بەفیڕۆدانی وزەی نەتەوایەتی له كایەی سیاسی‌دا
January 8, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ڕێبوار سیوەیلی
وزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی زۆر جار وزه‌یه‌كی بینراو نییه و شاراوه‌یه. له‌ڕووی مێژووییه‌وه، كۆی ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستن، له ماته‌ریاڵیی و نامه‌تریاڵی، له دیار و نادیار، له به‌رجه‌سته و شاراوه، له سرووشتیی و ده‌ستكرد، به وزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ناو ده‌برێن. لێره‌وه، گرنگیی دره‌ختێك له ژینگه‌ی سرووشته‌كەیدا و پاراستنی به‌هۆی قه‌ده‌خه‌ی داربڕینه‌وه، به هه‌مان ئاست بۆ نه‌ته‌وه گرنگه، وه‌ك قه‌ده‌خه‌ی كاركوشته‌كردنی مناڵان له ته‌مه‌نی منداڵییاندا. مانه‌وه‌ی خێزانه ئاژه‌ڵییه‌كانی ناو سرووشت له‌ڕێگه‌ی قه‌ده‌خه‌كردنی ڕاوه‌وه، به‌هه‌مان ئاست گرنگیی هه‌یه، وه‌ك قه‌ده‌خه‌كردنی تۆڵه و ژنكوژیی و پاراستنی خێزانه مرۆییه‌كان له رێگه‌ی سزای توندیی یاساییه‌وه. به‌هه‌مان شێوه، ده‌ستگرتن به ئاو، كاره‌با، گازه‌سرووشتیه‌كان و سامانه نیشتیمانیه‌كانی تره‌وه، هه‌مان گرنگییان هه‌یه كه به‌ڕێوه‌بردنی باش و پێویستیی فه‌رمانگه‌یه‌ك هه‌یه‌تی و كه لێخوڕینی یاسایی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.هه‌ر چه‌نده كایه‌ی سیاسیی، باڵاده‌ستترین كایه‌ی ناو كۆمه‌ڵگایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێ كایه‌یه‌كی به‌فیڕۆده‌ر بێت. بۆیه ئه‌وه دژوازیه‌كه ئێمه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین، كاتێ وتاره‌كه‌مان ناوناوه: (به‌فیڕۆدانی وزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له كایه‌ی سیاسی‌دا)! دژوازییه‌كه له‌وه‌دایه، كه ئه‌م كایه‌یه ده‌بێت به پێویست كایه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ساز بێت، له كاتێكدا وزه‌ی نه‌ته‌وه به‌فیڕۆده‌دات.
بۆیه ده‌مه‌وێت له ڕێگه‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر سێ نموونه‌وه، باس له‌م بارودۆخه بكه‌م كه كایه‌ی سیاسیی كورد تێیكه‌وتووه‌و ئاماژه به زیانه‌كانی بكه‌م، نه‌ك هه‌ر بۆ ئێستا به‌ڵكو بۆ داهاتووش.
له كایه‌ی سیاسی‌دا، وزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌زۆر شێواز به‌فیڕۆ ده‌درێت. یه‌كێك له شێوازه‌كان ئه‌وه‌یه، ئه‌و كایه سیاسییه هووشیار و ئاگا نه‌بێت به بوونی وه‌ها وزه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی، له‌ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی ئابووریی و سامانه سرووشتیی و گشتییه‌كان. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر ته‌نیا له ئابووریی و ماته‌ریاڵییه‌تدا كورت و بچووكناكرێته‌وه. نه‌وتێكی زۆر، یان كانزای زۆر، یاخود فراوانكردنی كه‌رته‌كانی بازاڕ و كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانیی ئازاد، پێویستیی به پلانیی تایبه‌ت و پێشوه‌خت و داهاتوو بین هه‌یه. پلاندانان و پێشبینیكردنی دۆخه گۆڕاوه‌كانیش سه‌باره‌ت به هه‌ر كامێك له‌و كه‌رت و زه‌مینانه، پێویستیی به كادریی شاره‌زا و مه‌هاره‌تیی پیشه‌یی و زانست و ئه‌قڵانییه‌ت هه‌یه. به‌مجۆره‌ش، ئه‌قڵانییه‌ت وزه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تیی و مرۆییه، كه بۆ به ئه‌نجامگه‌یشتنی ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستمان پێیه‌تی. پێویستمان پێیه‌تی وه‌ك وزه‌یه‌كی مرۆیی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی خه‌باتیان بۆ ده‌كرێ و پێویستیشمان پێیه‌تی بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌نگاوه‌كانمان. به‌بێ ئه‌قڵانییه‌ت و ته‌گبیری دانایانه، ده‌كرێ كۆی ئه‌و سامانه سرووشتیی و گشتیانه‌ی دیكەی وڵات به‌فیڕۆ بدرێن كه ده‌رده‌هێنرێن و به شێوازێكی نا ئه‌قلانیی سوودی كاتی‌یان لێوه‌رده‌گیرێت.، ئه‌و كات ئه‌قڵ وه‌ك شێوازێكی ئاراسته‌كردن و وه‌ك وزه‌یه‌كی مرۆیی، به‌خه‌سار ده‌چێت و ئامانجه‌كه‌ی ناپێكێت..
جۆرێكی دیكەی به‌فیڕۆدانی سامانی سرووشتیی و مرۆیی له كایه‌ی سیاسی‌دا ئه‌وه‌یه كه: كۆده‌نگیی نه‌بێت. نه‌بوونی كۆده‌نگیی، پێش هه‌موو شتێك نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مه‌رجه‌عێكی ده‌سه‌ڵات بوونی نییه و یه‌ك قسه‌یی نه‌بۆته جێگره‌وه‌ی فره‌قسه‌یی. ئه‌مه‌ش وه‌ها لێكده‌درێته‌وه، كه به‌رامبه‌ر ناتوانێت، یان به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت، لێت بێته پێشه‌وه بۆ هاوكاریكردن و بیروڕا گۆڕینه‌وه. نه‌بوونی یه‌كقسه‌یی له مه‌سه‌له هه‌ستیاره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كاندا، وا ده‌كات ده‌سته‌كانی یارمه‌تیی ده‌ره‌وه، دۆستان و بڕواداران به خه‌بات و كێشه‌كه‌ت، په‌رته‌وازه ببن و به‌فیڕۆبچن، چونكه له دۆخیی ئاڵۆزیی ناوخۆیی و فره كوێخاییدا، هیچیان ناتوانن بڕیار بده‌ن كه ڕوو بكه‌نه كوێ و له‌گه‌ڵ كێدا بیروڕاكانیان بگۆڕنه‌وه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
جۆرێكیتری به‌فێرودانی وزه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بریتییه له نه‌بوونی وه‌سێتنامه و گرێبه‌ست له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، یان نه‌بوونی په‌یمانێك، كه ئێستا ببه‌ستێت به داهاتووه‌وه و دڵنیامان بكاته‌وه له‌وه‌ی كه داهاتوو نه‌به‌سترێت به مانه‌وه‌ی فیزیكی و بایۆلۆژیانه‌ی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و سه‌ركرده‌وه. نه‌بوونی وه‌ها په‌یمانێك و هاوپه‌یمانییه‌ك، بۆخۆی له ڕوانگه‌ی داهاتووه‌وه و بۆ نه‌وه‌كانی پاشه‌ڕۆژ له هه‌مان كایه‌ی سیاسی‌دا، سه‌رلێتێكده‌ر و وزه خه‌ساركه‌ره.
ئه‌م سێ جۆره‌ی به‌فیڕۆدانی وزه‌یه له ئێستای كایه‌ی سیاسیی ئێمه‌دا، زۆر له بره‌ودایه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم یه‌كێكه له خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌كانی.
كایه‌ی سیاسیی ئێمه ڕێزی ئه‌قڵانییه‌ت ناگرێت و بڕیار و ئه‌دگاره‌كانی زیاتر له‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌قڵانییه‌ت و ته‌گبیر و پلان بن، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی میزاج و بڕیار و په‌رچه‌كرداریی شه‌خسین. نه‌بوونی وه‌ها ئه‌قڵباوه‌ڕییه‌ك له‌ناو ئه‌م كایه‌یه‌دا، بوارێكی زۆری بۆ ته‌فسیر و ڕاڤه‌ی هه‌ڵه به‌جێهێشتووه. ڕاڤه‌ی هه‌ڵه كاتێ دروست ده‌بێت، كه ئێمه نییه‌تی یه‌كتر نه‌زانین و به‌ڕاست و چه‌پدا و له‌سه‌ر بنه‌مای سایكۆلۆژیایه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بووه‌وه، لێدوان بده‌ین. بڕیاری ئه‌قڵانیی، پێش هه‌موو شتێك هه‌ڵگریی بنه‌ماكانی ستراتیژیی سیاسیی و كۆده‌نگییه.
نه‌بوونی كۆده‌نگیی له نێوان لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌مان و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان یه‌كێكه له لۆگۆكانی ناسینه‌وه‌ی سیاسه‌تی كوردی. خه‌سڵه‌تی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستای سیاسییه كورده‌كان ئه‌وه‌یه، له‌سه‌ر هیچ شتێك كۆك نین و گرد نابنه‌وه، ئه‌وه نه‌بێت كه له‌سه‌ر كۆك نه‌بوون، كۆكن!. ئه‌م خه‌سڵه‌ته وایكردووه، زۆرێك له ده‌سته‌كانی یارمه‌تیی و دۆستانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه تووشی سه‌رسووڕمان ببن و نه‌توانن، یان نه‌یانه‌وێت، ده‌ستپێشخه‌ریی خۆیان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ستیاره‌كان بكه‌ن، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێك له كوردستان. نموونه ده‌هێنمه‌وه:
پێش چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا و له 2003وه، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له‌لای ئه‌مه‌ریكی و له‌لای به‌ریتانییه‌كان، كۆده‌نگییه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له عێراقی نوێ‌دا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك سه‌نته‌رێكی سه‌ره‌كیی ده‌كه‌ن و هیچ لایه‌نێكی دیكە به فه‌رمیی ناناسن. هه‌ر كه‌س سه‌ردانی سایتی فه‌رمیی ئه‌و ئۆفیسانه بكات، كه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و ڕێكخراو و وڵاتانه ده‌كات، بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچكات وه‌ها دۆكێۆمه‌نتێك نییه بۆ به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی هیچ لایه‌نێك و هه‌رێمێك، له به‌غدا زیاتر.
ئه‌مێستا هه‌ندێك له‌مانه بیروڕایان گۆڕاوه، هۆكاری ئه‌م بیروڕاگۆڕینه‌ش بارودۆخیی عێراق به‌گشتی و نه‌بوونی ئاسایشی گشتییه له‌و وڵاته‌كه‌دا.، بێجگه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌ربۆیه‌ش له ئێستادا ئۆفیسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌چاوێكی دیكە ته‌ماشای عیراق ده‌كه‌ن و زیاتر ڕوویان له لقه‌كانیانه له هه‌رێمی كوردستاندا. سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌م ڕێكخراوه پێش ماوه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان و دانیشتنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له سه‌ركرده كورده‌كان، ئاماژه‌یه‌ك بوو به ئاراسته‌ی ئه‌و دانپیانانه شاراوه‌یه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه به هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك سه‌نته‌رێكی باش بۆ كاره‌كانی خۆیان. به‌ریتانییه‌كانیش نیگای خۆیان له‌سه‌ر به‌غدا گواستۆته‌وه به‌ڵام به كه‌مێ وریایی موحافیزه‌كارانه‌وه، كه سرووشتی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه له نێوان ئه‌م دوو پێگه‌یه‌دان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان به ئاشكرا ده‌رببڕن.
لێره‌دا ڕاستییه‌ك هه‌یه، كه پێویسته ئایدیاڵیزه نه‌كرێت: هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له عیراقدا هه‌یه و له كوردستاندا به‌تایبه‌تی. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد (خاڵی هاوبه‌ش)ن. به‌ڵام ڕاستییه‌كی ده‌روونیش له‌ناو ڕاستیی یه‌كه‌مدا هه‌یه، كه پێمانده‌ڵێت: نه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نه به‌ریتانییه‌كان و نه ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ك جاران بیر له هه‌رێمی كوردستان ناكه‌نه‌وه، چونكه لانیكه‌م لێره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر نییه. وه‌لێ هیچكامێكیشیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ده‌ستپێشخه‌رنابن له، بۆنموونه: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك له هه‌رێمی كوردستاندا. ئه‌مه كار و بڕیاری كورده‌كان خۆیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافیانه وه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسیان هه‌بێت، له فۆرمی ده‌وڵه‌تدا، جا ناوه‌ڕۆك و مۆدێلی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌رچییه‌ك بێت. بۆیه وه‌ستان و دۆشدامان و چاوه‌ڕوانیی كورده‌كان له‌م كاته‌دا، به‌فیڕۆدانێكی گه‌وره‌یه و نیشانه‌ی نه‌بوونی سه‌نته‌رێكه كه هاوڕێیانی كورد و دڵسۆزانی كێشه‌كه‌ی، ڕووی تێبكه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كورد نه‌یتوانیوه ئه‌و وێنه‌یه له‌سه‌ر خۆی و له سه‌ر یه‌كگرتوویی گوتاریی سیاسیی بدات، بۆیه ئه‌و وزه‌یه‌ش كه له ئارادایه بۆ بڕیاردان، به فیڕۆ ده‌چێت و دۆست و دڵسۆزان سارد ده‌كاته‌وه.
سێهه‌مین جۆری به‌فیڕۆدان بریتییه له نه‌بوونی میساق و په‌یماننامه‌یه‌كی بانحزبیی و باڵاتر له ناكۆكیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵات، كه تیایدا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژیی ئایینده‌یی ده‌ستنیشان كرابێت. هه‌بوونی په‌یماننامه‌یه‌كی وه‌ها، جگه له نه‌مركردنی ناوی واژووكه‌رانی، ئاواش له حاڵه‌تی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی ئه‌م میساقه له ماوه‌ی ژیانی سه‌ركرده‌كانی ئێستادا، نامه‌یه‌كی كراوه ده‌بێت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو. بوونی وه‌ها په‌یماننامه‌یه‌ك له‌سه‌رووی بیروڕای ئایدیۆلۆژیی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆنه‌وه، جگه له به‌ها په‌روه‌رده‌یی و سیاسییه‌كه‌ی، ئاواش هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌سازیدا. له‌مه‌شدا به‌فیڕۆدانێك ئاماده‌یی هه‌یه و به‌دگومانیی و بێبتمانه‌یی كه هه‌ردووكیان پاشماوه‌ی زه‌ینییه‌تی پێشمۆدێرنن، له سیاسه‌تی كورده‌كاندا، به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی تێیدا ده‌ژین، پێویسته له ساته‌وه‌ختی په‌رچه‌كردار و گه‌ڕانه‌وه بۆ یادوه‌ریی كه‌ڵه‌كه‌بووی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه، بیگوێزینه‌وه بۆ ساته‌وه‌ختێكی دۆستانه‌تر. ئێمه هه‌موومان پڕ و بێتاقه‌ت بووین له پرۆسه و سیحره‌كانی به‌دوژمنكردنی به‌رامبه‌ر و پیشاندانی یه‌كتر له سیمای دێوێكی زه‌به‌لاح، یان جرجێكی ترسنۆك، به‌ڵام به مقاوه‌مه‌ت! ئه‌ده‌بیاتی هه‌مووان پڕه له‌و ڕسته و داڕشتنانه‌ی كه مه‌ودای نێوانمان به‌رینتر ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕسته و داڕشتنانه‌ی لێكرتیان دوورخستوینه‌ته‌وه، هێنده‌ی شانامه‌ن، كه له پشتیانه‌وه گه‌لێك رووداوی دڵته‌زێن به‌رهه‌مهاتوون و كۆمه‌ڵگا باجه‌كه‌ی داون.
بۆیه پرسیاری سه‌ره‌كیی له ئێستادا ئه‌وه‌یه، كه‌ی سه‌ركرده كورده‌كان ده‌ست له به‌فیڕۆدانه‌كان و زه‌ینییه‌تی په‌رچه‌كردایی هه‌ڵده‌گرن و پێكه‌وه و به پلان و ته‌گبیری ئه‌قڵانیی، داهاتوو ده‌خوڵقێنن؟