حكومه‌ت و ژن(ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت)
November 14, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ڕێبوار سیوەیلی
پێویسته ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ینه سه‌رۆكی حكومه‌ت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌م دابه‌شكردنه نایه‌كسان و نه‌رێتیه‌ی دابه‌شكردن و به‌شداریی سیاسییه ڕازیی بێت، كه بۆی هه‌یه حزبه‌كان بیسه‌پێنن له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی (بۆ هه‌مووپۆستێك، پیاوێك) پێشنیار بكه‌ن. چونكه ئه‌وه ڕاسته‌خۆ هه‌نگاونانه به‌ره‌و دواوه و پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌نگاوه پێشتره‌كانی سه‌رۆكی كابینه ئاشكرا ده‌كات، له خه‌باتیدا بۆ چاكسازیی و باشتركردنی پێگه و شوێنی ژنان له بڕیارداندا. به‌تایبه‌تی بێ بایه‌خكردنی یاسای باری كه‌سیی و نه‌بوونی ڕوانگه‌یه‌كی مافی مرۆییانه له سیاسه‌تی سه‌رۆكی كابینه‌دا ده‌سه‌پێنێت و به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات.بۆیه نابێت سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێ به‌و پێشنیارانه ڕازیی بێت كه تیایاندا مافی یه‌كسانییی و یه‌كسانیی جێنده‌ری له سیاسه‌ت و پۆسته حكومییه‌كاندا ڕه‌چاو نه‌كرابێت و بۆی هه‌یه له‌لایه‌ن حزبه‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی به‌شداربوو له حوكمڕانیی و ئۆپۆزیسیۆنه‌كاندا، له ڕوانگه‌یه‌كی نێرسه‌نته‌رانه‌وه بخرێنه به‌رده‌می.هه‌رچه‌نده هێشتا ئاماری كوشتن و شێوازه‌كانیتری چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزن، هه‌رچه‌نده هێشتا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه سیسته‌می خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تیی مرۆیی نوێبكاته‌وه، نه‌ك به‌رده‌وامیدان به سه‌رده‌سته‌یی نێرینه له پێگه‌ی (مێرد، باوك، برای گه‌وره، سه‌په‌رشتیار) و فۆرمه‌كانیتری نایه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هه‌رچه‌نده ئازادیی ئایین و به‌تایبه‌تیش به‌شداریی ئایین له هه‌یكه‌لی حكومه‌تدا به‌هێز بووه، به‌ڵام به‌بارته‌قای ئه‌م به‌هێزبوونه ئایینباوه‌ڕانی ئیسلامیی نه‌یاتوانیوه له دادوه‌ریكردنی پێگه‌ی ژن به‌شداریی دیار و ڕوون بكه‌ن و به‌شداربن له سووككردنی ئه‌ركه‌كانیدا به ئاراسته‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌رچه‌نده بانگه‌وازكه‌رانی مافی ژنان له زۆربووندان و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به خانمان ده‌سته‌به‌ر كراوه و ئه‌گه‌رچی ڕۆڵ و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆشیان به‌ره‌و دیموكراتیزه‌كردن و یه‌كسانكردنی مافه‌كاندا نییه و له كۆمه‌ڵێك ململانێوه گلاون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك ته‌ماشای شێوه‌گرتنی حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته ده‌كه‌ین، ده‌بینین له میانه‌ی ساڵه‌كاندا هه‌نگاوی جیدیی ناوه بۆ ڕزگاربوون له ڕه‌گوڕیشه نه‌رێتی و كۆت و پێوه‌نده میراتیه‌كانی مێژووی ژیانی ژن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا.
ئه‌مه‌ش ڕووخسارێكی هاوچه‌رخانه‌تری به شێوه‌ی حكومه‌ت داوه و تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش جێی ڕه‌زامه‌ندیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كاراكته‌ری حكومه‌ت، چ ئه‌وه‌ی له ئه‌زموونی بیست و دووساڵه‌یدا بۆی دروستبووه و چ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه به میرات و به‌زۆر ترنجێنراوه‌ته‌وه ناوی، كاراكته‌رێكی نێرسالارانه و پیاوسه‌نته‌رانه‌ی هه‌یه. حكومه‌تی ئێمه له بونیاد و شێوه‌ی خۆیدا، له شێوه و ناوه‌ڕۆكدا حكومه‌تێكه به‌ده‌ست ئه‌قڵییه‌تی نێرینه‌وه و ئه‌مه‌ش بۆخۆی جۆرێكه له نایه‌كسانی و فۆرمێكی ناعه‌داله‌تیه كه شه‌رعییه‌ت به جۆره‌كانی چه‌وساندنه‌وه، یان نه‌بینینی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌دات. بۆیه دوورخستنه‌وه‌ی ژنان و ڕۆحیی مێینه‌یی له سیاسه‌ت و هه‌یكه‌لی حكومه‌ت، وایكردووه ئه‌م حكومه‌ته به‌رده‌وام له ڕوانگه‌یه‌كی پیاوسالارانه‌وه بیر له كۆمه‌ڵگا بكاته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی و پێگه و سه‌رمایه و هێزی كار و توانای نێرینه‌یی وه‌ك گه‌رانتی مانه‌وه‌یی و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی ته‌ماشا بكات. به‌و دیوی تریشدا ئه‌وه‌ی له پێناوی ژن‌دا كرابێت وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی به‌خشراو، یان خێرێكی پیاوان به ژنان لێكبدرێته‌وه و بگره هه‌ندێجار به‌هۆی مامه‌ڵه‌یه‌كی ناپڕۆفێشناڵانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه، وه‌ك مننه‌تێك به ژنان بفرۆشرێته‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی قۆناغه جیاوازه مێژووییه‌كانی تێكۆشانی ژنان له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، چ له سه‌رده‌می ئه‌شكه‌وتنشینی چ له سه‌رده‌می كۆچه‌ری و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و چ له قۆناغی ڕاوه‌شكار و نیشته‌جێبووندا، ژنان وێڕای تواناییه بایۆلۆژیی و جه‌سته‌ییه‌كانیان به‌تایبه‌تی له بواری وه‌چه‌خستنه‌وه‌دا، پێگه‌ی تایبه‌تی كار و ئابووری و ئاساییش و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییان هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگایه‌كی تر و قۆناغێكیی ترداین، به‌ڵام توانایی ژنانی ئێمه له خۆیدا، نه‌ك ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌ی جۆربه‌جۆر داده‌پۆشرێ و نابینرێ و به‌رجه‌سته‌ناكرێ، له كه‌میی نه‌داوه.
كۆی قوربانییه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، كه دیسانه‌وه فۆرمێكی نێرسه‌نته‌رانه‌ی خه‌بات بووه، جگه له به‌شداریی به‌رچاوی ژنانیش تیایدا، هێشتا به‌راوورد ناكرێت به‌و كۆژانانه‌ی دایكان و خوشك و ژنانه‌ی وڵاتی ئێمه، كه هه‌م له شاره‌كاندا كه‌وتوونه‌ته به‌رشاڵاوی جه‌سته‌یی و جنسیی داگیركه‌ران و وه‌ك ئامانجێك بۆ ڕووشكاندنی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه به‌كارهاتوون، هه‌م وه‌ك هه‌ڵگری كۆژانی تراژیدیا‌كان و ئه‌نفاله‌كانی (هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و بارزان و شوێنه‌كانیتر) باجی قورس و قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌یان داوه. ئه‌مه جگه له‌به‌رده‌وامیی چه‌وساندنه‌وه‌یان به هۆكار و پاساوی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئایینی و كولتووری. ئه‌م ڕاستیانه به‌ڵگه‌ی دروست و به‌رجه‌سته‌ی تواناییی ژنانی ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ن، ده‌رده‌خه‌ن.
بۆیه له‌م قۆناخه‌دا، كه به‌ره‌و پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌چین، پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بین كه ده‌رفه‌تێكی له‌بار و ئاماده هه‌یه بۆ سه‌رله‌نوێ دووباره‌كردنه‌وه و سه‌پاندنه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه ڕوانینه باوه بۆ ژنان، كه له ڕێگه‌یه‌وه توانا و ڕۆڵ و كاریگه‌ریی ژنان له سیاسه‌تدا به‌كه‌م ده‌گرێت. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی كاتێك فاكته‌ره‌كانی ڕابردوو و ئێستا پێمانده‌ڵێن، كه داخوازیكارانی به‌شداربوو له حكومه‌تدا به ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و لایه‌نه‌كانیی تری ده‌سه‌ڵاتی حزبییه‌وه، پێشمه‌رجێكیان بۆ به‌شداریی پێكردنی توانای مێیینه و به هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌قڵی ژنان به‌رجه‌سته نه‌كردووه، به‌تایبه‌تی بۆ پۆسته باڵاكانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان و پۆسته‌كانی تری به‌ڕێوه‌بردن له بواری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و زانستیدا.
كۆی ئه‌م پۆست و پێگانه له ڕوانگه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌قڵییه‌تی سیاسیی ئاماده‌وه، چ له ده‌سه‌ڵات و چ له ئۆپۆزیسیۆندا، بۆ پیاوان و نێرینه پێشبینی ده‌كرێن و بگره شه‌ڕیان له‌سه‌ر ده‌كرێت. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان و لاوازیی به‌شداریپێكردنی ژنانی لێهاتوو و كارامه و شاره‌زا له‌م بواره‌دا، جارێكی تر ئه‌و ڕوانگه ته‌قلیدیی و نێرسالارانه‌یه‌ی ناو سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرده‌وه، كه به‌رته‌سكانه ته‌ماشای ڕۆڵی ژن له سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگادا ده‌كات. دووباربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕوانگه‌یه له پێكهێنانه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیشدا جه‌ختكردنه‌وه و شوێن قاییمكردنه‌وه‌یه‌كی تری ئایدیۆلۆژیای نه‌رێتی و نێرسه‌نته‌رانه ده‌بێت.
بۆیه پێویسته ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ینه سه‌رۆكی حكومه‌ت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌م دابه‌شكردنه نایه‌كسان و نه‌رێتیه‌ی دابه‌شكردن و به‌شداریی سیاسیه ڕازیی بێت، كه بۆی هه‌یه حزبه‌كان بیسه‌پێنن له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی (بۆ هه‌مووپۆستێك، پیاوێك) پیشنیار بكه‌ن. چونكه ئه‌وه ڕاسته‌خۆ هه‌نگاونانه به‌ره‌و دواوه و پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌نگاوه پێشتره‌كانی سه‌رۆكی كابینه ئاشكرا ده‌كات، له خه‌باتیدا بۆ چاكسازیی و باشتركردنی پێگه و شوێنی ژنان له بڕیارداندا. به‌تایبه‌تی بێبایه‌خكردنی یاسای باری كه‌سیی و نه‌بوونی ڕوانگه‌یه‌كی مافی مرۆییانه له سیاسه‌تی سه‌رۆكی كابینه‌دا ده‌سه‌پێنێت و به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات.
بۆیه نابێت سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێ به‌و پێشنیارانه ڕازیی بێت كه تیایاندا مافی یه‌كسانیی و یه‌كسانیی جێنده‌ری له سیاسه‌ت و پۆسته حكومییه‌كاندا ڕه‌چاو نه‌كرابێت و بۆی هه‌یه له‌لایه‌ن حزبه‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی به‌شداربوو له حوكمڕانیی و ئۆپۆزیسیۆنه‌كاندا، له ڕوانگه‌یه‌كی نێرسه‌نته‌رانه‌وه بخرێنه به‌رده‌می.
هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تێڕوانینه ته‌قلیدیه و ته‌سلیمكردنی كابینه‌ی نوێ به سیاسه‌تی مارگیناڵیزه‌كردن و گڕمۆڵه‌كردنی ژنان له چه‌ند پۆستێكی بچووكی حوكمدا، جگه‌له‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت بۆ سیاسه‌تێك و فۆرمێكی حكومداریی پێش‌مۆدێرن، ئاواش ئه‌م كابینه‌یه ده‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه له ڕوانگه‌ی ماف و یه‌كسانیی و دیموكراسییه‌ته‌وه‌و له باری ئه‌خلاقیانه‌ی حوكم و سیاسه‌ت له هه‌رێمه‌كه‌دا كه‌مده‌كاته‌وه و سیمایه‌كی مانشۆڤێنیستانه به بیركرنه‌وه‌ی سیاسی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌به‌خشێت.
ده‌ره‌ئه‌نجامی خراپی ئه‌مه له‌وه‌دا خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، كه ڕوانگه‌ی نێرینه‌یی سه‌رله‌نوێ له سیاسه‌ت و یاسادانان و كه‌رته جیاوازه‌كانی وه‌ك ئابووری، په‌روه‌رده، زانست و ئیدارییدا خۆی به‌رهه‌مبهێنێته‌وه و هه‌مان ئه‌و تراژیدیایانه دووباره بكاته‌وه كه له ساڵانیی ڕابردوودا به‌هۆی به‌خشینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به حوكمی پیاوان، دیارده‌گه‌لی وه‌ك فره‌ژنی، ژنكوشتن، چاوپۆشینی یاسایی بۆ تاوانه‌كانی نێرینه لێكه‌وته‌وه و یاسا نه‌یتوانییی بۆ هه‌مووان یه‌كسان بێت.
ده‌كرێ سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێ پێشمه‌رجێك بۆ لایه‌نه‌كان دابنێ سه‌باره‌ت به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م دۆخه و به‌شدارییپێكردنی مێینه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌یكه‌لی حزبییان و ده‌رفه‌تكردنه‌وه له‌به‌ده‌م به‌شدارییه‌كی نه‌وعیی ژناندا. هه‌روه‌كچۆن لایه‌نه‌كان ئازادبوون له كاندیدكردنی ژنانی بێ پێشینه له سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت ناپسپۆڕ و كه‌متوانا له بواری خۆسه‌لماندا، پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئه‌و ئازادییه به‌ده‌ست بهێنێت كه هێنانه پیشه‌وه‌ی ژنانی به‌توانا و خاوه‌ن پسپۆڕیی و ئه‌زموون، كه‌لێنی نایه‌كسانیی جێنده‌ریی له حكومه‌ته‌كه‌یدا بۆ پڕ بكه‌نه‌وه.
ژن به یه‌كجۆر و به هه‌مان شێواز ناكوژرێن كه تا ئێستا ناسیومانه، نه‌بینین و به‌په‌راوێزخستن و نه‌به‌خشینی پۆستی شایان و بڕیارده‌ر به ژنان له حكومه‌تدا، شێوازی تری كوشتنن، چونكه له غیابی ئه‌واندا هه‌میشه ئه‌گه‌ری دانان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه له ئارادان كه به‌دژی مافه مرۆییه‌كانی ژنان ده‌كه‌ونه‌وه و سیمای حوكمڕانیی و ئۆرگیانزه‌بوونی كۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌شێوێنن و شه‌رعییه‌ت به چه‌وسانه‌وه مێژووییه‌كانی ڕه‌گه‌زی باڵاده‌ست ده‌ده‌ن.
له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی حوكمه‌وه، مه‌رجی به‌شداریی و متمانه‌به‌خشین به ژنان له‌م كابینه‌یه‌دا مه‌رجێكی جه‌وهه‌رییه، نه‌ك نومایشی. ئه‌گه‌ر له كابینه‌كانیی پێشتردا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌ته دیموكراتیكه‌كان و ڕای گشتیی و بانگه‌شه‌ی میدیایی، ڕێژه‌ی ژنان له پۆسته په‌راوێزییه‌كاندا بباته سه‌رێ، ئه‌وه پێویسته له‌م كابینه‌یه‌دا له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه دیموكراتیزه‌ی ده‌سه‌ڵات بكات و به‌شداریی ژنان له پۆسته بریارده‌ره‌كاندا بخاته ناو پلانی سه‌ره‌كیی خۆیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی ئه‌م كابینه‌یه به‌وه به فیڕۆ نه‌ڕوات كه چیی بۆ ژنان بكرێت، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی كرده‌یی بۆ ژنان خۆیان بریاری ئه‌و چییكرنه بده‌ن.
داهاتووی حكومڕانیی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌دیوێكیدا پابه‌نده سیسته‌مێكی ئابوورییه‌وه، كه نه‌وت له ئێستادا بربڕه‌پشته‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیی و ده‌وڵه‌ت، به‌بێ پته‌وكردنی كولتووری یه‌كسانیی و عه‌داله‌ت و نه‌هێشتنی گشت فۆرمه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زیی و جنسی و به‌بێ سنووردانان بۆ ئه‌و ئایدیۆلۆژیا و كولتوور و ئایینانه‌ی فه‌شه‌ل به پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردن و ئاساییشی ڕۆحیی ده‌هێننه‌وه، وه‌ده‌ست نایه‌ت. پێویسته سه‌رۆكیی كابینه‌كه له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی و داواكاریی لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ته‌وه، به‌شداریی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی، وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا بكات. چونكه ئه‌م به‌شداریی پێكردنه له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه، بۆ داهاتووی ئه‌م كابینه‌یه و ئه‌م حكومه‌ته له پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیدا ده‌بیته ئیمتیاز و ده‌توانێت به هۆیه‌وه چه‌مكی (نه‌ته‌وه) له فۆرمی براسالاریی و یه‌كڕه‌گه‌زییه‌وه، بكاته واقیعێك كه تیایدا ڕه‌گه‌زه‌كان به یه‌كسانیی هه‌ست به‌بوونی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی خۆیان بكه‌ن، نه‌ك ڕه‌گه‌زێك ببێته ئاغا و ئه‌ویتر به كۆیله و یاساش ئه‌مه پشتڕاسبكاته‌وه، چونكه یاسادانه‌ران له یه‌ك ره‌گه‌زن..
* پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، به‌شی فه‌لسه‌فه، زانكۆی سه‌لاحه‌دین.