ئه‌دۆنیس: له نێو عه‌ره‌بدا بیرمه‌ندی ئیسلامی نییه (1-2)
November 28, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :دیمانه: محه‌مه‌د سوبح
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(ئه‌م دیمانه‌یه له رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعوودی، به زمانی عه‌ره‌بی و به ناونیشانی "ئه‌دۆنیس: له نێو عه‌ره‌بی ئه‌مرِۆدا بیرمه‌ندێكی ئیسلامیی گرنگ نییه كه له بازنه‌ی فیقهخوازانی سیاسه‌تباز ده‌رچوو بێت" بڵاو بووه‌ته‌وه. بۆ ئاسان خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن، ناونیشانه‌كه‌م به‌و جۆره‌ی لای سه‌رێ كورت كرده‌وه- وه‌رگێرِ).به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌م دیالۆگ و دیمانه‌یه بكه‌م له‌گه‌ڵ "ئه‌دۆنیس"ی بیرمه‌ندی عه‌ره‌بدا، وامان پێ باش دیمانه‌كه شێوه‌ی رووبه‌رِوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دید و بیر و بۆچوونی شۆكهێنه‌ری ئه‌ودا بێت، چه‌ندین بیر و را و هه‌ڵوێستی ورووژێنه‌ری ئه‌ومان هێنایه‌وه یاد، تا له رێی ئه‌وانه‌وه ئابڵووقه‌ی بده‌ین. به‌ڵام ئه‌دۆنیس سه‌لماندی كه داهێنه‌ری راسته‌قینه هه‌رچه‌ندی زیاتر ته‌نگی پێ هه‌ڵبچندرێت، (بواری هزری ئه‌و) زیاتر و زیاتر فروانتر ده‌بێت، تا فه‌زای سه‌رسورِهێنه‌رانه‌تر بۆ خوێنه‌ران بكاته‌وه. سه‌ره‌تا پرسیارمان له‌باره‌ی ته‌ندروستیی خۆی و سه‌رمای شوێنی نیشته‌جێ بوونه‌كه‌ی، سه‌رمای پاریسه‌وه لێ كرد، كه‌چی ئه‌و گه‌رماوگه‌رم، چون كه‌سایه‌تیی خۆی، شه‌رِه‌نگێزانه به‌رسڤی دایه‌وه: "من باشم و پاریسیش له عه‌قڵی ئێستای عه‌ره‌ب ساردتر نییه". به نێو چه‌ندین پرس و باس‌دا گوزه‌رمان كرد، پرسیاری زبرمان لێ كرد، ئه‌ویش به دوور و درێژی وه‌ڵامی دایه‌وه... سه‌ره‌تا گوتمان:
· ناكۆكییه‌كی قوول له نێوانی تۆ و كولتووری عه‌ره‌بدا هه‌یه، پێت وایه ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوانی داهێنه‌ر و كولتوور پاساوی هه‌یه؟ ئه‌دی له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ پێت وایه ئاكامه‌كه‌ی بۆ تۆ چی ده‌بێت؟
- به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر باسی "ناكۆكیی قوول"ی نێوان من و "كولتووری عه‌ره‌ب"، ده‌مه‌وێ روونی بكه‌مه‌وه كه "كولتووری عه‌ره‌ب"، به لای منه‌وه، واتای چییه. پرسیاره‌كه‌ی تۆ گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كولتووره بریتییه له یه‌ك قه‌باره‌ی پێكه‌وه گونجاو و هاوئاهه‌نگ له رووی كات و دیرۆكه‌وه. گریمانه‌ی یه‌ك گه‌ل یان یه‌ك جڤاكی گونجاو و هاوئاهه‌نگ به بیر و ئامانجه‌كانی ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ر له هه‌ر شتێك (ئه‌و گه‌له) به ژیان هاوئاهه‌نگ و پێكه‌وه گونجاو بێت. ئیدی لێره‌وه به لای تۆوه گرنگه: له نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا چۆن ده‌كرێ تاكه كه‌س له خۆی، له كولتووره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه؟ ئه‌و له‌م كاره‌یدا، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه له خۆی جیا ببێته‌وه. ئه‌مه چه‌مكێكه سه‌باره‌ت به كولتووری عه‌ره‌ب به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه چه‌مكێكی تاك ره‌هه‌ند و داخراوه. كولتووری عه‌ره‌ب كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه‌ی هزری و گوزارشتكارانه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵ ناكات به‌ڵكوو هی خاوه‌نه‌كانی ده‌كات. هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كیش هه‌مه‌رِه‌نگییه‌كه له نێو ناوه كۆبه‌كۆیه‌كه "كولتووری عه‌ره‌ب". بۆ نموونه: كێ نوێنه‌ری ئه‌م كولتووره‌یه؟ ئه‌گه‌ر بریتی بێت له "یه‌ك قه‌باره"، وه‌ك پرسیاره‌كه‌ی تۆ گریمانه‌ی ده‌كات: ئایا (نوینَنه‌ره‌كه‌ی) "ئیمروئول قه‌یس"ـه یان "عومه‌ر بن ئه‌لفارز"؟ ئیبن روشده یان ئیبن ته‌یمیه؟ ئه‌بوو حه‌ییانی ته‌وحیدییه یان مسته‌فای مه‌نفه‌لووتی؟ ئیبن سینایه یان بن لادن؟ به‌در شاكر سه‌ییابه یان ساڵح جه‌وده‌ت؟ حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننایه یان ته‌ها حوسێن و سه‌میر ئه‌مین؟ كه‌واته عه‌ره‌بێك ناتوانێ له "كولتووری عه‌ره‌ب" جیا ببێته‌وه، به‌م جۆره به ره‌هایی، به‌ڵكوو له بیری بیرمه‌ندێك، یان شیعری شاعیرێك یان مه‌زهه‌بێكی لێكدانه‌وه‌كاری دیاری كراوی ئایینی یان ره‌وتێكی دیاری كراوی هزری، داده‌برِێت و جیا ده‌بێته‌وه.. بۆ نموونمه له ره‌وتی "فیقهی"ی نێو كولتووری عه‌ره‌ب داده‌برِێم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ره‌وتی عه‌قڵانیی ئه‌ودام. نموونه‌یه‌كی دی، له ره‌وته‌یلی ستایش و داشۆرینی شیعر جیا ده‌بمه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ره‌وته‌یلی شیعری هونه‌ریی به‌رهه‌ڵستكاری خاوه‌ن مه‌یلی مرۆیی و گه‌ردوونیدام. ئه‌م شتانه‌ش به درێژی له كتێبی "چه‌سپاو و گۆرِاو"دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت. به‌م جۆره كه ده‌سته‌واژه‌ی "كولتووری عه‌ره‌ب" به‌كار ده‌هێنم، هه‌میشه په‌یڤی "باو"یشی ده‌خه‌مه سه‌ر، مه‌به‌ستیشم (ئه‌و كولتووره‌یه) كه گرێدراوی رژێمی ده‌سه‌ڵاتداره. ئه‌م كولتووره باوه‌یه كه من لێی یاخی ده‌بم و جیا ده‌بمه‌وه، له هه‌مان كاتدا گرێدراوی كولتووری په‌راوێز، یان كولتووری په‌راوێزكه‌وته ده‌بم. له بیریشت نه‌چێت كه هه‌ڵوێستی نووسه‌ری راسته‌قینه له ئاست مێژووی كولتووریی خۆی، هه‌روه‌ها له ئاست خودی كولتووریش، ئه‌وا له جه‌وهه‌ردا هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌ییه. جا پاڵپشت به‌م هه‌ڵوێسته، نووسه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌فرێنه‌ر بێت، ناتوانێت كولتووری باوی عه‌ره‌ب كه گرێدراوی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته، ره‌ت نه‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها لێی جیا نه‌بێته‌وه، كاریش بۆ دامه‌زراندنی كولتوورێكی نوێ نه‌كات، كه داهێنه‌رانتره و پتر گرێدراوی مرۆڤ و پرسگه‌لی مه‌زنی ئه‌وه، چ وه‌ك بوون چ وه‌ك چاره‌نووس.
· له ئاستی تێگه‌یشتن له‌و جیابوونه‌وه‌یه و له روانگه‌ی شی كردنه‌وه‌ی گوتاری تۆوه، وا دیاره هۆیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه روانگه‌ی رۆژاوات هه‌ڵبژاردووه له ئاسته‌یلی مه‌عریفییه‌وه له روانینت بۆ كولتووری عه‌ره‌ب. رات چییه؟ ئایا هۆی دیكه هه‌یه بێ له‌وه‌ی گوتم؟
- له‌م ئاسۆیه‌دا "روانگه‌ی رۆژاوایی" نییه، به‌ڵكوو چه‌ندین روانگه‌ی جیاجیا له لای بیرمه‌ندانی جیاجیادا هه‌ن. به گوێره‌ی ئه‌وه ده‌كرێ بڵێین زۆر "كولتوور"ی عه‌ره‌بی له نێو "تاك و ته‌نیا" "كولتووره‌كه‌ی عه‌ره‌ب"دا هه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر "روانگه"ی جیاجیای رۆژاوایی له نێو روانگه "تاك و ته‌نیا"كه‌ی "رۆژاوا"دا هه‌ن. ده‌بێ له‌و گشتاندنانه ده‌ربچین، كه ئێمه‌ی عه‌ره‌ب زۆر مه‌راقمانه. ئه‌و گشتاندنه بێ له‌وه‌ی زۆر ساده‌كارانه‌یه، كێشه راسته‌قینه‌كه‌ش ده‌شارێته‌وه. ده‌توانی تاكه وتارێكی خۆمم پێ پیشان بده‌ی، كه من ئه‌وه‌ی تۆ ناوت ناوه "روانگه‌ی رۆژاوایی" وه‌خۆوه‌ی گرت بێت؟ له‌و كاته‌وه كه ده‌ستم به نووسین كردووه، به شیعر و په‌خشانییه‌وه، من كه‌وتوومه‌ته ره‌خنه گرتن له‌و "روانگه‌یه"، واته من ره‌خنه له دیدی باوی نێو كۆمه‌ڵگاكانی رۆژاوا سه‌باره‌ت به مرۆڤ و كولتوور ده‌گرم، به تایبه‌تیش دید و روانینی (ئه‌وان) هه‌مبه‌ر به مرۆڤی نارِۆژاوایی. ئه‌گه‌ر حه‌زیش ده‌كه‌یت به هه‌ڵوێستم له‌باره‌ی كولتووری باوی رۆژاواوه ئاشنا بیت، هه‌ر هێنده‌ت پێ ده‌ڵێم كه ئه‌و نووسینانه بخوێنیته‌وه كه له‌م باره‌یه‌وه نووسیومن، ئه‌وان زۆر و زه‌وه‌ندن. من هه‌ر ته‌نیا سێ كتێبت بۆ هه‌ڵده‌ژێرم: "زه‌ریای ره‌ش"- خانه‌ی ئه‌لساقی، "سۆفیزم و سوریالیزم"- خانه‌ی ئه‌لساقی، "مووزیكی نه‌هه‌نگه شین"- خانه‌ی ئاداب، به‌یرووت.
· ئیسلام خه‌سڵه‌تی سه‌نتراڵی هه‌یه له پێكهێنانی چاوگه بنه‌چه‌گه‌لی كولتووری عه‌ره‌ب، له وێنا كردنی پرسگه‌لی هه‌مه‌كی، ئیدی بۆچی په‌یوه‌ندیی تۆ به‌وه‌وه ناگاته ئه‌وه‌ی له‌و ئاسته‌دا بیبینی؟ هه‌روه‌ها بۆچی له روانینت بۆ (ئیسلام) وابه‌سته‌ی روانگه‌ی گشتیی كولتووری رۆژاوای بۆ هه‌ر ئایینێك له ئایینه‌كان؟
- ئه‌مه پرسێكی گرنگه، یان دروستتر، له نێو كولتووری عه‌ره‌ب-ئیسلامدا گرێی هه‌موو پرسه‌كانه. یه‌كه‌م: ده‌قی قورئان هه‌یه، له توێژینه‌وه‌كانی به‌رایی خۆشمدا، زاراوه‌ی (ده‌قی یه‌كه‌م)م بۆ به‌كار هێناوه. پاشان ده‌قه‌كانی دووه‌م له پاش ئه‌م ده‌قه‌وه دێن: ده‌قه‌كانی فیقه، ده‌قی سیاسی، ده‌قی هزریی فه‌لسه‌فی. ده‌قی یه‌كه‌م، به‌ر له هه‌ر شتێك كۆتایی وه‌حیی خوداوه‌نده. دووه‌م به وه‌حی بۆ دوایین پێغه‌مبه‌ر هاتووه: (دوای من چ پێغه‌مبه‌ری دی نییه.. فه‌رمووده‌یه). سێیه‌م: هه‌قیقه‌تگه‌لی كۆتایی و ره‌های له نێودایه: (له پاش ئه‌و، هه‌قیقه‌تی دی نییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ناكۆك بێت، یان لێی بگۆرِێت، یان شتی بخاته سه‌ر). واتای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه، مرۆڤی هیچی له لا نییه بیخاته سه‌ر هه‌قیقه‌ته‌كانی ده‌قی یه‌كه‌م. هیچی له سه‌ر نییه بێ له‌وه‌ی باوه‌رِ بهێنێت و پیاده بكات، ده‌قه‌كه‌ش به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی، وه‌ك چۆنه ئه‌وها لێی حاڵی بێت، یان وه‌ك چۆن هاتووه‌ته خوارێ. له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین "ده‌وڵه‌ت"ی ئیسلامه‌وه، له به‌یعه‌ی سه‌قیفه "سه‌قیفه‌ی به‌نی ساعیده"دا، لێكدانه‌وه‌ی وه‌حی، واته لێكدانه‌وه‌ی ده‌قی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و "سیاسه‌ته"ی ده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنیات نرا، به ته‌واوی چون یه‌ك كران. یه‌كێتییه‌كی كرداره‌كی، له نێوانی ئایین به‌و جۆره‌ی لێكدرایه‌وه و سیاسه‌تیش به‌و جۆره‌ی پیاده كرا، هاته‌ی دی، به دووپات كردنه‌وه‌ی كه "خه‌لافه‌ت (ده‌بێ) له قوره‌یش"دا بێت، تاجی نایه سه‌ر. جا به ده‌سپێك له‌مه‌وه، له نێو ژیانی سیاسیی عه‌ره‌بدا، هاوپه‌یمانییه‌كی ئۆرگانی هاته دی، جه‌نگی دیكه‌ی هزری به‌رپا بوون بێ له جه‌نگی رم و شمشێر، كه جه‌نگی لێكدانه‌وه بوون: ئاخۆ به راستی ده‌قی یه‌كه‌م چ ده‌ڵێ؟ ئه‌مه‌یه ئه‌و پرسیاره‌ی به سه‌ر عه‌قڵ و ژیانی عه‌ره‌بدا زاڵه، به درێژایی نزیكه‌ی پازده سه‌ده‌یه، ده‌ستاوده‌ست به بوونیانه‌وه ده‌كات، كیان و چاره‌نووسی ئه‌وانیش ده‌هه‌ژێنێت.
· ئایا پرسیاره‌كه‌ی تۆ پێی وایه، له‌و مێژووه‌دا "سه‌نتراڵییه‌ك له پێكهاتنی چاوگه بنه‌چه‌كانی كولتووری عه‌ره‌ب"دا هه‌یه؟ چۆن بنه‌چه‌كانی كولتوور-سیاسه‌ت دیاری بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ناكۆكی هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌قی یه‌كه‌م ده‌یڵێت؟
- ئه‌مرِۆ "ده‌قانی دووه‌م" واته لێكدانه‌وه، جێی ده‌قی یه‌كه‌م ده‌گرنه‌وه. برِوانه نه‌خشه‌ی كولتووریی ئیسلام: هه‌ر گرووپه ده‌ستی به لێكدانه‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌قی یه‌كه‌مه‌وه گرتووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی برِوایی به لێكدانه‌وه‌ی ده‌ق، گرنگتر بێت له برِوایی به خودی ده‌قه‌كه. كاره‌ساتی دژ به عه‌قڵ و مرۆڤ ئه‌وه‌یه، كه رابردوو له هه‌ر چركه‌ساتێكیدا، بواری تێدا بوو كه بیر و لێكدانه‌وه‌كان پێكرِا بژین، هه‌رچه‌ندی لێكیش جیا بوونایه. كه‌چی ئه‌مرِۆ، تانه و ته‌شه‌ر و ته‌كفیر، مل په‌رِاندن، جێی پێكه‌وه ژیانیان گرتووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت ئیسلامیش تا دێ ده‌بێته چه‌ندین جۆره "ئیسلام": ئیسلامی توند و تیژی و ناچار كردن و داخران. ئه‌مه‌ش دووه‌مین جاره، "سه‌نتراڵه‌تیی چاوگه بنه‌چه"، دروستتر و شیاوتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بنه‌چانه له: ئه‌ندازیاری ته‌لاساز و مووزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ند و شاعیر و فه‌یله‌سووف و زانا و نووسه‌ران پێك بێت، یان له سیاسه‌تمه‌دار و بازرگان و سه‌رباز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و وتاربێژی مزگه‌وت و مه‌لاكان؟ ململانێی توند و خوێناویی خۆبه‌خۆی عه‌ره‌بی موسڵمان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وای كرد لێكدانه‌وه‌ی سیاسیانه بۆ ئیسلام باڵاده‌ست بێت، به چه‌شنێك ئایین له‌و ململانێیه‌دا بووه هێزێكی سیاسیی ماددییانه. ره‌هه‌ندی رۆحیانه و مرۆییانه‌ی شوێن بزر كرا، ئیدی له بری عه‌قڵ و رۆح و خوێندنه‌وه‌ی جیهان به دیدێكی مرۆییانه و لێبوردانه‌ی قوول و ده‌گمه‌ن و تایبه‌تمه‌نده‌وه، بوو به رم و شمشێر، ته‌نانه‌ت ئه‌مرِۆ له نێو عه‌ره‌بدا تاكه بیرمه‌ندێكی ئیسلامی نابینین كه له نێو ریزی بیرمه‌ندانی گرنگی ئایینی له جیهاندا بێت. ته‌نیا مه‌لای سیاسه‌تباز ده‌بینین، كه ئه‌وه‌ی پێشینان گوتوویانه دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتیانه‌ی لاساییكارانه. گاڵته كردن به مرۆڤ و چاره‌نووسی گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی، پاره بۆ كوشتنی ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان ده‌كه‌ن كه به لاده‌ریان داده‌نێن، وه‌ك كه له میسر رووی دا، وه‌ك چۆنیش له ئێران‌دا درێژه‌ی هه‌یه.
· ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكی شارستانیه‌تی رۆژاوایان گرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بووه‌ته شارستانیه‌تێكی به‌كاربه‌ر، له پاڵ نه‌مانی واتا و جیابوونه‌وه‌ی زانست له مه‌به‌ستخوازیی مرۆیی و ره‌وشت، ئاماژه‌ن بۆ هه‌ڵه‌ی وێنا كردنی چاوگه بنه‌چه‌كه‌ی كرد، كه له سه‌ری دروست بووه، باشه بۆ خۆت له باس كردنی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌بوێریت؟ سه‌یر نییه كه ئه‌م قه‌یرانانه پاڵت پێوه نانێن كه به هه‌ڵوێستی خۆت هه‌مبه‌ر به بنه‌چه‌كانی هزری رۆژاوادا بچیته‌وه؟
- قسه‌كه‌م دووباره ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ نووسینه‌كانی منت خوێندبایه‌ته‌وه، ئه‌م پرسیاره‌ت نه‌ده‌كرد. پتر له نیوه‌ی نووسیومه و ده‌ینووسم له‌باره‌ی ره‌خنه گرتنه له رۆژاوا، به كولتوور و پیشه‌سازی و ژیانییه‌وه. داوای لێبوردن له خوێنه‌رانی ئه‌م رۆژنامه‌یه ده‌كه‌م: نامه‌وێ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌باره‌ی ئه‌م پرسانه به هه‌مه‌چه‌شن و ره‌نگیانه‌وه گوتم، دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، چونكه كتێبه ره‌خنه‌ییه‌كانم ته‌ژین له‌م بابه‌تانه.
· نوێخوازی له شیعری عه‌ره‌بیدا، تۆ ته‌نیا به خواستێكی فۆرمالیستانه‌ت دانا، گوتووشته كه "ده‌بوو ده‌رچوون له بیست سه‌ده له نووسینی شیعر، ده‌رچوونێك بێت كه پشت به ئه‌زموونی گه‌وره له بواری زمان و ئایین و كه‌له‌پوور و ئازادی و تاك و كۆمه‌ڵ و پرسیار و گه‌ردوون و مرۆڤ ببه‌ستێت"، ئایا ده‌توانی به ساده‌یی دیدی خۆت له‌باره‌ی ئه‌م ده‌رچوونه‌وه بخه‌یته روو؟
- "نوێخوازی" له كۆمه‌ڵدا گریمانه‌ی په‌یدا بوونی شت و بیرۆكه‌ی نوێ ده‌كات، كه "كۆن" نه‌یناسی بێت و له‌و جیاواز بێت. كه‌واته ئه‌و، له هه‌موو رواڵه‌تێكی كولتووریانه‌ی خۆیدا، به شیعر و هونه‌ر و هزره‌وه، به نوێخوزایی كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دراوه. ئیدی نوێخوازی، گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و كولتووره‌كه‌یه‌تی له حاڵه‌تێكی "كۆن"ـه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی "نوێ". ئه‌و له قوولایی خۆیدا، پرسیارامێز و ره‌خنه‌ییه. له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كیش به‌دی نایه‌ت ته‌نیا به مه‌رجێكی سه‌ره‌كی نه‌بێت: ئازادیی بیركردنه‌وه و راده‌ربرِین پره‌نسیپ (بنه‌ما)ی ژیان و هزر بێت له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا. هه‌مووشمان ده‌زانین كه ئه‌م جۆره ئازادییه له نێو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا نییه، به‌ڵكوو (كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب) به به‌هانه و پاساوی جیاجیا به‌رهه‌ڵستیی (ئه‌و پره‌نسیپه) ده‌كات، نه‌مازه ئه‌گه‌ر خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و جیهانه دا كه ئایین په‌رژینی كردووه. ئه‌مه‌ش دوو شتی لێ كه‌وته‌وه، كه بوونه مایه دوور خستنه‌وه‌ی نوێخوازی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له ئاستی شیعریشدا په‌ل و پۆی كرا. له ئاستی یه‌كه‌میاندا، به هێرشی پیشه‌سازیی رۆژاوا بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب، نوێخوازی، نوێخوازیی داهێنان و به‌رهه‌م و پێشكه‌وتن، دوور خرایه‌وه. ئه‌م هێرشه زه‌به‌لاحه "وه‌همی پێشكه‌وتن"ی له لای عه‌ره‌ب هێنایه ئاراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، شاعیران له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، خۆیان له لێپرسینه‌وه و ره‌خنه گرتن له كه‌له‌پوور به‌دوور گرت، له پێناو ئه‌وه‌ی بگۆرِدرێت به ئێستایه‌ك، كه له كۆت و به‌ندی رابردووی نه‌ریتی، به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، نه‌مازه ئه‌وه‌ی ئایینی-سیاسییه، رزگاری بووه، زۆربه‌شیان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به لایه‌نی زمانه‌وانی و ده‌ست هه‌ڵگرتن له كێشی باوی شیعر، كه لێره‌دا پێویست به درێژه‌دان ناكات، به‌سیان لێ كرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و پرسه گه‌ورانه‌ی ئاماژه‌ت پێ كردن: تاك، كۆمه‌لڕ، ئازادی، ئایین، كه‌له‌پوور، گه‌ردوون، مرۆڤ، سه‌رباری كێشه‌كانی خود و هی دیكه‌ش، بوون و چاره‌نووس، هه‌موو ئه‌و پرسانه، له لای زۆربه‌ی (شاعیران) له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی شیعردا مانه‌وه. بۆیه ئه‌و ئه‌زموونانه به زۆری رووكه‌ش و ته‌نك مانه‌وه. پاشه‌كشه كردنی كێشه‌كانی فه‌راهیدی (عه‌رووز) یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ هێنانه ئارای وه‌همی دووه‌م "وه‌همی نوێخوازی". ئه‌نجامیش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب به شاڵاوی پیشه‌سازیی رۆژاوا و ئامێره‌كانی، له دوو لاوه شاردراوه‌ته‌وه: یه‌كه‌م: له خۆی (خودی)، كه نیمچه په‌ككه‌وتووه، ژیانی به پیشه‌سازیی "ئه‌وی دیكه"وه به‌نده. دووه‌م: له بوونی، ئه‌و نقوومی نێو هێرشی هه‌مه‌جۆر به‌رهه‌مه. به‌م جۆره كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب بۆ خۆی بوو به ئامێرێكی زه‌به‌لاحی به‌كاربه‌ر. نوێخوازی نایه‌ته دی، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه له بناغه‌وه له سه‌ر دید و روانینێكی نوێ بۆ مرۆڤ و جیهان نه‌بێت، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌زموونی گه‌وره كه له هه‌موو شتێك ده‌پرسێته‌وه: كه‌له‌پوور- به ئایین و زمانه‌وه، به شیعر و هزره‌وه، هه‌روه‌ها ژیان- به تاك و كۆمه‌ڵییه‌وه، بوونیش- به مرۆڤ و گه‌ردوونییه‌وه، شارستانییه‌تیش- خود و ئه‌وی دی.
· له چوارچێوه‌ی هه‌مان پرسیاردا، به چ ئه‌نجامێك گه‌یشتی له پیاده كردنی شێوه‌ی ده‌رچوون، وه‌ك خۆشت پێشنیار ده‌كه‌یت؟ ئایا ره‌خنه گرتنیشت له نوێخوازیی عه‌ره‌ب كه كێشه‌كانی هزری رۆژاوای هه‌رس نه‌كردووه، ره‌ت كردنه‌وه‌ی خود و بانگه‌شه كردن بۆ په‌یرِه‌و كردنی ئه‌وه‌ی خۆت، كردنه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی كولتووری عه‌ره‌بدا ره‌ت ده‌كه‌یته‌وه، ناگه‌یه‌نێ؟
- له "كه‌له‌پوور"دا خود ره‌ت كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به كاریگه‌ریی كه‌ڵه‌كی كه‌له‌پوور. ئه‌و، به نه‌بوونی پرسیار، ده‌بێته "شتێكی ره‌ت كراوه". ئاخۆ "خودی تۆ" له كوێیه؟ له كاتێكدا تۆ ناتوانی یه‌ك پرسیار له‌باره‌ی به‌هاكانی مه‌عریفه‌وه بكه‌یت؟ ئه‌ویش له چاخی كوده‌تای مه‌عریفی كه روخساری جیهانی گۆرِیوه. "خودت" له كوێیه؟ له كاتێكدا ناتوانی پرسیار له‌باره‌ی شتێكه‌وه بكه‌یت، كه له هه‌موو شتێك زیاتر خۆت پێوه‌ی گرێ دراوی، جا چ له نێو سروشتدا بێت یان له میتافیزیك. ئه‌دی كوانێ "خودت" كاتێك ناتوانی به ئازادییه‌كی ته‌واوه‌وه ته‌نانه‌ت گوزارشت له بیرۆكه‌كانت بكه‌یت؟ هه‌ر كاتێ بته‌وێ و چۆنی بته‌وێ؟ نه‌خێر، له كه‌له‌پووری نه‌ریتیانه‌ی عه‌ره‌بدا، مرۆڤ "خود"ی نییه. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه عه‌ره‌ب (به‌و جۆره) په‌یوه‌ندی به رۆژاواوه نابه‌ستێ، به‌وه‌ی خوده به‌ڵكوو به‌وه‌ی كه گواسته‌ره (بگوێزه: ناقیله). ته‌نانه‌ت ناتوانێت له پرسگه‌لی مه‌زنیشدا پاشكۆی (سه‌ر به) ئه‌و (رۆژاوا) بێت، وه‌ك: ئه‌وه‌ی زانست ده‌یڵێ، ئه‌وه‌ی ئازادی ده‌یڵێ، ئه‌وه‌ی ته‌بیعه‌تی بكه‌ر و ته‌بیعه‌تی به‌ركار كه‌وته ده‌یڵێن. هه‌موو ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌توانن له رۆژاوای وه‌ربگرن له‌وه‌دا قه‌تیسه كه ده‌توانێت بیكرِێت: هه‌مه‌جۆر كاڵای به‌رهه‌م هاتوو. ئایا ده‌توانن هیگل یان ماركس، داروین یان هیدیگه‌ر یان نیچه، هیراكلیتس، بۆدلێر یان لۆتریامون وه‌ربگرن؟ ده‌ته‌وێ نموونه‌ی دیكه‌ت بۆ بهێنمه‌وه؟ ئه‌دی براده‌ری شیرینم، پێم بڵێ چه‌ند عه‌ره‌ب ئه‌مانه، ته‌نیا ئه‌مانه‌ی خوێندووه‌ته‌وه؟ پاشان قسه له‌باره‌ی "په‌یرِه‌و كردن: وه‌دووكه‌وتن" ده‌كه‌یت. گرفته‌كه له‌وه‌دا نییه كه عه‌ره‌ب "وه‌دووی" هزر یان شیعری رۆژاوا كه‌وتوون. گرفته‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌وان به دروستی ئه‌و هزره و ئه‌و شیعره ناناسن، ته‌نیا كه‌م كه‌سانێكیان نه‌بێت. به‌ڵێ، ئه‌وه‌یه گرفته‌كه.
· به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره تێپه‌رِێنین، ئایا كه تۆ نوێخوازیی عه‌ره‌ب ره‌ت ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وه ئاشكرا نابێت كه له ناوه‌رۆكدا ددان به كه‌میی كاریگه‌ریی خۆتدا ده‌نێیت له پاش 60 ساڵ له خۆ تاودان له‌و پێناوه‌دا؟ ئاخۆ ئێستا پێت وایه تۆ تا چه‌ند به‌شداریت له هێنانه ئارای ره‌وتی نوێخوازیی عه‌ره‌بدا كردووه؟
- هه‌ڵبه‌ت كاریگه‌ریی من كه‌مه. من كارم له گرووپ نه‌كردووه، به‌ڵام كاریگه‌ریم به سه‌ر كه‌سانه‌وه هه‌بووه. ئه‌مه هه‌نگاوێكه. هه‌ر بۆیه من "جه‌ماوه‌رم" نییه. به‌ڵكوو خوێنه‌رم هه‌ن. به‌ڵام من، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌م له شاعیران، پرسیاری نوێخوازیمان به كاریگه‌ر و زیندوو هێشته‌وه، شانازییه‌كی زۆریش به‌وه‌وه ده‌كه‌م.