توند و تیژی
January 22, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئیف میشۆ
وه‌رگێڕ : تاريق كارىزي
(ئه‌م وتاره بیرمه‌ندی مه‌غریب د. محه‌مه‌د سه‌بیلا كردووویه‌تی به عه‌ره‌بی، له عه‌ره‌بیشه‌وه كراوه‌ته كوردی- ت. ك).سێ رووداو هه‌ن كه وا ده‌كه‌ن بیر له توند و تیژی بكرێته‌وه:
1- توند و تیژی، كه ئه‌مرِۆ له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا به شێواز و فۆرمی جیاجیا خۆی ده‌نوێنێت و له هه‌مووان شاراوه‌تر (كه‌م خۆراكی) ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته له هه‌مووان دژواتر (له سێداره‌دان)، سیمایه‌كی دیاری كۆمه‌ڵگاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو. دوو جیهانه جه‌نگی تێدا به‌رپا بوو، یه‌كێكیان به قیامه‌تێكی ئه‌تۆمی (هیرۆشیما) كۆتای هات، بێ له چه‌ندین شاڵاوی جینۆساید، هه‌مه‌جۆر ره‌گه‌زپه‌رستی و چه‌وساندنه‌وه و نالێبورده‌یی، جه‌نگیه‌لی نوێی كۆلۆنیالیزم و جه‌نگه‌یلی ئازادیخوازی، رژێمه‌یلی تۆتالیتا‌ر و پۆلیسی و سه‌ربازگه‌كانی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و تیرۆر و مێشك شۆردنه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی زانستیانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان، چه‌وساندنه‌وه و زاڵ بوون و سازشی ئابووری، دواجار تاوانكاری كه به‌شێكی فه‌رامۆش كراوی توند و تیژییه، به‌ڵام له لایه‌ن میدیاوه قۆرخ كراوه: ئه‌م لیسته بێزاركه‌ر و ناته‌واویشه. به هه‌ر حاڵ، ئه‌و كۆبه‌كۆیه‌كمان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی به‌ره‌و سۆشیالیزم و دیموكراسی و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی.. هتد، هه‌نگاو ده‌نێن.
2- ئه‌م ئاماده‌بوونه به‌هێز و سه‌رنج راكێشه‌ی توند و تیژی (به‌ڵام له دواجاردا باوه) بووه شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی شكستی سه‌ره‌كیی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی. له بازدان له سه‌ركێشییه‌كه‌وه بۆ سه‌ركێشییه‌كی دی، هزر پاشه‌كشه‌ی كرد و یه‌قینی خۆی له‌ده‌ست دا، جا (ئه‌و یه‌قینه) چ په‌وه‌ندیی به قسه و باسی زانسته‌وه یان بیر و باوه‌رِ و رێبازی تایبه‌ت به بیری شۆرِشگێرِییه‌وه هه‌بێت، یان به رواڵه‌ته‌كانی ئیفلیجی یان هۆشداری دان له‌باره‌ی رژێمه‌یلی دیكتاتۆر و ورِێنه‌ی فاشیستانه‌وه، هه‌روه‌ها پاساوی سارد و سرِانه به ئه‌گه‌ری پنا بردنه به‌ر ئه‌تۆم، هه‌روه‌ها به مه‌یلی توندرِه‌وانه‌ی گرووپه‌كانی تیرۆه‌وه.
چاوه‌كان كرانه‌وه و وه‌همه‌كانیش په‌رت و بڵاو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بوار به جۆرێك له ده‌به‌نگی بدات له ئاست جیهانێك كه په‌ویوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانیی ناساز تێیدا چه‌ند پات بوونه‌وه، هه‌روه‌ها تێیدا به زۆرییش، پرۆژه‌گه‌لی شۆرشگێرِانه ده‌گۆرِێن به شێوه‌گه‌لی چه‌وساندنه‌وه، هه‌وره‌ها واقیعیه‌ت و بێعارییش تێیدا ره‌و ده‌ستێنێت. پرسی په‌نابه‌رانه به گوێره‌ی به‌های كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، كه‌مینه‌كانیش یه‌كسانن به نرخی په‌یوه‌ندیگه‌لی دیپلۆماسی. به‌ده‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن، ئه‌وا هزر له حاڵه‌تی غارداندا بووه به دوای توند و تیژییه‌كه‌وه كه كوێری ده‌كات، خاڵی كوێری دابرِی نێوان به‌هاكان و تواناكانی كرده‌نیانه‌ی رزگاری (هی رژێمێكی سه‌ده‌ی "بیسته‌م" وازی له‌وه نه‌هێنا كه بڵێ من سه‌ر به‌ره‌ی رزگاریم) و نێوان واقیعی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و گه‌نده‌ڵی و ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی رێرِه‌وی مێژوویان كۆنترۆڵ كرد و نێوان به‌رده‌وام راگه‌یاندنی مه‌به‌ستی به‌رز و باڵا بوو، هه‌ر وه‌هاش ده‌مێنێته‌وه، و واقیعی كرداری پووچ كه توند و تیژی هه‌ندێك جار ده‌بێته لوغزێكی باو، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویست بوو كه خزمه‌تی ئامانجی دی بكات، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی دیكه‌ش بشارێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ناتوانێ ته‌نیا ئه‌وه بێت كه هه‌یه، به‌ڵكوو له سه‌ریه‌تی كه ئاراسته‌ی به واقیعێكی دی بكات.
كه‌واته هه‌ر ده‌بوو له توند و تیژی بگه‌ین، هێماكانی بكه‌ینه‌وه و لێكی بده‌ینه‌وه ئه‌ویش به پاساودانه‌وه ره‌وایی بوونی یان به ناوی رێرِه‌وی دیرۆك و بنیادی كۆمه‌ڵ و قه‌یران و ژانه‌كانییه‌وه پرۆتستۆی بكه‌ین. هه‌ر ده‌بوو هۆ یان ئامانجی بالای بۆ بدۆزینه‌وه.
3- له ئاست به‌دیهی بوونی ئه‌م شێوه جۆربه‌جۆرانه‌ی توند و تیژی و ئه‌م تیۆرییه ناته‌واوانه‌ی هزره‌وه، رۆحی خۆپارێزیی گرێ‌دراو به مه‌یلی رێژه‌ییانه‌ی گه‌شه كردووشی دێته سه‌ر. له سه‌ركێشییه‌كی دیرۆكییه‌وه به‌ره‌و یه‌كی دی، ده‌ركه‌وت كه پێوه‌ره‌كانی د‌رك كردن به واقیع هه‌مه‌جۆرن. سه‌باره‌ت به حاڵه‌تی توند و تیژی، كه بۆچوونی دژ به یه‌ك له ململانێدان، ئه‌م خۆپارێزییه ئه‌م شێوه‌یه‌ی دادێی گرته خۆ: له قوولاییدا چی ده‌زانین؟ ده‌كرێ چی بزانین؟ ئاخۆ هه‌ر چه‌ندی كه ته‌ماشامان كرد، به كرده‌نی ده‌مانه‌وێ چیی له‌باره‌وه بزانین؟ ئایا هه‌ر ته‌نیا هه‌سته‌وه‌رتر بووین به‌رامبه‌ر به‌و وێرانییه‌ی پێی ده‌گات، یان ئه‌وه‌تا كاره‌ساته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به كرده‌نی كاره‌ساتی نوێن؟ كاره‌كه، به دروستی، به‌ند نییه به دووپات كردنه‌وه‌ی كه وا له توند و تیژی بكه‌ین كه ته‌نیا رێكارێكی دیده‌یی بێت، به‌ڵكوو ئه‌و به زۆری وه‌ك هه‌رِه‌شه یان په‌تایه‌كی نوێ ده‌خرێته روو، به جۆرێك كه پێویسته رێژه‌یی بوونی د‌رك پێ كراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌بیر بهێندرێته‌وه: له كاتێكدا كه هه‌ندێك كه‌س بێ له قه‌ده‌ریه‌تی كڵۆڵی چی دی نابین، ده‌بینین ئه‌وانی دی خوویان به قۆرخكاریی نه‌گریس گرتووه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن دووباره په‌ره‌ورده كردن كه‌سانی دی پێی ده‌ڵێن مێشك شۆردنه‌وه. ئه‌گه‌ر به ته‌واوی دیارده‌یه‌كی واقیعیی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، ئه‌وا پێویسته له رێی ره‌چاو كردنی رێژه‌یی بوونی پێوه‌ره‌كانی له ململانێ و یه‌قینی چون یه‌كی هه‌ر یه‌ك له زۆرانبازان (ململانێكاران)، واقیع هه‌ڵبه‌سه‌نگێندرێت.
ئه‌م رێژه‌ییه له د‌رك پێ كردن هه‌روه‌ها له ئاستی دیرۆكی به كرده‌نییش راست ده‌رده‌چێت، خۆ چاكتریشه ئه‌گه‌ر پرسیار له‌باره‌ی ئه‌و جیاوازییانه‌وه بكرێت كه له نێوان تیرۆری شۆرِشگێرِانه له سه‌رده‌می رێككه‌وتننامه‌ی نیشتیمانی (ساڵی 1892 له فه‌ره‌نسا) و تیرۆری ستالینیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها له نێوان دوور خستنه‌وه‌ی هۆگۆنۆتی فه‌ره‌نسی دوای ره‌ت كردنه‌وه‌ی مه‌رسوومی نانت له لایه‌ن لویسی چوارده‌مه‌وه له 1685دا (1% له دانیشتووانی فه‌ره‌نسا به‌ره‌و چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپا كۆچیان كرد) و كۆچی په‌نابه‌رانی اشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. ئه‌مه‌ش نه‌ك له پێناوی ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ی كه هیچ شتێك ناگۆرِێت یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه كه هه‌موو شتێك ده‌گۆرِێت، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ر له نوێ فێر ببینه‌وه كه وا له هه‌لومه‌رجی مێژووییانه‌ی دروست بوونیانه‌وه له رووداوه‌كان برِوانین، هه‌روه‌ها له چێوه‌ی هه‌مه‌رِه‌نگیی ئه‌گه‌ره د‌رك پێ كردنه‌كانییه‌وه. دوای تۆمار كردنی ئه‌م سه‌رنجانه، ده‌ست به قسه كردن ده‌كه‌ین له‌باره‌ی بابه‌تایه‌تیی توند و تیژی.
بابه‌تابه‌تیی توند و تیژی
بۆ دوور خستنه‌وه‌ی درۆ و پرِوپاگه‌نده، به واتایه‌كی گشتی ده‌ڵێین: ئه‌وه توند و تیژییه كاتێك كه‌سێك یان چه‌ند بكه‌رێك كه‌سێكی دی تێك ده‌شكێنن، راسته‌وخۆ یان نارِاسته‌وخۆ، یه‌ك نه‌فسه یان پێ به پێ، یان ئه‌وه‌تا پرِ ده‌ده‌نه كیانی جه‌سته‌ی یان ده‌روونی، به موڵك و سامان یان كولتوور یان هێماگه‌لی جۆربه‌جۆری. توند و تیژی هه‌ر ته‌نیا پرسی برین یان كوشتن نییه، ره‌نگه تێك شكاندنی سایكۆلۆژی بێت به هۆی ئه‌شكه‌نجه یان دوور خستنه‌وه، یان زیان گه‌یاندن به موڵك و سامان یان زمانی جڤاك یان كولتووره‌كه‌ی یان بیر و باوه‌رِه‌كه‌ی، یان ره‌نگه بێ به‌ش كردن بێت له كار... هتد.
ئوم وه‌سفه گشتییه ئامانجی پێشكه‌ش كردنی قه‌لغانه پێناسه‌یه‌ك، به‌ڵكوو هه‌وڵدانه بۆ رێ گرتن له له‌ده‌ست ده‌رچوونی چه‌ندین رواڵه‌تی توند و تیژی، كاتێك پێشكه‌وتنی ته‌كنیك و تواناكانی ئامێر ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ته‌واوكار و پرِ به پێست كاریان خۆیان بكه‌ن: له بری جێبه‌جێ كردنی له سێداره‌دان، ده‌كرێ كاره سه‌ربازگه دروست بكرێت و كه‌سانی ده‌ستبه‌سه‌ر تێیدا له شه‌كه‌تی و بێ به‌شیدا بمرن، له بری ئه‌شكه‌نجه‌ی پیس ده‌كرێ له ده‌رووی پزیشكه ده‌روونه‌وه هه‌ڵسوكه‌ت بكرێت، له بری گرتن ده‌كرێ ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینی بێ سنووری كارگێرشی بگیرێته به‌ر یان برِیاری دوور خستنه‌وه بدرێت..هتد. هه‌ڵبه‌ت به كرده‌نی ئه‌وه‌ی توند و تیژیی هاوچه‌رخ له شێوه‌كانی توند و تیژی به درێژایی مێژوو جیا ده‌كاته‌وه، ده‌ست تێوه‌ردانی دووسه‌ره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و عه‌قڵاندنه له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م توند و تیژییه‌دا.
1- ته‌كنه‌لۆژیای ئامراز:
په‌ره‌پێدانی هۆیه‌كانی چه‌كدار كردنی تاك ده‌گرێته‌وه به هه‌مان شێوه ئامرازه‌كانی تێكدانی ده‌سته‌جه‌معییش ده‌گرێته‌وه، ئه‌و ته‌نیا ئامرازی ئه‌تۆمی نییه، به‌ڵكوو ئه‌و ئامرازانه زۆرن و له لایه‌ن بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیی چه‌ك و په‌یماننامه‌ی تایبه‌ت به كۆمه‌كی واتایی سه‌ربازییه‌وه به‌و ئاسانی دابه‌ش ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه چاوگه‌كانی قۆرخكاریی هه‌ره پرِ قازانج سه‌باره‌ت به وڵاتانی پیشه‌ساز. ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا په‌ره‌سه‌ندووه نه‌ك هه‌ر توند و تیژی ده‌كاته كارێكی به‌رده‌ست، به‌ڵكوو به تایبه‌تی وێرانكه‌رتری ده‌كات. ئامرازه‌كانی كوشتن و بریندار كردن و تێكدان په‌یوه‌ندییان به‌و ئامرازانه‌وه نییه كه له رابردوودا به‌كار هاتوون. ئه‌م به سه‌ر ده‌وڵه‌تاندا پیاده ده‌بێت، هه‌روه‌ها به جیاوازییه‌وه، به سه‌ر تاكه‌كانیشدا پیاده ده‌بێت، هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به تیرۆر سه‌رنجمان دا... كه سوپایه‌كی كلاسیك كه هێزه‌كه‌ی هێنده‌ی له‌شكرێك یان دوو له‌شكری ئێستا ده‌بێت، هه‌روه‌ها هێزێكی كه‌می ئاگر به به‌راورد له‌گه‌ڵ 53 ته‌ن له ته‌قه‌مه‌نی كه تیپێكی میكانیكی سۆڤیه‌ت كه له ساڵی 1968دا به یه‌ك جار ده‌یهاوێژێت. هێزه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ هه‌ر تاكه كه‌سێكی دوژمن كه ده‌یكوژێت نزیكه‌ی 1100 كگم ته‌قه‌مه‌نیی له كاتی دووه‌مین جیهانه جه‌نگدا به‌كار بردووه، هه‌روه‌ها 5600 كگم له كاتی شه‌رِی كۆریا و 17800 كگم له شه‌رِی ڤێتنامدا، لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م رێژانه و هی دیكه‌ش، زۆر شتمان له‌باره‌ی خه‌می رواندوون.
2- رواندن (التسییر)
جێی سه‌رنجه كه قسه له سه‌ر رواندن بكه‌ین و بابه‌تیش دیارده‌گه‌لێك بن كه هه‌رده‌م خه‌سڵه‌تی ناماقووڵیان هه‌ێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌شه مه‌به‌ست: توند و تیژی پێ به پێ بوو به كارێك كه قابیلی ژماردن و كۆنترۆڵ و رواندن بێت. هونه‌ری ستراتیژ بواری له به‌رده‌م بنه‌ماكانی رواندندا كرده‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به ژمێریاریی ستراتیژیدا راست و دروسته كه دوژمنان ئه‌و ده‌سكه‌وت و تێچووه‌ی گرێدراوی ئه‌گه‌ره كاری ئه‌وانه، هه‌ژمار ده‌كه‌ن. له‌مه‌شدا ئه‌گه‌ره وه‌ڵامی ئه‌وی دی ره‌چاو ده‌كه‌ن (جا لێره‌وه‌یه كه قسه له‌باره‌ی "هاوسه‌نگیی هه‌رِه‌شه" له ستراتیژی ئه‌تۆمییه‌وه ده‌كرێت، كه بۆ ستراتیژی تیرۆر یان پاراستنی رژێم له سیاسه‌تی ناوخۆدا گواسترایه‌وه). ئه‌مه سه‌باره‌ت به رۆژانه رواندنی كار و ئامرازه‌كانی توند و تیژیشه‌وه راسته: رێكخستن و هونه‌ری رواندنی سوپا، پێوه‌ری ده‌سكه‌وتی پۆلیس، هێزی پاراستنی ئاسایش، سوپا، هه‌روه‌ها له پرۆگرامی سه‌ربازیدا، نوێ كردنه‌وه‌ی نموونه‌كان، وه‌به‌رهێنان و توانای به‌كار هێنانی له رێی چه‌ك فرۆشتنه‌وه.
3- ته‌كنه‌لۆژیای كه‌سانی كاركه‌ر:
ئیدی وا پێویست بوو كه ئه‌ركی توند و تیژی به كه‌سانی پیشه‌گه‌ری كارامه بسپێردرێت، ئه‌ویش به هۆی په‌ره‌سندن و ئاڵۆز بوونی ئامرازه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها به هۆی ژمێریاری و په‌رۆشی بۆ كارایی بوون. ئیدی كه‌سانی سه‌رباز و پۆلیس تایبه‌تمه‌ند به توند و تیژی هه‌ن. ئه‌و جمومجۆڵه‌ی شیاندن و پسپۆرایه‌تی تێكۆشه‌رانی شۆرِشگێرِیش ده‌گرێته‌وه.
4- ته‌كنه‌لۆژیای راگه‌یاندن:
چی دی توند و تیژی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن جیا نین، به‌وه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و چۆنی بیانه‌وێ به‌كای ده‌هێنن یان له ئاستیدا بێ ده‌نگ ده‌بن. تیرۆری ئاشكرا، ئه‌شكه‌نجه‌دان، له سێداره‌دان، هه‌رِشه‌ی دیپلۆماسی، مانۆری سه‌ربازی و رووداوگه‌لی سه‌رنج راكێشی هه‌مه‌رِه‌نگ: هه‌موو ئه‌مانه حاڵه‌تی جۆره‌وجۆرن و تێیاندا پێكه‌وه‌یی توند و تیژیی واقیعی و بڵاو بوونه‌وه‌ی له میدیادا، ده‌خه‌نه روو.
پیاده كردنی پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی و زانستی به سه‌ر به‌كار هێنانی توند و تیژی و به‌رِێوه بردنی، وامان لێ ده‌كات له چه‌ند خاڵێك حاڵی بین:
1- یه‌كه‌م كارایی چه‌ند پاتی كه سه‌باره‌ت به شێوه‌كانی خاپوور كردن دێته ده‌سته‌وه. قرِ كردنی گرووپێكی مرۆیی و فه‌وتاندنی كێڵگه و باخ و ره‌وانه كردنی ملیۆنان كه‌س، ئه‌م پرۆسه‌گه‌لێكن پێویستیان به ئامراز و رێكخستنی بێ وێنه هه‌یه. توند و تیژی بووه شتێكی ده‌سكرد، هه‌روه‌ها بوو به پیشه‌سازییه‌ك.
2- به‌وه‌ی كه ده‌كرێ توند و تیژی بژمێرین و ده‌كرێ كۆنترۆڵ بكرێت، ئه‌وا ده‌كرێ قازانجی لێ بكه‌وێته‌وه، ده‌شكرێ له رێی ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوت كردن و رێكخستنی تۆمه‌تبارییه‌وه، كۆنترۆڵێك بسه‌پێنیت.
ده‌كرێ هه‌ندێك خواست له‌رێی تیرۆره‌وه بسه‌پێندرێت. جا له‌م گۆشه‌یه‌وه توند و تیژی بێلایه‌نه، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیتیكیانه له سه‌ركه‌وتنی مێژوویی جودایه.
3- له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، ئامرازه‌كانی رواندن ده‌توانن توند و تیژیی ئاشكرا بشانه‌وه به په‌نا بردنه به‌ر ئامرازی كاریگه‌ریش، به‌ڵام شاراوه‌ن. ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌روونی (له رێی دابرِاندن له شوێنێكی بێلایه‌ن و وه‌زیی) ده‌كرێ وا بخرێته روو كه له‌ئ ئه‌شكه‌نجه‌دان به كاره‌با مرۆییانه‌تره. هه‌روه‌ها ده‌كرێ هه‌رِه‌شه كردنی سه‌ربازی به هه‌رِه‌شه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیی به دابین كردنی ئازووقه‌وه هه‌یه.
4- هه‌ڵبه‌ت، ئه‌م جۆره به‌كار هێنانه‌ی زانست و ته‌كنیك و عه‌قڵاندن له به‌رژه‌وه‌ندیی تێكداندا، مۆركێكی كاره‌ساتبار ده‌گرێته خۆ. جا له‌كاتێكدا هزری رۆشنخوازی و ته‌ماشای عه‌ه‌قڵی ده‌كرد كه ئامرازێكی به‌هێزی بۆ رزگاری، ئه‌وا كۆستی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌وه‌دایه كه خراپه‌ی عه‌قڵاندووه.
لێكدانه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌م بابه‌تایه‌تییه، یان له ئاست ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێ لێی ببینین، پێشنیار و تیۆری و پرسیار زۆر ده‌بن. كاره‌كه‌ش تا راده‌یه‌ك په‌یوه‌سته به هه‌وڵی دیاری كردنی خه‌سڵه‌تی توند و تیژی و هۆ و رێكاری چاره‌سه‌ر كردنییه‌وه، ئه‌ویش له پێناوی تێگه‌یشتن له كۆمه‌ڵێك دیارده. شتێكی به‌دیهییه كه ئه‌و پێناسانه‌ی ره‌نگه به گوێره‌ی پێوه‌ری په‌یرِه‌و كرا‌و بگۆرِێن، ئه‌وا ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆ و چاره‌سه‌ره‌وه ده‌گوترێن، كۆنترۆڵ و ئاراسته ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سه‌ی چاو ده‌نوقێنێت له‌و توند و تیژییه‌ی ناوخۆی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێیان ده‌گوترێت كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوو، ئه‌وا رووبه‌رِووی ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌وه كه وێڵ بێت به دوای هۆ و چاره‌سه‌ری دیارده‌ی تاوان و سه‌ركوت كردنیشی. خۆ ئه‌گه‌ر، دروستتر بڵێین، ره‌چاوی مه‌ترسیی جیهانی بكه‌ین، ئه‌وا ئێمه به‌ر له هه‌ر شتێك قسه له‌باره‌ی دابه‌ش كردنی خێر و بێر، ئمپریالیزمه‌كان، ئالوگۆرِی نایه‌كسانه‌وه ده‌كه‌ین. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له لا روون بێت كه ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ وه‌سف كردنی توند و تیژی به‌كاریان ده‌هێنین، تێكرِای ئه‌و گوتارانه‌ی قسه‌ی بابه‌تیانه‌یان هه‌یه و به خه‌یاڵی ئێمه‌دا دێن، ئاراسته ده‌كات. به زۆرییش، هه‌ڵوێسته‌یلی برِیاردراوی كرداره‌كییش ئاراسته ده‌كات. ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه‌ی كه گوتارێكی دروست و راسته‌قینه له‌باره‌ی توند و تیژییه‌وه نییه: پله‌ی جیاجیای كوێری هه‌یه، هه‌روه‌ها پله‌ی جیاجیا له به سه‌هوو چوون، پله‌ی جیاجیا له راسته‌گۆیی له‌م گوتارانه‌دا. ناشكرێ سه‌رپێیی به سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئیتیكیانه‌دا گوزه‌ر بكه‌ین. تیۆرییه‌كانی توند و تیژییش له سێ به‌شدا كۆ ده‌كه‌ینه‌وه: ئه‌وانه‌ی سه‌ر به سنووری به‌راییه مه‌یلن، ئه‌وانه‌ی كه توند و تیژی به دابه‌شی جڤاكییه‌وه گرێ ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ش كه چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی گرێدراوی رێكخستنی جڤاكیانه‌ی توند و تیژین.
یه‌كه‌م: تیۆرییه‌كانی مه‌یلی دوژمنكارانه
په‌ره‌سه‌ندنی زانین له‌باره‌ی ژیانی گیانداران له ژینگه‌ی خۆرِسكی خۆیاندا: ئیتۆلۆژیا (Ethologie) ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێ داین كه رۆشنایی نوێ بخه‌ینه سه‌ر، نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵایه‌تییه ره‌فتاری گیانداران، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها (ئه‌ویش به زۆری له رێی گشتاندنی ئه‌م ئه‌نجامانه‌وه) رۆشناییمان خسته سه‌ر ره‌فتاره‌كانی مرۆڤ به‌وه‌ی گیاندارێكی مرۆییه. دیارده‌كانی دوژمنایه‌تی و ملبه‌ملێ و كێبه‌ركێ و دوژمنكاری و ملكه‌چی به‌ره‌و ئه‌وه‌یان بردین قسه بكه‌ین له‌باره‌ی هه‌بوونی ره‌مه‌كێكی دوژمنكانه له نێو ئه‌و تاكانه‌ی سه‌ر به یه‌ك جۆرن و ئامانجێكی دروستیشی له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندندا هه‌یه: ئه‌ویشه كه به‌دی هاتنی باشترین چانس بۆ مانه‌وه و ه‌رده‌وام بوون مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌ویش له رێی هه‌ڵبژاردنی گیاندارانی هه‌ره به‌هێزه‌وه، هه‌روه‌ها گیاندارانیش به سه‌ر شوێنانی تێر و پرِدا دابه‌ش كات، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش دیاری كات بۆ دروست بوونی كۆنترۆڵه رێزه‌به‌ند له نێ, گرووپه‌یلی دیاری كراودا. زانایانی ژینگه‌ی ئاژه‌ڵان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن، كه ئه‌م ره‌مه‌كی دوژمنكارییه له لای ئاژه‌ڵ ره‌مه‌كێكه له ژێر چاودێریدایه، كه له رێی میكانیزمی ته‌په‌سه‌رانه‌وه رێك خراوه و ئاراسته‌كه‌ی كۆنترۆڵ ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه تا كاریگه‌ریی تێكده‌رانه له نێو جۆردا روو نه‌دات. ئاژه‌ڵ هه‌رِه‌شه ده‌كات و خووه سرووت دروست ده‌كات، خۆی نمایش ده‌كات و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات، پتر له‌وه‌ی بكوژێت. مرۆڤیش وه‌ك ئاژه‌ڵه، گیاندارێكی دوژمنكاره، وێرِای ئه‌و خه‌سڵه‌ته بایۆلۆژییه ئه‌رێنیانه‌ی به دوایدا دێن، به‌ڵام ره‌نگه روشێك بهێنێته ئاراوه كه پێ به پێ ناهاوسه‌نگی له ره‌مه‌كی دوژمنكارانه‌یدا به‌دی ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها له میكانیزمی ته‌په‌سه‌رانه‌شیدا، ئه‌ویش به كاریگه‌ریی په‌ره‌سندنی جڤاكی و ته‌كنه‌لۆژیی خۆیه‌وه. مرۆژیش، گیاندارێكه كه مه‌یلێكی دوژمنكارانه‌ی هه‌یه چی دی وه‌ك جاران ئه‌و مه‌یله بۆ ئه‌و پێویست نییه، هه‌روه‌ها ئامرازی ته‌كنیكیی تێكده‌رانه‌شی هه‌یه، كه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ره‌مه‌كه مه‌یلی ته‌په‌سه‌ركه‌ری دوژمنكاریدا ناهاوسه‌نگه، رێی ئه‌وه‌شی تێ ده‌چێت كه ئه‌و بۆ خۆی ببێته قوربانیی دوژمنكاریی خۆی. ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی ده‌كرێ بۆی بچین ناكرێ به‌دی بێت ته‌نیا به رێكخستنێكی جڤاكیانه‌ی مه‌یلی دوژمنكارانه نه‌بێت، چونكه سروشت خۆبه‌خۆ مومكین نییه به‌مه بگات. ره‌نگه كاره‌كه په‌یوه‌ست بێت به چاودێری كردنێكی جڤاكیانه‌ی مه‌یلی دوژنكارییه‌وه بێت، له رێی په‌روه‌رده، مه‌رج، توانای به‌كار هێنانی هێوركه‌ره‌وه له لایه‌ك، هه‌روه‌ها به دابین كردنی تواناكانی خاڵی كردنی نادوژمنكارانه‌وه له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌ك وه‌زرش و پێشبرِكێ و په‌یوه‌ستیی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه‌كانی خه‌بات له پێناو ئامانجی جیاجیا، دیسان شێوه‌كانی بێهن ڤه‌دانی ده‌سته‌جه‌معی كه تا راده‌ی بوار دان به توند و تیژییه‌كی كه‌میش ده‌چێت. ئه‌ویش به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری كێبرِكێی پرِچه‌ك كردن ببین.
ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه چه‌ندین سه‌رنج ده‌هێننه گۆرِێ:
1- پیاوه‌تیی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بایه‌خی مه‌یلی دوژمنكارانه له لای مرۆڤ وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م شته به شێوه‌یه‌كی خوار و خێچ ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌یله دوژمنكارانه‌یه ئاژه‌ڵانه بوو، ئه‌وا پێویسته ئه‌وه‌شی خه‌ینه سه‌ر كه مرۆڤ گیاندارێكی سه‌یره: هه‌موو شتێك ده‌خوات، زیره‌كه، ئامراز و سیسته‌می هێماییانه‌ی ئاڵۆزیش به‌كار ده‌هێنێت، بزێوه و ده‌شبزوێنێت، له هه‌موو گیاندارێكی دی درِنده‌تره. ئه‌و، به دڵنیاییه‌وه، ئه‌و تاڵانكه‌ره ترسناكه‌یه كه سروشت پێی ئاشنایه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی (مرۆڤ) بۆ خۆشی تووشی ئه‌و وێرانكارییه بووه‌ته‌وه (پیسی، هه‌ژاری، شێوان). جا له‌م گۆشه‌یه‌وه نابێ توند و تیژیی مرۆیی به كه‌م بزانین، خه‌یاڵه ئه‌گه‌ر پێمان وا بێت كه ده‌كرێ له‌ناوی ببه‌ین.
2- خاڵی لاواز له‌م تیۆرییانه‌دا ئه‌و چاره‌سه‌رانه پێشنیار ده‌كات كه به تایبه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان پیاده‌ی ده‌كه‌ن: چاودێری كردنی توند و تیژی له نێو رێساكاندا، دووباره ئاراسته كردنه‌وه‌ی دوژمنكاری به‌ره‌و چالاكیی جۆربه‌جۆر، هه‌ندێكیان مۆركی شارستانییان هه‌یه (كار، رێكخستنی جیهان) هه‌ندێكیشیان مۆركی تێكدانیان هه‌یه (جه‌نگ، قوربانی، زێده‌رِۆیی). له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و به گورِ و تینه‌وه دێته پێش بۆ پاساو دانه‌وه‌ی ته‌كنیكی نوێی چاودێریی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵایه‌تی: به‌خشینی مۆركێكی میدیایی به كۆمه‌ڵ له پاڵ سه‌نترالیزه كردنی دۆسیه‌كان، به‌رِێوه بردنی جڤاكیانه‌ی ته‌ندروستی، دانانی بیمه بۆ مه‌ترسییه‌كان، ده‌رمانی چالاككه‌ری ده‌روون، ئه‌مانه‌شن ته‌كنیكێكن كه رووه‌كه‌ی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بریتییه له چاودێری و زێده فۆرمۆڵه كردنی (له قاڵب دانی) ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌سته‌وه‌رییه‌كی ریزپه‌رِه هه‌مبه‌ر به لادان و دادرِان و جیاوازییه‌كان، نالێبورده‌ییه‌كی نیمچه چه‌وت له ئاست هه‌ندێك له شێوه‌كانی توند و تیژیی نه‌رم و نیان. له ئاكامی ئه‌م شێوه پێشكه‌وتنانه‌وه (كه ئه‌وان له هه‌ندێك رووه‌وه ێشكه‌وتنی كرده‌نین) توند و تیژی دروست ده‌بێت و له شوێنانی دی ده‌رده‌كه‌وێت، یان له نێو دوژمنكاری له ئاست خۆدا، خۆی ده‌شارێته‌وه.
3- زه‌حمه‌ته له‌وه حاڵی بین، كه كه‌مییه‌ك له رێكخستنی ئاساییانه‌ی مه‌یلی دوژمنكارانه‌دا چۆن چۆنی ده‌بێته كه‌مییه‌ك كه ریشه‌ی خۆی له په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیر كردن‌دا ده‌بینێته‌وه، ده‌شكرێ (ئه‌م كه‌مییه) له رێی خودی كولتووره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت؟ ئه‌مه‌ش پرسه سه‌ره‌كییه‌كه ده‌خاته روو كه په‌یوه‌ندیی به ئه‌وانه‌وه هه‌یه كه ده‌كرێ شیاوی ئه‌وه بن سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م رێكخستنه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش وا له تیۆرییه‌كانی مه‌یلی دوژمنكارانه ده‌كه‌ن كه زوو یان دره‌نگ، بیرۆكه‌ی "شاره‌زایان" بهێنێته پێش، ئه‌مه‌ش زاراوه‌یه‌ك سه‌ر به چاخی ئێمه‌یه، زانا و سیاسه‌تمه‌دار و ته‌كنۆكراتیش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ئاخۆ كێ ره‌وایی به شاره‌زایان ده‌به‌خشێت؟
4- په‌نا بردن بۆ واتای مه‌یلی دوژمنكارانه (Lagressivité) به تایبه‌تی به لای ئه‌وه‌دا ده‌چێت ئاژه‌ڵی تاك له په‌روه‌رده كردنێك كه ده‌ره‌كی دێته پێش چاو، دوور بخرێته‌وه، یان له چاره‌نووسێكی كولتووری (دوور بخرێته‌وه) كه سه‌یر دێته پێش چاو. هه‌ڵبه‌ت پرسی ئه‌نترۆپۆلۆژیانه‌ی توند و تیژی بریتییه له پرسی ئاژه‌ڵێك كه ئه‌و له هه‌مان كاتدا گیاندارێكی دوژمنكاره و حه‌ز به زاڵ بوون ده‌كات، هه‌روه‌ها داهێنه‌ر و جڤاكیشه، گیاندارێكه هه‌ر له سه‌ره‌تا به‌راییه‌كانی دیرۆك و په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا تا راده‌ی كاره‌سات، نقومه.
دووه‌م: تیۆرییه‌كانی دابه‌ش بوونی كۆمه‌ڵ
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ده‌كرێ له نێو هه‌لومه‌رجی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ه دوای هۆیه‌كانی توند و تیژیدا بگه‌رِێین. هه‌ر واش ده‌كه‌ین كاتێك بۆ نموونه توند و تیژی ده‌گێرِینه‌وه بۆ جیاوازیی ئابووری، بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی و به كرده‌نییش بۆ مه‌رجه‌كانی ژیانی شارستانی، بۆ داته‌پینی شانه‌ی خێزان یان بێكاری.
به بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رِێینه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تیۆرییه‌كه‌ی رۆسۆ له‌باره‌ی بنه‌چه‌ی جیاوازی له نێوانی خه‌ڵكدا و باسی ئه‌و لێكدانه‌وه سۆشیالیستانه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌م بكه‌ین، به تایبه‌تی لێكدانه‌وه‌كانی ماركس و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به دوای شی كردنه‌وه‌كانی ئه‌ودا چوون، توند و تیژی زاده‌ی دابه‌ش بوونه‌كانی كۆمه‌ڵه و زاده‌ی جۆره‌كانی قۆرخكارییه كه خه‌سڵه‌تی قۆناغێكی دیاری كراون له په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری (ئابووریی كۆیلایه‌تی، ده‌ره‌به‌گ، سه‌رمایه‌داری). مادام كه كۆمه‌ڵگا له سه‌ر په‌یوه‌ندیگه‌لێكی به‌رهه‌م هێنان به‌نده كه تێیدا چینێك باڵاده‌ست ده‌بێت و چینه‌كانی دی قۆرخ ده‌كات، كه‌واته ئه‌و زێدی توند و تیژییه‌كی ئاشكرا یان شاراوه‌یه، پشتگیری له‌م رێكخستنه كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و ده‌ینوێنێ. له یاسادا توند و تیژییه‌ك هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندیی چینی باڵاده‌ست و نه‌یه‌كسانیی سیاسی و قه‌ده‌رایه‌تیی كڵۆڵی "ئاسایی"دایه، توند و تیژییه‌كی رون كه مه‌رجی كار ده‌یكات، توند و تیژییه‌كی ئاشكرا زاده‌ی سه‌ركوت كردنی په‌شێوی یان یاخی بوونه‌كانه. ئه‌وه توند و تیژییه‌كه تا راده‌یه‌ك مۆركی فه‌رمی بوونی پێ به‌خشراوه، مۆركی ئاسایی بوونی له نێو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی رێكی ده‌خه‌ن و ده‌یشارنه‌وه، پێ به‌خشراوه: ئه‌و رژێمه هه‌مه‌جۆرانه‌ی سیاسی و یاسایی كه دابه‌ش كردن و قۆرخكاری به‌كار ده‌هێنن. با نموونه‌یه‌ك باس بكه‌ین، په‌ره‌سه‌ندنی مافی كار، هه‌روه‌ها مافی سه‌لماندنی مافی مان گرتن یان به پێچه‌وانه‌وه لادانی. دابه‌ش كردن و قۆرخكاری له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دیارده‌ی ئیمپریالیزم و هه‌ژموون و كۆنترۆڵی سه‌ربازی (په‌یمان، به‌ڵێننامه.. هتد). ته‌نیا شێوه‌كانی په‌رچه توند و تیژی له لای خۆیانه‌وه ده‌توانن سنوورێك بۆ ئه‌م ره‌وشه دابنێن: شۆرِش و جه‌نگی رزگاریخوازی. ئه‌ویش به ئامانجی نه‌هێشتنی قۆرخ و دابه‌شكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چیندا.
لێره‌شدا ده‌كرێ چه‌ندین تێبینی خرێنه روو:
1- ته‌ننانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئاسۆیه‌ی له لایه‌ن تیۆرییه‌كانی شۆرِشگێرِییه‌وه پێشنیار كراون ئومێدبرِن، ئه‌وا نابێ زوو ئه‌و هۆیانه‌مان له بیر بچێت كه ئاماژه‌ی پێ كردوون، (چونكه) له‌م رۆژگاره‌دا قۆرخ و كۆنترۆڵ كردن و ئیمپریالیزم پتر له ه‌هه‌ر كاتێكی پێشووتر، فاكته‌ری توند و تیژین، وه‌ك رژێمگه‌ی جۆربه‌جۆری ده‌سه‌ڵات و قه‌یرانه‌یلی لۆكاڵ و یاخی بوون و په‌شێوییه‌كانی كه له ژێر سایه‌ی كرانه‌وه و هاوسه‌نگیی زلهێزانه‌وه زۆرتر ده‌بن، گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. خاڵی تازه‌ش بریتی ده‌بێت له رووخانی رژێمه‌یلی سۆشیالیست، ئه‌ویش به كاریگه‌ریی ئه‌و پرۆتستۆیانه‌ی له‌و تیۆرییه‌ی ئه‌و رای ده‌ه‌یه‌نێت كه چاوگی ئه‌ون، ده‌رده‌چن.
2- ئه‌و هێوایه نه‌هاته دی، كه گرێ درا بوو به كۆتایی هاتنی توند و تیژیی وابه‌سته به كۆتایی هاتنی دابه‌شكاری جڤاكی، واش دیاره كه ئه‌و ده‌سكه‌وته ناسراوانه‌ی سۆشیالیست (یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و دیموكراسیگه‌لی میللی، كۆماری چین و كووبا.. هتد)، ساتمه‌یان برد و له قۆناغی به‌رایی دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا‌دا مانه‌وه، هه‌روه‌ها چینی بیروكراسیی باڵاده‌ستیان تێدا دروست بوو كه له چوارچێوه‌ی تاك پارتییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرت. به تایه‌تیش وا ده‌هاتنه پێش چاو كه چه‌ندین جۆره كۆنترۆڵی سه‌راپاگیر به سه‌ر ژیانی سیاسی‌یان لێ كه‌وته‌وه، واته دانانی چوارچێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێی تۆرِێكی گوشاره‌وه كه بریتییه له شێوه‌كانی ملكه‌چی و شێوه‌كانی سانسۆره‌وه، كه خه‌ڵكانی هه‌واداری رژێم زنجیره‌یه‌ك خێر و به‌راتیان به سه‌ردا داده‌باری، ئه‌وانه‌شی كه لێی یاخی بوون ده‌كه‌وتنه به‌ر زنجیره‌یه‌ك دوور خستنه‌وه سه‌رباری زووبه‌زوو سه‌ركوت كردن. له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌یدا بوونی ئیمپریالیستی سۆشیالیستانه‌ش به راده‌یه‌كی زۆر به‌شدار بوو له نه‌هێشتنی ئه‌م وه‌همه.
3- خۆ ئه‌گه‌ر ده‌كرێ هه‌میشه باسی ئه‌و هه‌ڵانه بكه‌ین كه له دامه‌زراندنی سۆشیالیزم‌دا كران، هه‌روه‌ها ده‌شكرێ بپرسین كه له سه‌رمانه پرسیار له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی كۆتایی هاتنی دابه‌شكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگای بێ چیندا بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته دوو شت ره‌چاو بكه‌ین:
- پرسیار كردن له‌باره‌ی شیان و نه‌شیانی بیرۆكه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه نییه كه خۆمان راده‌ستی دژه‌كه‌ی بكه‌ین. گومان كردن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ جیاوازی رێ به گه‌رِانه‌وه نادات به‌ره‌و داكۆكی كردن له نایه‌كسانی و بژاده‌خوازی، یان هه‌ر ته‌نیا داكۆكی كردن له جیاوازییه نه‌ریتیه‌كان.
- تیۆرییه‌كانی كۆتایی هاتنی قۆرخ كردنی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه و رزگار بوونی، وابه‌سته‌ی بۆچوونی ره‌مه‌كییه له‌باره‌ی هات و پێشكه‌وتنی بێ سنووره‌وه به سایه‌ی توانای زانست و پیشه‌سازییه‌وه. بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چین ئه‌ویش بیرۆكه‌یه‌كه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه كه تێیدا گه‌شه كردن بێ له تێر كردنی پێداویسته‌كان، چ ئامانج و كۆتاییه‌كی دیكه‌ی نییه. دارِووخانی ئه‌م مه‌یلی گه‌شبینه و د‌رك كردن به‌وه‌ی كه ده‌رامه‌تی سه‌ر زه‌وی ره‌نگه ته‌واو بێت، هه‌روه‌ها خۆپارێزی له ئاست رێكخستنی بێ دیسپلینی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه‌ی له گوته‌ی ژینگه‌ناسی (Ecologie)دا گوزارشت له خۆیان ده‌كه‌ن، كه له مافی رێبازگه‌لی ناتوند و تیژه‌وه وه‌ری ده‌گرین، هه‌موو ئه‌و شتانه به‌ده‌ر نین له‌وه‌ی كاریگه‌رییان هه‌بێت به سه‌ر پرسی مه‌رجه‌یلی جڤاكیانه‌ی توند و تیژییه‌وه. جا له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌كرێ بڵێین كه ماركسیزم به زۆری و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هه‌مان به‌هاگه‌لی گه‌شه كردن په‌یرِه‌و ده‌كات كه سه‌رمایه‌داری زانستخواز و پیشه‌سازیانه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌م په‌یرِه‌وی ده‌كرد.
4- ئیدی بووه‌ته باو كه دژبه‌ری بهێندرێته ئاراوه له نێوان شێوه‌گه‌لی جیاجیا سیسته‌مه‌یلی شموولی یان ده‌سه‌ڵاتخواز (رژێمی تۆتالیتا‌ر، رژێمی ئاسایشی ناوخۆ، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریی نوێ كه شه‌یدای ئاسایش و "كۆده‌نگی"یه) و زه‌رووره‌تی رێز گرتن له جیاوازی. مافی مرۆڤ كه له لایه‌ن تیۆریزه‌كارانی شۆرِشگێرِه‌وه سووك كرا بوو به‌وه‌ی كه به گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی یاسایی داده‌ندرا بۆ باڵاده‌ستیی بورژوا، ئه‌مرِۆ وا بایه‌خی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه. پرۆژه‌كانی سۆشیالیستی له سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا به كرده‌نی جیاوازییه ناپه‌سنده‌كانی ره‌فتار كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كرد بووه ئامانج، وه‌ك "مافی" هه‌ندێك له داخستنی كارگه‌كانیان، له كاتێكدا ئه‌وانی دی مافی مان گرتنیان نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه هێنانه دیی گونجان له نێوانی تاكه‌كاندا به ناوی نه‌هێشتنی چینه‌كانه‌وه چاره‌سه‌رێك نییه بۆ جیاوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی، به هه‌مان شێوه به شكۆوه باس كردنی مافی جیاوازی وه‌ڵامێك نییه بۆ رژێمه‌یلی تۆلیتار (Totalitarismes). له لۆژیكدا له‌باره‌ی دوو كه‌سه‌وه ده‌گوترێت كه جیاوازن كه به لای كه‌مه‌وه یه‌ك خه‌سڵه‌تی هاوبه‌شیان نه‌بێت. ره‌نگه ستایش كردنی جیاوازیی تاك هاوشانی ته‌شه‌نه كردنی مه‌یله‌كه و زۆر بوونی منانی (منان: كۆی من) د‌رك به خۆ كردوو و رێژایه‌تیی دوژمنكارانه برِوات. ئه‌مه‌شه، به دڵنیاییه‌وه، رێی بێ ده‌ربه‌ستی هه‌روه‌ها رێی توند و تیژی. ئه‌و پرسیاره‌ی له بیر خۆمانی ده‌به‌ینه‌وه كه بیكه‌ین، چونكه ساده‌یه هێنده كه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته (یه‌ك وه‌ڵامی نییه و هه‌رگیز یه‌ك وه‌ڵامی به نسیب نه‌بووه)، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌مه‌یه: جیاوازیی نێوان جیاوازییه‌كان چییه؟ له نێو كارلێكه جڤاكییه‌كاندا، كام كارلێكه كه ده‌بێ رێزی بگرین و كامه‌شه كه ده‌كرێ رێكی بخه‌ین به بێ ئه‌وه‌ی كورتی بكه‌ینه‌وه، ئه‌دی كامه‌شه كه ناكرێ رێی پێ بدرێت؟ سیسته‌مه‌یلی یاسایی، تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی، گه‌ڵاڵه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ و رامانه‌كانی په‌یوه‌ست به گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌موویان له چواچێوه‌ی هه‌لومه‌رجێكی دیاری كراوی مێژوویی‌دا، وه‌ڵامن بۆ ئه‌و پرسیارانه، هه‌روه‌ها رێكارن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و جیاوازییانه، هه‌روه‌ها رێكارن بۆ رێز گرتن له هه‌ندێك له جیاوازییه‌كان و دوور خستنه‌وه‌ی هه‌ندێكی دیكه‌یان كه به ناقبووڵ داده‌ندرێن.
سێیه‌م: ئاڵۆزییه‌كانی رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی توند و تیژی
هه‌موو تیۆریزه‌كارانی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی پێیان وایه كه ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی سروشتی، كه له لای (رۆسۆ) وه‌ك ره‌وشێكی ساغ بێگه‌رد و له لای (هۆپز)یش وه‌ك توند و تیژییه‌ك كه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه، لێی ده‌رِواندرێت، ئه‌و بریتییه له حاڵه‌تی ملكه‌چ بوونی ره‌فتاری تاكه بۆ كۆمه‌ڵێك رێسا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه چه‌ند نموونه‌یه‌كی ره‌فتار دروست ده‌بن و ده‌بێ په‌یرِه‌و بكرێن، ئه‌وانه نموونه‌گه‌لێكن كه هه‌ندێك پێشبینی نوێ ده‌كه‌نه‌وه: ئاشكرایه كه له هه‌ندێك هه‌لومه‌رجی دیاری كراودا مرۆڤ له سه‌ریه‌تی ره‌فتارێكی دیاری كرا‌و بكات، جا ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت، ئه‌و سزایه‌ش پێشبینی كراوه. له واتای هه‌موو په‌یڤانه‌وه ده‌زانین كه چ شتێك هه‌یه كه ده‌بێ بیكه‌ین هه‌وره‌ها چۆن شتان به‌رده‌وام ده‌بن جا چ ئێمه گوێرِایه‌ڵ بین یان یاخی. به‌ده‌ر له ناوه‌رۆك، هه‌موو جۆره‌كانی رێسا وه‌ك یاسا و رێككه‌وتننامه و عورف و داب و نه‌ریت، هه‌ر یه‌كه‌یان له ئاستی خۆیه‌وه، جۆرن و ریزبه‌ندی دروست ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین په‌شێوی و كۆڵه‌واری، واته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ده‌كرێ هه‌موو شتێكی تێدا روو بدات. ئه‌و ریزبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه رێ بۆ پێكه‌وه ژیانی تاكه‌كان خۆش ده‌كات، كه ئه‌وان به چه‌شنێك له یه‌كدی جیاوازن، كه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ به یه‌ك بگه‌ن، ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌ڵبكه‌ن، هه‌روه‌ها ناشتوانن به یه‌كیش بگه‌ن (وه‌ك ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی ئاسایی "سروشتی"ی لای رۆسۆ) یان به‌ره‌و رووی یه‌ك ببنه‌وه (وه‌ك ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی ئاسایی "سروشتی"ی لای هۆپز). به‌م جۆره هۆپز دووپاتی ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵك ملهورِیی میری برا گه‌وره‌یان پێ چاكتره له نائارامی و توند و تیژیی هاوشان به حاڵه‌یت سروشتی "ئاسایی" كه هیچ كه‌س نازانی ئه‌وانی دی چیی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
هێشتا برِێ له‌و حه‌ده‌سه وێنا كردنه‌ی ژیانی جڤاكی ماوه وه‌ك پێچه‌وانه‌ی په‌شێوی یان توند و تیژی، كاتێك گوتاره‌یلی مه‌راییكه‌ر له‌باره‌ی ته‌شه‌نه كردنی توند و تیژی ده‌ڵێن كه ده‌كرێ له نهۆوه پێشبینیی هه‌موو شتێك بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌موو شتێك روو بدات، له‌باره‌ی ترس له نائارامییه‌وه زێده‌رِۆیی ده‌كه‌ن.
ئه‌م رێكخستنه‌ی ره‌فتاری تاك له رێی كۆمه‌ڵه‌وه دوو رواڵه‌تی دژ به یه‌ك ده‌گرێته خۆ: ئه‌م رێكخستنه له لایه‌ك توند و تیژیی ریشه‌یی، واته توند و تیژیی حاڵه‌تی سروشتی و لاسه‌نگیی ره‌ها و په‌شێوی دوور ده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا وه‌همێكی فه‌لسه‌فی نییه: ره‌وشی شه‌رِی ناوخۆ، ئه‌و ماوانه‌ی به دوای كاره‌ساته‌كاندا دێن (با ئه‌وه بهێنینه به‌ر چاو كه له‌گه‌ڵ نه‌مانی سیسته‌مدا تاڵان و برِۆ دروست ده‌بێت)، قه‌یرانی به‌رده‌وامیش رواڵه‌تی باوی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه. به‌ڵام ئه‌م دوور خستنه‌وه‌یه‌ی توند و تیژییه‌ك ده‌كرێ له‌باره‌یه‌وه بڵێین توند و تیژییه‌كی به‌راییه، به‌رامبه‌ر به سه‌ركوت و پاكتاو كردنی جیاوازیی تاكانه.
له‌باره‌ی ئه‌م خاڵه‌وه، ده‌بێ رامان به دوو قۆناغدا تێپه‌رِ بێت:
1- جه‌خت كردنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی سه‌ركه‌وتوو ره‌فتار له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كاندا بكه‌ین، هه‌روه‌ها خۆمان له رواڵه‌ته‌كانی توند و تیژیی شاراوه‌ش بپارێزین كه بێلایه‌ن و رێك خران و له ئامانجیش لادران. به‌كار بردنی ده‌سته‌جه‌معیانه‌ی سروشت، رێكخستنی هاوكاری له چوارچێوه‌ی دابه‌ش كردنی كاردا، رێكخستنی به‌رگری دژ به ئه‌گه‌ره دو‌ژمنێك، راگرتنی راده‌ی هه‌ره كه‌می یه‌كده‌نگیی پێویست بۆ پێكه‌وه‌رِۆیی، هه‌روه‌ها رێكخستنی هه‌مه‌جۆر رێسا كه حوكمی په‌یوه‌ندیی ناوخۆی تاكه‌كان ده‌كات: هه‌موو ئه‌مانه مه‌رجی ژیان و به‌رده‌وامین كه یارمه‌تیده‌ری ده‌بن تا ئه‌وه‌ی واقیعیانه‌ی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا بریتی بێت له وه‌ڵامی ده‌سته‌جه‌معی بۆ جووته گرفتی په‌یوه‌ندی به سروشت و به ئه‌وانه‌ی دیكه‌وه له چوارچێوه‌ی ره‌وشێكی مۆله‌قی مرۆیی‌دا، كه پێویست بكات ئاماده‌سازی هه‌بێت بۆ پێكه‌وه‌رِۆیی و هاوكاری و كار كردن، ئه‌وا رێكخستنی ئه‌و هه‌موو كارانه ده‌بێ به زۆرترین راده‌ی عه‌قڵانی مسۆگه‌ر كرا بن. ئه‌مه‌شه ئامانجی هونه‌ر به تایبه‌ت بۆ سیاسه‌تمه‌دار. به‌ڵام به‌و پێشكه‌تنانه‌ی له زانست و ته‌كنیكدا به‌دی هاتن (ده‌كرێ وه‌ك نموونه هه‌ر ئاماژه به‌و پێشكه‌وتنانه بكه‌ین كه له بواری كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری‌دا هاتووه‌ته دی، هه‌روه‌ها له داتاسازی و ئه‌گه‌ره هه‌ڵسه‌نگاندنیدا) ئیدی ده‌كرێ رێكارێكی نوێ بگیرێته به‌ر بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م پرۆسانه.
رێكخستنی یاسایی، ته‌كنیكی بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیاری، په‌روه‌رده، پلان دانانی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها ته‌كنیكی پلان دانان و به‌رِێوه بردنی ئابووری، ده‌كرێ هه‌موو ئه‌و بوارانه ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه تێیدا به‌رِێوه بچێت، كۆمه‌ڵگاكان به رێكخستنێك داده‌ندرێن كه ده‌كرێ له چێوه‌ی ژینگه‌ی دیرۆكی و سروشتیی هه‌ر یه‌كه‌یاندا، به‌رِێوه ببردرێن و چاودێرییش بكرێن. له حاڵه‌تێكیش له حاڵه‌ته‌كاندا ته‌كنیكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌ست ده‌بێت كه بوار ده‌دات رێكاری كارا بگیرێته به‌ر. ئه‌وه‌شه كه ساكارانه گوزارشتی لێ ده‌كرێت كاتێك ده‌ڵێین له رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵكشانی توند و تیژیدا ده‌كرێ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كۆ ببنه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست، یان كاتێك چه‌ند لیژنه‌یه‌كی پسپۆر كۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ پێشنیار كردنی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی وزه، یان زۆر به ساده‌یی، كاتێك داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، له‌باره‌ی هه‌موو شتێك و هه‌ر شتێكه‌وه، "شتێك بكات". ئه‌گه‌ر ماقووڵ نه‌بێت كه به ته‌واوی نكووڵی له توانا و چاكییه‌كانی ئه‌م جۆره به‌رِێوه بردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه بكه‌ین، ئه‌وا چاوپۆشین لێی كارێكی په‌سند نییه.
پاشان قۆناغی دووه‌م.
2- ئه‌ویش به‌نده به پرسیار كردن ه‌باره‌ی چاوگی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ده‌ڵێ، ده‌كرێ عه‌قڵانیانه كۆمه‌ڵگا به‌رِێوه ببردرێت و چاودێرییش بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌توانێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خۆی كۆنترۆڵ كات. زۆر گوزارشتكارانه، سه‌رنج ده‌ده‌ین، كه ئه‌م بۆچوونانه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه‌وه به درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م په‌یدا ده‌بن، له‌و كاته‌ی كه دوو جۆر بایه‌خدان دێنه پێش: بایه‌خدانی په‌یوه‌ست به هه‌ژانی سیسته‌مه‌كانی باوه‌رِ و به‌هاگه‌لی كه به شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی جڤاكی مسۆگه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها بایه‌خدانی جڤاكیانه‌ی نایه‌كسان و توند و تیژیی ململانێی سه‌ربازی و پێشبرِكێی خۆ پرِچه‌ك كردن، هه‌روه‌ها توند و تیژییه‌كی دیكه‌ی بڵاو و شاراوه، ئه‌ویش توند و تیژیی ناته‌بایی یان دژایه‌تیی نێوان تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌لێك "به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان له‌ده‌ست داوه" و پێ به پێ "له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".. هه‌روه‌ها ئێمه كاتێك باسی پێشكه‌وتن ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها باسی كۆنترۆڵ كردنی سروشت و گرفتی جڤاكی ده‌كه‌ین، هه‌وره‌ها باسی به‌خشینی مۆركی عه‌قڵانی به‌كۆمه‌ڵگای مرۆیی، ده‌بینین دڵه‌رِاوكێیه‌كی بێ ده‌نگ درِمان پێ ده‌دات و ده‌شكرێ به سه‌رسورِمانه‌وه برِوانینه كۆمه‌ڵ، كه له كۆتاییدا وه‌ك جاران دێته پێش چاو، به بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانێت (به یێ ئه‌وه‌ی بیڵێت و به بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ بیزانێت! چونكه دۆخه‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌ك كه وشه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن) واته كۆمه‌ڵگایه‌كه دابه‌ش بووه‌ته سه‌ر تاكه‌كان كه ره‌نگه هه‌رگیز "له‌یه‌ك حاڵی نه‌بن"، كۆمه‌ڵگایه‌كه هه‌رِه‌شه‌ی توند و تیژیی له سه‌ره.
له كاتێكدا ئه‌ى كۆمه‌ڵگایانه وا دێنه پێش چاو كه له ده‌ست نه‌زانی رزگاریان بووه و چی دی ملكه‌چی قه‌ده‌رایه‌تیی كوێرانه نین، به‌ڵكوو زانین و كۆنترۆڵ كردنی سروشت تێیاندا گه‌شه‌ی كردووه، هه‌وره‌ها خولیایی دنیاییش تێیدا زۆر بووه، ئه‌وا توند و تیژی وه??