سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
July 23, 2010
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :شه‌رق نامه
وه‌رگێڕ : عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌كو داینه‌مۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناسراوه.پسپۆرِه له په‌یوه‌ندییه‌م دیبلۆماتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشتر راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان كاری كردووه‌و له‌وه‌ته‌ی هاوینی 2009 وه بۆته وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا.ئۆغلۆ له دایك بووی ساڵی 1959 ی ئه‌نازۆڵه، ده‌رچووی زانكۆی بۆسفۆره به‌شی "ئابووری و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زانسته سیاسییه‌كان".خاوه‌نی برِوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری كارگێری گشتی، وهه‌ڵگری برِوانامه‌ی دكتۆرایه له زانسته سیاسییه‌كان وپه‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی بۆقازیشی. له ماوه‌ی نێوان سالاَنی 1993-1999، وه‌كو مامۆستا له زانكۆی مه‌رمه‌رِه وانه‌ی گوتۆته‌وه هه‌روه‌ها وه‌كو سه‌رۆكی به‌شی كارگێری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی بێكنت له ئه‌سته‌نبۆڵ فه‌رمانبه‌رێتی كردووه. به برِیارێكی هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی توركیا ئه‌حمه‌د نه‌ژده‌ت سیزه‌رو سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بدوڵلاَ گوڵ له 17 ی كانوونی دووه‌می 2003 ناسناوی باڵیۆزی پێبه‌خشرا.ئۆغلۆ خاوه‌نی چه‌ند كتێبێكه له بواره په‌یوه‌نداره‌كانی تایبه‌ت به سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانی كتێبی" قولاَیی ستراتیژییه‌كان "ه. ئه‌و كتێبه‌ی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا.له‌م ماوه‌ی دواییدا رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ئاماده‌گییه‌كی به‌هێزی توركیای به‌خۆوه بینی ناكرێ ئه‌و ئاماده‌گییه به په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشووی توركیا - رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست به‌راورد بكرێت، له پشته‌وه‌ی ئه‌و ئاماده‌گییه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه له‌وانه: زیاد بوونی كاریگه‌ری توركیا به‌سه‌ر ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست كه زۆر به‌خێرایی دروست ده‌بن، هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئیقلیمییه‌كان، هه‌روه‌ها گه‌یشتنی به پێگه‌یه‌ك كه ده‌نگی له لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بیسترێ سه‌باره‌ت به كێشه په‌یوه‌نداره‌كانی ناوچه‌كه، دیسان ده‌ركه‌وتنی میسر وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له تێرِوانینی توركیا.
شاراوه نییه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌كو داینه‌مۆ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌گێرێ و بۆته ناوێكی دیار له په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتان، یه‌كه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش بووه به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد له هاوینی ئه‌مساڵداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆبۆوه.
"گۆڤاری شه‌رق نامه"ی توركی كه گۆڤارێكی تایبه‌ته به پرسه‌كانی رۆژ ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا- رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ده‌ركردووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وتارێكی پرۆفیسۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای به ناونیشانی" سیاسه‌تی نوێی توركیای هه‌رێمایه‌تی وئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ " بلاَوكردۆته‌وه. ئۆغلۆ له وتاره‌كه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و ده‌ركه‌وتنی توركیا وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر له چوونه ناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ولاَتانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و به‌لقان وقه‌وقازو درێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بۆ ناو كیشوه‌ری ئه‌فریقیاو ئه‌ورِوپا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتاره‌كه‌ی ئۆغلۆیه:
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نوێ‌دا توركیا توانی تێرِوانین و دیدگا‌و سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك بچه‌سپێنێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ گه‌یاندنی تێرِوانینه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو ئاسه‌واره جوگرافی و مێژووییه‌كه‌ی خۆی بۆ سه‌ر زه‌مینی واقیع به باشترین شێوه بگێرێته‌وه‌و جارێكی دیكه به‌دیدگایه‌كی نوێ ته‌وزیفیان بكاته‌وه.دواتر له‌سه‌ر توركیا پێویست بوو پابه‌ندی شه‌ش بنه‌ما بێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یانه‌وه بتوانێ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌و په‌رِی تۆكمه‌یی پیاده بكات.
ئه‌مانه‌ی خواره ئه‌م بنه‌مایانه‌ن كه توركیا سیاسه‌ته‌كانی خۆی له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر پێرِه‌و ده‌كات:
بنه‌مای یه‌كه‌م بریتییه له دروست كردنی هاوسه‌نگییه‌كی ته‌ندروست له نێوان ئازادی و ئاسایش. له راستیدا هه‌ر ولاَتێك له بنه‌رِه‌تدا نه‌توانێ له ناوخۆیدا هاوسه‌نگی له نێوان ئازادی و ئاسایش بكات بێگومان كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی خۆی په‌كیان ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها ده‌توانی شه‌رعییه‌تی رێكخستنی سیاسی خۆت به ده‌ست بێنێ ئه‌گه‌ر دواجار توانیت ئاسایشی میلله‌ته‌كه‌ت دابین بكه‌یت، ئه‌مه بێئه‌وه‌ی له ئازدییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی خۆت كه‌م بكه‌یته‌وه. به‌دیوێكی دیكه ئه‌گه‌ر تۆ توانیت لایه‌نی ئاسایش بۆ میلله‌ته‌كه‌ت دابین بكه‌یت به‌لاَم له به‌رامبه‌ردا بێبه‌شی بكه‌یت له ئازادییه‌كانی ئه‌و كات ئه‌مه ده‌بێته رێكخستنێكی سوڵته‌وی، ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ر تۆ ئاسایشت كرده قوربانی ئازادییه‌كان ئه‌مه دۆخێكی دیكه‌ت بۆ دێنێته ئارا كه بریتییه له فه‌وزایه‌كی مه‌ترسیدار.
ئه‌گه‌ر له دوای رووداوه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر جیهان زیاتر به‌ره‌و لای پاراستنی ئاسایش لاری كرده‌وه و به بیانووی كۆنترِۆڵكردنی تیرۆر بازنه‌ی ئازادییه‌كانی به‌ر ته‌سك كرده‌وه، لێره‌دا سه‌ركه‌وتنی توركیا له هاوسه‌نگ راگرتنی ئه‌و هاوكێشه قورسه له‌وه‌دابوو رێك پێچه‌وانه بازنه‌ی ئازادییه‌كانی كراوه كرد بێئه‌وه‌ی زێده‌رِۆیی و سه‌ركه‌شی له بازنه‌ی ئه‌منی بكات كه ئه‌مه خاڵێكه جێگه‌ی تێرِامان و تێبینی كردنه. ئیراده‌و هه‌وڵه‌كانی توركیا له پێناو پاراستنی ئازادییه‌كان له ساڵی 2007 رووبه‌رِووی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆوه، ئه‌ویش له میانی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و مه‌ترسییه‌كانی له‌لایه‌ك وسووربوون و پێداگرییه‌كانی بۆ پاراستنی ئازادییه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه. ده‌كرێ ئه‌و قسه راست بێت ئه‌گه‌ر بگوترێ توركیا له‌و میانه‌یه‌دا واتا له میانی له‌ناوبردنی تیرۆر توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌رِێت، به‌تایبه‌ت كه هیچ یه‌كێك له شاره‌كانی توركیا نموونه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌ره‌و دیار به‌كرو شاره‌كانی دیكه له‌و میانه‌یه‌دا له‌سه‌ر حیسابی ئازادییه‌كان دووچاری توند‌و تیژی نه‌بوونه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه توركیا بۆته دیاركه‌وته‌یه‌كی ئه‌كتیڤ بۆ پاراستنی ئازادیی و دیموكراسییه‌تی ناوخۆی.
بنه‌مای دووه‌م كه توركیا كاری له‌سه‌ر ده‌كات بریتییه له خاڵی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ، ئه‌مه‌ش به به‌رچاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاودێری واقیعه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌نجامی ئیجابی لێكه‌وتۆته‌وه به به‌راوردی پێنج شه‌ش ساڵ له‌مه‌و پێش. به شێوه‌یه‌ك ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ له‌و په‌رِی توندوتۆڵ و تۆكمه‌یی دایه، باشترین نمونه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ئه‌ویش له میانی مۆركردنی چه‌ند گرێبه‌ستێكی هاوبه‌ش و دوو قۆَڵی له بواری بازرگانی وئابووری، ده‌كرێ ناو له‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌ی نێوان توركیا‌و سوریا بنێین كوده‌تای دیبلۆماسی ئه‌مه‌ش به به‌راورد به په‌یوه‌ندییه‌كانی 10- 15 ساڵ له‌مه‌و به‌ری نێوان هه‌ردوو ولاَت دۆخێكی زۆر ئیجابی هێناوه‌ته ئارا، هه‌روه‌ها توركیا له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتی جۆرجیا پێشكه‌وتنێكی باش و گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا توركیا ده‌توانێ فرِۆكه‌خانه‌ی باتۆم به‌كاربێنێ هه‌روه‌ك فرِۆكه‌خانه‌كانی خۆی به‌كار دێنێ كه دیسان ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی دیبلۆماسییه‌تی توركیا، هه‌روه‌ها توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتی بولگاریا به‌هێزتر كردووه دوای ئه‌وه‌ی بولگاریا چووه ناو یه‌كێتی ئه‌ورِوپا.
دیسان سه‌ره‌رِای ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی دۆسییه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا نه‌بووه لایه‌نێكی ئه‌و گرژیانه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر له جاران به‌هێزتر كرد، گومان له‌وه‌دانییه نمونه‌ی ئه‌و دیدگا‌و ده‌ست پێشخه‌رییانه‌ی توركیا، وا له ولاَتانی ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات زیاتر دڵنیابن. هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق له‌و په‌رٍی ئاست به‌رزی و هه‌ست پێكراودایه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستێكی پایه‌بڵندی نێوان هه‌ردوو ولاَت ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی پێكهێنراوه. له‌سه‌ر هه‌مان ریتم ئه‌نجوومه‌نێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ش له‌گه‌ڵ سوریا پێكهێنراوه، له‌كاتی ئێستاشدا توركیا له هه‌وڵی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی دیكه‌یه له‌گه‌ڵ رووسیا، به‌م پێیه‌ش له‌و نێوه‌نده‌دا توركیا توانیویه‌تی كرانه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ و ناوچه‌كه به‌خۆوه ببینێ و كاری زۆری كردووه بۆ خاڵی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَتانه.
بنه‌مای سێیه‌م شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی مامه‌ڵه‌ی دیبلۆماسییه‌تی توركیایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانی ناوخۆ‌و هه‌رێمه‌كانی ولاَتانی دراوسێ، له‌وانه‌ش كاریگه‌رییه‌كانی توركیا به‌سه‌ر به‌لقان و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و قه‌وقازو ئاسیای ناوه‌رِاست. له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گرنگییه‌كی زۆری‌دا به به‌لقان و پاشماوه‌ی كاریگه‌ری و گرنگیدانه‌كانیشی به‌سه‌ر به‌لقان به ته‌واوی به‌جێما، به تایبه‌ت له ته‌نگژه‌كانی بۆسنه‌و هه‌رسك و كۆسۆڤۆ، ئه‌مه به ئاشكرا توانای توركیای ده‌رخست له كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَت. ئه‌گه‌ر بێت و كێشه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌و ته‌نگژه‌ی سوری- توركی رۆلێ له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا نه‌گێرابا ئه‌و كات توركیا به ئاراسته‌یه‌كی دیكه هه‌نگاوی ده‌نا، به‌لاَم ئه‌و دوو ته‌نگژه‌یه تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی توركی و ولاَتانی عه‌ره‌بی هێنایه ئاراوه‌و كرانه‌وه‌ی هه‌ردوولاش به‌سه‌ر یه‌كتری و ناوچه‌كه دواكه‌وت. ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه سه‌رله‌نوێ وای له توركیا كرد تێگه‌یشتنی وابێت كاتی خۆی عه‌ره‌ب خیانه‌تیان له ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردووه، عه‌ره‌بیش وا بزانێت نه‌خێر توركه‌كان كاتی خۆی بۆ ماوه‌ی چوار سه‌ده خاكی عه‌ره‌بیان داگیركردووه. ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه له مێژووی یه‌كتری به‌و شێوه سلبییه بووه هۆی دروست بوونی به‌ربه‌ستێكی ده‌روونی له به‌رامبه‌ر كرانه‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌رامبه‌ر یه‌كتری، به‌لاَم جارێكی دیكه پێداویستییه پراگماتیكییه‌كان وایكرده‌وه هه‌ردوولا به‌خۆ دابچنه‌وه‌و تێگه‌یشتنه‌كانیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری راست بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كرانه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی له نێوان هه‌ردوولا لێكه‌وته‌وه‌و ته‌واوی به‌ربه‌ست ده‌روونییه مێژوویه‌كانی به‌زاند، ئالێره‌دا توركیا توانی له‌گه‌ڵ ساڵی 2002 كاتژمێر دوای كاتژمێر په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست به‌هێزتر بكات. زێده‌رِۆیی نییه ئه‌گه‌ر بگوترێ ئێستا توركیا بۆته جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كه‌و توانا دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر به‌هێزن به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێ به‌وردی چاودێری هه‌موو رووداوه‌كان بكات كه به رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست تێده‌په‌رِن. ئێستا توركیا هه‌ر ته‌نیا كه‌ناڵێك نییه بۆ په‌یوه‌ندی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌ند ولاَتێكی ناوچه‌كه به‌ڵكو كه‌ناڵێكه ده‌توانێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ولاَتانی ناوچه‌كه ببه‌ستێ بۆ نمونه له ساڵی 2004 سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵلاَ گوڵ سه‌ردانی ولاَتی لوبنانی كرد كه ئه‌و كات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بوو ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بوو بۆ لوبنان له مێژووی ئه‌و ولاَته. نمونه‌ی ئه‌و جۆره ده‌ست پێشخه‌رییانه‌ش توركیای كرده قه‌واره‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌سه‌ر گۆرِه‌پانی دیبلۆماسی له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست.
بنه‌مای چواره‌م كه توركیا پیاده‌ی سیاسه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ده‌كات بریتییه له" ره‌هه‌نده‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه"، له‌و نێوه‌نده‌دا توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ولاَتان له‌سه‌ر حیسابی هیچ ولاَتێك نابێت به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ولاَتان هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌تی خۆیانن و هیچیان ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌ویدیكه‌یان نییه، ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كه توركیا له رێگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌دا په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌و چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناتۆ پته‌وترو پشت ئه‌ستوورتر بكات، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه دامه‌زراوه‌ی له‌گه‌ڵ ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی ته‌رح بكات بۆ چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌ورِوپا، هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیاو ئۆراسیا به‌گشتی به‌هێزن و له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌واودان، ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه توركیا له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دژ به‌یه‌ك نه‌بوونه به‌ڵكو هه‌موو كات به هه‌مان ئاراسته بوونه كه برِیاری له‌سه‌ر داون بێئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ گۆرِانێكیان به‌سه‌ر دابێ، به‌م شێوه‌یه‌ش ئێستا بۆته خاوه‌نی سیاسه‌تێكی تۆكمه‌و دامه‌زراوه‌یی.
بنه‌مای پێنجه‌م بریتییه له " سیاسه‌تی خۆگونجاندن"، ئه‌گه‌رله گۆشه نیگای ئه‌ندامییه‌تی توركیا له رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌ماشا بكه‌ین به تایبه‌ت له میوانداریكردنی كۆنگره‌و لوتكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بینین توركیا پێشكه‌وتنێكی شیاو وجیدی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌داو ئاستی دیبلۆماسییه‌تی ئه‌و ولاَته به‌ر له ساڵی 2003، ده‌بینین له‌و ماوه‌یه‌دا میوانداری لوتكه‌ی ناتۆ‌و لوتكه‌ی رێكخراوی كۆنگره‌ی ئیسلامی وچه‌ندین مونته‌دای نێوده‌وڵه‌تی دیكه‌ی كردووه. هه‌روه‌ها له ساڵی 2007 وه بۆته ئه‌ندامی چاودێری له رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌فریقیا، كه ئه‌مه‌ش دیسان كرانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی دیبلۆماسییه‌تی توركیایه به رووی ولاَتانی ئه‌فریقیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005 وه، به‌شداریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له لوتكه‌ی ئه‌فریقی - ئه‌ورِوپی كه له شاری مه‌درید له ولاَتی ئیسپانیا به‌رِێوه‌چوو دیسان بازنه‌ی كرانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی توركیامان زیاتر پێ ئاشنا ده‌كات، جگه له‌مه‌ش توركیا له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی و سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداری له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی تایبه‌تی له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ولاَتانی دراوسێی عێراق مۆركرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدابوو كه گرژییه‌كان له نێوان عێراق و پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌ورازو به‌رزبوونه‌وه‌دابوو، به‌شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنامه‌كه به‌دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی دامه‌زراوه‌یی و پێكهێنانی مونته‌دای توركی- عه‌ره‌بی كۆتایی پێهات.
له‌و ماوه‌یه‌دا به ئاسانی كرانه‌وه‌ی توركیامان به رووی گۆرِه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی بۆ ئاشكرا ده‌بێت، ئێستا له ماوه‌ی ساڵی 2002- 2010 توركیا به ئاشكرا‌و به شێوه‌و وێنه‌یه‌كی تازه به رووی جیهان ده‌رده‌كه‌وێ: ئێستا توركیا بۆته ولاَتێك خاوه‌نی رۆڵی خۆیه‌تی له رووی په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی نه‌ك ته‌نیا له پێناو خۆی به‌ڵكو له پێناو ولاَتانی ناوچه‌كه به‌گشتی، ئه‌مه‌یه واده‌كات توركیا به رووخسارێكی تازه‌ی ده‌ربكه‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك توركیا له ولاَتێكی مه‌ركه‌زی و ناوه‌ندی بۆته هێزێكی جیهانی، خاڵێكی دیكه كه ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ بریتییه له ماهییه‌ت و جۆری حاڵه‌تێك له نێوان ته‌وافوق وگونجان له نێوان ستراتیژییه‌ته گه‌وره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ستراتیژییه‌ته بچووكه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و تاكه‌كان و دامه‌زراوه‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. به‌و واتایه كاتێك ده‌وڵه‌ت پلان داده‌نێ وده‌ست ده‌كات به كرانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌فریقیا، بزنسمانانی تۆسكۆن له توركیا لوتكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنزسمانانی ئه‌فریقی ده‌به‌ستن، به‌مه‌ش سه‌دان بزنسمان و ده‌یان وه‌زیر به‌شداری لوتكه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌زگایه‌كی دیكه بۆ بزنسمانان كه بریتییه له موسیاد هه‌ڵده‌ستن به رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رفراوان له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها رێكخراوی تۆسیاد به چالاكی كردنه‌وه‌ی خول له یه‌كێتی ئه‌ورِوپا به‌شداری ده‌كات دواجار هه‌موو ئه‌مانه دیسان وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی توركیا به كراوه‌یی ده‌خاته روو وره‌گه‌زه بنه‌رِه‌تییه‌كانی ناوخۆی ئه‌و ولاَته‌ت پێ ئاشنا ده‌كات.
بنه‌مای شه‌شه‌م و كۆتایی بریتییه له "شێوازی دیبلۆماسییه‌تی نوێ"، له ماوه‌ی رابردوو له دیدی جیهان توركیا وه‌كو پرد له نێوان ولاَتان سه‌یر ده‌كرا، بێئه‌وه‌ی په‌یامێكی پێبێ به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و پرده‌بوو له نێوان لایه‌نه گه‌وره‌كان. به‌و مانایه‌ی رۆڵی توركیا ته‌نیا بریتی بوو له گواستنه‌وه‌ی لایه‌نێك بۆ لای لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بێئه‌وه‌ی خۆی په‌یامێكی پێبێ و رۆڵ له نێوان هه‌ردوولادا بگێرێ. به‌م شێوه‌یه‌ش توركیا لای رۆژهه‌لاَت وه‌كو ولاَتێكی رۆژئاوایی ته‌ماشا ده‌كراو لای رۆژ ئاواش وه‌كو ولاَتێكی رۆژهه‌لاَتی، كه ئه‌مه‌ش ده‌بوو هه‌رچۆنێك بێت بگۆرِێ بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌خشه‌یه‌كی تازه له‌به‌ر خۆی بكات و ببێته كاندێكی ئه‌كتیڤ بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی ناوه‌ندی بگێرِێ: هه‌روه‌ها ببێته ده‌وڵه‌تێك توانای به‌رهه‌مهێنانی فیكره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رۆژهه‌لاَت و پاشكۆكانی هه‌بێت و بێئه‌وه‌ی وه‌رس بێت وناسنامه‌ی خۆرهه‌لاَتی خۆی له ده‌ست بدات، هه‌روه‌ها توركیا توانی ببێته ده‌وڵه‌تێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت گفتوگۆ له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌ورِوپا له ناو خودی ئه‌ورِوپا بكات، ئه‌م توانایه‌ش نه‌ك ته‌نیا ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌ورِوپی به‌ڵكو ئاراسته‌ی رۆشنبیرانی ئه‌ورِوپیشی ده‌كات، نكوڵی له‌وه ناكرێ تۆ بته‌وێ ئه‌و فیكره‌یه‌ی كه ده‌ته‌وێ ئاراسته‌ی دیبلۆماتكاران و سیاسه‌توانانی بكه‌یت بێئه‌وه‌ی رۆشنبیرانی پێ ئاشنا بكه‌یت مه‌حاڵ ده‌بێت سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنی. ده‌كرێ له‌و گۆشه نیگایه‌وه قسه‌یه‌كی عه‌بدوڵلاَ گوڵ وه‌بیربخه‌مه‌وه كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بوو سه‌ردانی تارانی كردوو له میانه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌یدا قسه‌ی له سه‌ر سیسته‌می ولاَت و رژێمه نا دیموكراتییه‌كان كرد له كاتێكدا گوڵ له ولاَتێك بوو ئه‌و ولاَته خودی خۆی به ده‌ست ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌كانی نا دیموكراتی گیرۆده ببوو، سه‌ره‌رِای ئه‌مه رووبه‌رِووی هیچ ره‌خنه‌یه‌كیش نه‌بۆوه. جیا له‌مه‌ش سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د له وته‌یه‌كدا دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ببێته نمونه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی تازه له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست. وێرِای ئه‌مه‌ش قسه‌كه‌ی گوڵ كه له تاران پێشكه‌شی كرد بووه مایه‌ی چه‌پڵه لێدان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د له وته‌كه‌یدا گوتی: پێشتر توركیا ته‌نیا ولاَتێكی رۆژهه‌لاَتی بوو به‌لاَم ئێستا بۆته ولاَت و به‌ره‌یه‌كی رۆژهه‌لاَتی. تێرِوانینی رۆژئاوا بۆ توركیا جیایه له تێرِوانینی ئه‌ورِوپا ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و نزیكییه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌ورِوپا هه‌یه‌تی به‌مه‌ش ده‌توانێ هێشتا خۆی به‌ره‌و رووی جیهان كراوه‌تر بكات و پاشخان و شارستانییه‌ت و مێژوو وپه‌یامه‌كه‌ی خۆی به جیهان بگه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر توانیشی ئه‌مه به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو بكات و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ورِوپا قسه بكات ئه‌و كات چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌ورِوپا ئاسانتر ده‌بێت. به نیسبه‌ت توركیا چوونه ناو ئه‌ورِوپا نه‌نگی و شه‌رمه‌زاری نییه به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتێكه ئه‌و ولاَته له رێگه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی دیبلۆماسی ئیجابیانه به ده‌ستی دێنێ. ئه‌و كاته‌ی توركیا ده‌چێته ناو یه‌كێتی ئه‌ورِوپا ئه‌وكات ئه‌ورِوپا ده‌زانێ راستییه‌ك هه‌یه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه لێی ون بووه‌و ئێستا ده‌یدۆزێته‌وه، چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ توركیا ئه‌گه‌رێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ورِوپا بگونجێنێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ڵوێستی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی به ده‌ست بێنێ له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه چینی رۆشنبیران.
سیاسه‌تی توركیا له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست
سێ سیاسه‌تی روون وئاشكرا هه‌یه توركیا ده‌توانێ به شوێنێاندا به‌ره‌و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست هه‌نگاو بنێ:
سیاسه‌تی یه‌كه‌م: توركیا به ته‌واوه‌تی خۆی به‌دوور بگرێ له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و كێشه‌كانی.
سیاسه‌تی دووه‌م: پێشخستنی سیاسه‌تی خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وانه‌ش سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ جه‌نگی سارد، له‌و شوێنه‌وه كه خۆی به‌دوور بگرێ له هه‌ر ده‌ست پێشخه‌رییه‌كی تاك لایه‌نه له ناوچه‌كه.
سیاسه‌تی سێیه‌م: چاوتێبرِین له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ئه‌مه‌ش له میانی خۆ نزیككردنه‌وه‌ی توركیا له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و هه‌وڵبدات ئه‌نكه‌ره ناوه‌ندی ئه‌و خۆ نزیكردنه‌وه‌یه بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوو خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌یه‌ك نزیك بن وله رووی تیۆرییه‌وه په‌سه‌ند بكرێن به‌لاَم له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع هه‌لی جێبه‌جێكردنیان لاواز ده‌بێت. ئێستا توركیا بۆته ولاَتێكی نیشتمانی به‌هێز، به ناو ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسیش تێپه‌رِیوه، له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی سوپایه‌كی به‌هێزه كه كه‌س ناتوانێ به چاوێكی سووك ته‌ماشای بكات. زیاتریش له مانه توركیا دووباره خاوه‌نی ئه‌زموونێكی مێژوویی سه‌ركه‌وتوو وله رووی كۆمه‌لاَیه‌تیشه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدانێكی باشی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه هه‌یه، هه‌روه‌ها به هۆی درێژبوونه‌وه‌ی سروشتی جوگرافیاكه‌ی بۆته نمونه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی به‌لقان و نمونه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی قه‌وقاز، جگه له‌مه‌ش دیسان بۆته نمونه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست. ئه‌مه رووبه‌رِووی پرسیارێكمان ده‌كاته‌وه، باشه هۆی چی بوو ئه‌وانه‌ی له شه‌رِی بۆسنه‌و كۆسۆڤۆ رایان كردبوو به‌ره‌و توركیا په‌نایان هێنا؟ له‌كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سنووریان له‌گه‌ڵ یه‌كتری نییه، ئه‌ی بۆ به‌ره‌و به‌رلین په‌نایان نه‌برد؟ ئه‌ی باشه بۆچی توركیا گرنگی به هه‌موو رووداوه‌كانی ناو قه‌وقاز ده‌دات؟ ئه‌ی بۆچی به‌نیسبه‌ت توركیا دابه‌شكردنی عێراق كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره؟ هه‌موو ئه‌مانه توركیا گرنگیان پێده‌دا چونكه په‌یوه‌ندی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ناوچه‌یه وه‌كو په‌یوه‌ندی نینۆك و گۆشت وایه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌وه‌ندییه‌كی قوڵی میژووی و جوگرافی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ناوچه‌یه.
له راستیدا ئه‌گه‌ر توركیا روو له رووداوه‌كانی ئه‌و سێ ناوچه‌یه نه‌كات ئه‌وكات رێگه بۆ هێزی دیكه خۆش ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی روو له‌و ناوچانه بكات، له‌كۆتاییشدا ئه‌نازۆل زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆكه‌ش راسته‌وخۆ زره‌ره‌كه‌ی به‌رنه‌كه‌وێ به‌یانی هه‌ر ده‌بێت به‌ریبكه‌وێ. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئاشتی له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بێت، چونكه زه‌مانی مانه‌وه‌ی توركیا وه‌كو ده‌وڵه‌ت ونیشتمان ونه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی ئه‌و ناوچانه.
به تێرِوانینی توركیا رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له رێگه‌ی چرِكردنه‌وه‌ی دیالۆگی سیاسییه‌وه به شێوه‌یه‌ك رێگه به هیچ پێكدادان و تێكگیربوونێك نه‌درێت سه‌قامگیری خۆی ده‌پارێزێ، له به‌رامبه‌ریشدا په‌یوه‌ندییه ئایینی و رۆشنبیری و ئه‌تنییه‌كان به‌هێزترو توندوتۆڵ‌تر بكرێن له نێوان كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌و ناوچه‌یه، دیسان كار بكرێت له پێناو ره‌خساندنی هه‌لی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان له نێوان ولاَتانی ناوچه‌كه.
له سێبه‌ری ئه‌م تێرِوانیینه، توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست له‌سه‌ر چوار بازنه‌ی جوگرافی ده‌بێت كه بریتین له:
ولاَتانی دراوسێ له‌وانه عێراق و سوریا، نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌رده‌ن و لوبنان و میسر، هه‌روه‌ها ولاَتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، له‌گه‌ڵ ولاَتانی باكووری ئه‌فریقیا.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راستیانه‌و پێگه جوگرافی و مێژووییه‌كه‌ی، توركیا له‌سه‌ر چوار بنه‌ما سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ده‌كات.
بنه‌مای یه‌كه‌م: به‌رپاكردنی ئاسایش له ناوچه‌كه وزامنكردنی پاراستنی هه‌موو كه‌سێك بێئه‌وه‌ی ئاورِ له جیاوازییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه یاخود ولاَتێك له‌گه‌ڵ ولاَتێكی دیكه بدرێته‌وه.
بنه‌مای دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دیالۆگی سیاسی بۆ به‌رزترین ئاست، ئه‌مه‌ش ئامانجێكه كه سه‌رۆك كۆمار وسه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌رده‌وامیان بۆ ولاَتانی رۆژهه‌لاَت ئه‌نجام داوه‌و به‌رده‌وامیشیان ده‌بێت له‌و سه‌ردانانه. به مه‌زه‌نده‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی توركیا ئه‌و سه‌ردانیانه ئه‌نجامی باش و ئه‌رێنیان لێكه‌وتۆته‌وه به تایبه‌ت له كاتی ئێستادا توركیا بۆته وێستگه‌یه‌كی باوه‌رِپێكراو له نێوان ولاَتان و گه‌لان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا توانیویه‌تی هه‌مان متمانه لای ولاَتانی دراوسێ و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ولاَتانی كه‌نداو وكۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی دروست بكات به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی له ئاستێكی زۆر به‌رز دامه‌زراندوون كه پێشتر له مێژووی توركیا نه‌بینراوه.
بنه‌مای سێیه‌م: توركیا پێی وایه په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان دووباره هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بن له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتانی ناوچه‌كه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان ده‌توانێ ببێته هۆی به‌رپاكردنی ئاشتی له نێوان گه‌لانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توركیا زنجیره‌یه‌ك ده‌ست پێشخه‌ری پرۆژه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتانی ناوچه‌كه ده‌ست پێكردووه له‌وانه مۆركردنی چه‌ند رێككه‌وتنامه‌یه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌عێراق و سوریا‌و میسر‌و ئه‌رده‌ن.
بنه‌مای چواره‌م: توركیا پێی وایه رێزگرتن له فره‌یی و هه‌مه‌رِه‌نگی شارستانییه‌تی ورۆشنبیری و پارێزگاری كردن له فره‌یی و ته‌عه‌دودی ئه‌تن و مه‌زهه‌به‌كان دیسان فاكته‌رێكی به‌هێز ده‌بن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی.
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركی - میسری
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و میسر بۆ سه‌رده‌می پێش عوسمانییه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌یه‌كه‌وه لكاویان هه‌بووه، كۆمه‌ڵێك به‌های مێژوویی و رۆشنبیری هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه. دوای كۆتایی هاتنی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی كۆماری توركیا كۆمه‌ڵێك ئاسه‌وارو كێشه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست به‌جێهێشت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی توركیا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر رووبه‌رِووی به‌ربه‌ست بێته‌وه له رووی تێگه‌یشتنی له مه‌فهومی ستراتیژی له سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میسر. به‌م شێوه‌یه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و میسر رووی له ململانێیه‌كی به‌هێز كرد هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌وڵیده‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ره‌هه‌نده ئابووری و سیاسه‌ته‌كانی ناوچه‌كه دابگرێت كه ئه‌مه‌ش هیچ هه‌لێكی بۆ هاوكارییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا نه‌هێشته‌وه، ئه‌مه وایكرد توركیا له چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه كه خۆی له ململانێیه‌كی رووت له ماوه‌ی جه‌نگی سارد ده‌بینییه‌وه كار بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی میسری له ناوچه‌كه به‌و پێیه‌ی توركیا ئه‌و كات له‌گه‌ڵ بلۆكی رۆژئاوا دابوو له‌سه‌ری بوو كار بكات بۆ لێدانی نفوز‌و هه‌یمه‌نه‌ی میسری له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست.
له لایه‌كی دیكه‌وه‌ش هه‌ردوولا له توانایان دانه‌بوو رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری ئابووری له‌گه‌ڵ یه‌كتری مۆر بكه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی متمانه‌ی نێوانیان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن، له راستیدا نه‌بوونی متمانه‌یه‌كی جیدی به یه‌كتری وگومان خستنه سه‌ر یه‌كتری و به‌رده‌وامی ململانێكانی نێوان هه‌ردوولا بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه ئه‌مه وایكرد تا 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واتا تا هه‌زاره‌ی نوێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و میسر نه‌یه‌ته ئاراوه، به‌ڵكو له ماوه‌ی وه‌لاوه نانی ئه‌و هه‌موو سالاَنه نه‌توانرا مه‌فهومی ئیقلیمی بۆ هاوكاری نێوان توركیا‌و میسر به‌رهه‌م بێت و ئه‌و پرِۆژه‌یه دواكه‌وت، له وه‌ته‌ی ده‌یه‌ی هه‌زاره‌ی نوێیه‌وه‌ش توركیا جارێكی دیكه توانی له رێگه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر به ئاراسته‌یه‌كی ئیجابی هه‌ڵبنێ و دووباره ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دابرِێژێته‌وه.
توركیا به‌ربه‌ستی سایكۆلۆژی له‌گه‌ڵ میسر ده‌به‌زێنێ
تێگه‌یشتنی سایسه‌ته‌كانی توركیای نوێ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست داوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ میسر كه نوێنه‌رایه‌تی جیهانی عه‌ره‌بی ده‌كات، په‌یوه‌ندی و جم وجۆڵه ئابووری و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ولاَت له داهاتوودا كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی به‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست ده‌بێ، ده‌كرێ بۆ پشت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه دوو هۆكار بێنینه‌وه.
یه‌كه‌میان هه‌ردوو ولاَت خاوه‌نی دوو پێگه‌ی به‌هێزی خۆیانن له ناوچه‌كه‌و ده‌كرێ راستیش بێت بگوترێ هه‌ردوو ولاَت خاوه‌نی ناوه‌ند وپێگه‌ی رۆژهه‌لاَت بن، به‌شێوه‌یه‌ك توركیا ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌ورِوپا، هه‌روه‌ها به‌م پێیه‌ش ده‌بێته دراوسێی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، به‌هه‌مان شێوه میسر ده‌كه‌وێته هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریقیا وله‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش ده‌بێته دراوسێی ئه‌ورِوپا، به‌مه‌ش بارودۆخی جوگرافی هه‌ردوو ولاَت یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌مه‌ش واده‌كات توركیا‌و میسر ببنه دوو ولاَتی ناوه‌ند له ناوچه‌ی ئه‌فرۆ- ئۆراسییه كه ده‌وری رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و ئاسیا‌و ئۆراسیاو ئه‌ورِوپا ده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌ردوو ولاَتیش دووباره ده‌بنه‌وه دراوسێی یه‌كتری له‌لای رۆژهه‌لاَتی ده‌ریای ناوه‌رِاست. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا‌و میسر دووباره به‌یه‌كتری ده‌گه‌نه‌وه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه پارێزراو بێت، گرنگی په‌یوه‌ندییه هاوكارییه‌كانی نێوان توركیا‌و میسر ته‌نیا بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست نابێ، به‌ڵكو گرنگییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی ئاسیا‌و ئۆراسیاو ئه‌ورِوپاو ئه‌فریقیا ده‌بێت و جێ په‌نجه‌ی ئیجابی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و كیشوه‌رانه به‌جێدێڵێ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش له داهاتوودا ده‌بێته شوێنی پێشبرِكێی ئه‌و هێزه نوێیه. له لایه‌كی دیكه‌وه دیسان هه‌ردوو ولاَتی میسر‌و توركیا ده‌توانن به پێی مێژوو وجوگرافیا جارێكی دیكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له دوو ناوچه‌ی دیكه به‌یه‌ك بگات. ناوچه‌ی یه‌كه‌م ناوچه‌ی به‌لقانه ده‌كرێ میسر له رێگه‌ی ئه‌زموونی توركیاوه سوود له‌و ناوچه‌یه وه‌ربگرێ، ناوچه‌ی دووه‌میش كه ئه‌فریقیایه ئه‌مجاره‌یان به پێچه‌وانه‌وه توركیا ده‌توانێ له رێگه‌ی ئه‌زموونی میسر سوود له‌و ناوچه‌یه وه‌ربگرێ، هه‌ر رێككه‌وتنێك و به‌یه‌كگه‌یشتنێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نێوان توركیا‌و میسر ده‌توانێ سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست دابین بكات، هه‌روه‌ها به‌هه‌ردوولا ده‌توانن كۆنترۆڵی هه‌ر بارودۆخ و ئه‌گه‌رێك بكه‌ن كه له ناوچه‌كه رووده‌دات بێئه‌وه‌ی هێزێكی دیكه له دووره‌وه خۆی بخاته ناو بارودۆخه‌كه.
هۆكاری دووه‌م ده‌كرێ هه‌ردوو ولاَت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی یه‌كتری، ئه‌مه‌ش درێژه به‌مێژووی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ولاَت ده‌دات، به‌ربه‌سته سایكۆلۆژییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئاسه‌واری سلبیان به‌سه‌ر په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت و ناوچه‌كه به‌جێهێشت، به‌لاَم جارێكی دیكه ئه‌و به‌ربه‌سته ده‌روونییانه نه‌یانتوانێ درێژه به چه‌ق به‌ستوویی مێژووی هاوبه‌شی نیوان هه‌ردوو ولاَت بده‌ن وله ده‌یه‌ی هه‌زاره‌ی نوێ‌دا جارێكی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا كرانه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و میسر سه‌ره‌رِای بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك به‌لاَم به‌رده‌وامیشیان هه‌بووه، دواجار هه‌موو ئاسه‌واره سلبیه‌كان لابران و دیوێكی دیكه‌ی ئیجابیان به‌به‌ر كرایه‌وه‌و له كۆتاییشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركی - میسری تێپه‌رِین بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی تازه نوێ بووه‌وه‌وی توركی - عه‌ره‌بی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جارێكی دیكه توركیا‌و میسر كارده‌كه‌ن بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك و بارودۆخێك كه روو له ناوچه‌كه و یاخود گۆرِه‌پانی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئه‌مه‌ش راستییه‌كه به‌رپرسانی توركی و میسری راسته‌وخۆ هه‌ستی پێده‌كه‌ن له‌م نێوه‌نده‌شدا كار ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی ستراتیژی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا، له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ستراتیژییه‌ته به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌ون.
ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و میسر له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له یه‌كتری و ئاڵوگۆرِی بیر‌ورا راگیركراون، ئه‌مه‌ش زیاتر له رێگه‌ی كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو ولاَت به‌شێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كان دوو مانگ یاخود سێ مانگ جارێك ده‌به‌سترێن. هه‌ردوو ولاَت كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه دروست كردووه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا ئه‌نجامی ئیجابیان له كێشه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و بگره جه‌رگه‌ی ئه‌فریقیاش به ده‌ست هێناوه، به تایبه‌ت له پرسی ئاگربه‌ستی نێوان بززوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارفۆر. له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆكی میسر حوسنی موبارك ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك ئه‌ردۆگانه‌وه كرد سه‌باره‌ت به كاره‌ساته مرۆییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌وكات من( ئۆغلۆ) وه‌كو گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشتینه ناوچه‌كه‌و هه‌ردوو ولاَتی میسر‌و توركیا توانیان بگه‌نه چه‌ند چاره‌سه‌رێك توانرا ئاگر به‌ست رابگه‌یه‌ندرێ. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره بیڵیم ئه‌و هه‌وڵه بونیاد نه‌ره‌یه كه توركیا سه‌ره‌تا له ناوخۆی پێی هه‌ستاو دواتریش كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌جێهێشت.
توركیا هه‌ر هه‌نگاوێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێت له پێناو به‌رپاكردنی ئاشتییه له ناوچه‌كه ئه‌مه‌ش به دیوێكی دیكه بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه هاوكارییه‌كانی نێوان توركیا‌و میسره. هه‌روه‌ها توركیا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌برِ خۆی ده‌پارێزێ له وه‌رگرتنی هه‌ر برِیارێك كه زیان به مه‌كانه‌ت و پێگه‌ی میسری بگه‌یه‌نێ له ناوچه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و جیهانی عه‌ره‌بی. ئه‌و هه‌ڵوێسته دڵسۆزانه‌ی توركیا درێژه‌ی ده‌بێت بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی له ناوچه‌ی ئافرۆ- ئۆراسیا، به‌دواداچوونی توركیا له‌سه‌ر دۆسییه‌ی دارفۆر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست، هه‌روه‌كو ئه‌م پرسه‌یشی له كۆبوونه‌وه‌ی ولاَتانی به‌خشه‌ر كه له قاهیره به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ولاَتانی گه‌وره‌ی جیهان له هه‌ر شه‌ش كیشوه‌ره‌كه له ئازاری ئه‌م ساڵ به‌رِێوه‌چوو دووپاتی له‌سه‌ر كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تێرِوانین و دیدگایه‌كی تازه‌ی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه كه ماوه‌یه‌كی دورو درێژه جیهان پێیانه‌وه خه‌ریكه بێئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتاییان لێبكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها رۆڵی توركیا‌و میسر له رێگه‌ی كۆرِبه‌نده هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان ده‌ست پێشخه‌ری باشیان هه‌بووه له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و بگره گۆرِه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌لاَم له گۆشه‌یه‌كی تازه‌و نوێ‌دا، دیسان توركیا توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌نگاوی گه‌روه بنێت كه له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا توانیویه‌تی رۆڵی كاریگه‌ری خۆی بسه‌لمێنێ. خۆشبه‌ختانه توركیا بارودۆخێكی باشیشی بۆ ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌و رۆڵی خۆی ده‌ربخات هه‌م له نێوه‌نده دیبلۆماسییه‌كه هه‌میش له نێوه‌نده ئابووری و بازرگانییه‌كه.
په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له نێوان توركیا‌و میسر بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌رِێته‌وه دواتریش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه چه‌ند رێككه‌وتنامه‌یه‌كیان لێكه‌وته‌وه له‌وانه رێككه‌وتنامه‌ی بازرگانی ئازاد له ساڵی 1976، سرِینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر یه‌كتری له ساڵی 1993، رێككه‌وتنامه‌ی هاریكاری ئابووری و ته‌قه‌نی له ساڵی 1994، دیسان رێككه‌وتنامه‌ی بازرگانی ئازاد له 1996 كه ئه‌مه نوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی پێشووتری ساڵی 1976 بوو، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ژماره‌یه له رێككه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌ردوو ولاَت به‌لاَم هێشتا رێژه‌ی رێككه‌وتنامه‌كانی هه‌ردوو ولاَت له ماوه‌ی ساڵی 1985 - 1997 ته‌نیا 2% بوو، به شێوه‌یه‌ش رێژه‌ی بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو ولاَت ته‌نیا 1% بوو. به‌لاَم دوای مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌ی بازرگانی ئازاد له ساڵی 2001 كه دواتر له ساڵی 2007 ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا رێژه‌كه به‌رچاوییه‌كی ئاشكرای به‌خۆوه بینی، له كاتی ئێستاشدا ده‌رگاكان به ته‌واوی كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان توركیا‌و میسر ته‌واو بن. رۆژ دوای رۆژ په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت خێراتر له په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005 وه ده‌ستیان پێكردووه پێشكه‌وتنی زیاتر‌و هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێن به‌شێوه‌یه‌ك قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو لا له ساڵی 2005 ته‌نیا 727 ملیۆن دۆلار بوو به‌لاَم له ساڵی 2009 ئه‌و رێژه‌یه بۆ 3 ملیار به‌رز بۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وه‌به‌رهێنانی توركی له ولاَتی میسر زۆر زیادی كردووه ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیا توركییانه‌ی له میسر وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌گاته 290 كۆمپانیا، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هێشتا پته‌وتر بكرێن هه‌ردوو ولاَت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پاسپۆرتی نێوانیان بسرِنه‌وه‌و شێوازێكی دیكه‌ی چوونه ناو یه‌كتری پێرِه‌و بكه‌ن.
ئه‌م پێشكه‌وتنه ئیجابییه‌ی له هه‌ردوو بواری دیبلۆماسی و ئابووری به ده‌ست هاتوون ئاسه‌واری ئیجابیان به سه‌ر بواره‌كانی رۆشنبیری و كۆمه‌لاَیه‌تیش به‌جێهێشتووه، به‌رپرسانی هه‌ردوو ولاَتیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر هاوكارییه‌ك ئه‌گه‌ر نه‌شنووسرێته‌وه‌و كۆتاییشیان پێبێت نابێت كاریگه‌ری سلبی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت هه‌بێ، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی هه‌ردوولا كار ده‌كه‌ن بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه رۆشنبیرییه‌ی له نێوان هردوولادا دروست ده‌بێت، یه‌كێك له‌و ده‌رهاوێشته رۆشنبیرییانه‌ی