سروشت و هەقیقەت لە فەلسەفەی سپینۆزا (4- كۆتایی)

نووسه‌ر :ئەحمەد ئەلعەلمی

وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی

جا ئەگەر، بەم واتایە، بمانەوێ فەلسەفەی سپینۆزا لە فەلسەفەكانی بەر لە خۆی نزیك بكەینەوە، ئەوەش روون بكەینەوە كە بە شێوەیەكی دیاری كراو، رەوانە كردنی بیرۆكەی راستگۆ بەرەو شتێكی دیكەی غەیری خۆی هەیە، ئیدی ئەگەر پێویست بوو، دەكرێ بڵێین هزر، كە بە شێوەیەكی رەها وەپێش بابەتی خۆی كەوتووە، هەرگیز لە بن باڵادەستیی بابەتەكەی خۆیدا نابێت، ئەو سەبارەت بە خەڵك هزرە لە پلەی دووەمدا، واتە ئەم جارەیان سەبارەت بە سروشتی وێنا كراوە، نەك جێیە سروشت، وەك سروشتێكی خوداوەندانە. ئەو سەبارەت بە سروشت هزرە لە پلەی دووەمدا، لە یەكایەتیی پەتی و ناوەندانە و رەسەنانەی خۆیدا وێنا كراوە، سروشتێكە كە هزر بەوەی یەكێكە لە سیفەتەكانی، گوزارشتی لێ دەكات.
روونە كە بەرانبەر بەوە، بیركاری رۆڵێكی سەرەكیی گێڕا، ئەمەشە كە دەمەوێ جارێكی دی بە وردی پێداگیریی لە سەر بكەم، لە پێناو كۆتایی هێنانی وانەكەی ئەمڕۆ. بە كردەنی و لە چوارچێوەی توانای دووبارە گەڵاڵە كردنەوەی بیرۆكەگەلی سەرەتاییانەی ئەودا، دەبینین سپینۆزا بەر لەوەی فەلسەفەی دیكارت بدۆزێتەوە، لەبارەی سروشتەوە وێنایەكی خۆڕسكانەی هەبوو، كە هەموو دینامیكیەت و هەموو خۆبژێوییەكی جێ پەسندی پێ دەدات. هەڵبەت ئەو، تەنیا لە رێبازی دیكارتدا و لە دیدی بیركارانەی بۆ شتاندا، ئامرازی عەقڵانیانەی ئەم یەكەمین حەدەسەی بەدی كرد. دەشكرێ بڵێین رەسەنایەتیی سپینۆزاش لەمەدا بەرجەستە دەبێت.
بە كردەنیش رەنگە وا بێت، هەڵبەت بە بێ گەڕانەوە بۆ گرفتی ژێدەران، سپینۆزا بیرۆكەی سروشتێكی كە خۆبژێوە و خۆبەخۆش گەڵاڵە دەبێت، لە بیرمەندانی بەر لە خۆی وەرگرت بێت. هەڵبەت ئەگەر بیركاری نەبووایە، ئەوا بێ گومان، هەر لە چوارچێوەی تیۆریی داڕژان و تەوژمدانی هەستەوەردا دەمایەوە، ئەگەر توانای ئەوە هەبێت لەو سەدەیەدا قسە لەبارەی تەوژمی هەستەوەرەوە بكرێت، ئەوا دینامیكیەتی خۆبەخۆی هزر سەبارەت بەو، جا چ دینامیكیەتێكی بە گوێرەی سروشت بێت یان گوزارشت لە سروشت بكات، دینامیكیەتێكی سۆفیانە دەبوو، هەروەها زادەی حەدەسی شێواوی جوولەیەك دەبوو، پەیدا بوونێكی جیهانیش دەبوو بە دەسپێك لە یەكێنیی بوونەوە، پەیدا بوونێك كە رەنگە تا رادەیەك زەین لەگەڵیدا هاوسۆز بێت.
بە كردەنیش، ئەم بیرۆكەیەی كە سروشتێكی خۆبژێو و سروشتێك كە لەگەڵ جەوهەردا یەكە و سروشتێكی خوداوەندانە و سروشتێك، كە تەنیا لەگەڵ خودادا یەكێتی پێك دەهێنێت، وێنا دەكات، ئەمە بیرۆكەیەكی سپینۆزا نییە، ئەوە سەر بە چاخی رێنیسانسە. بە هەمان ئەو چوارچێوەیەی لە لای سپینۆزادا دەیبینین، لە (گیوردانۆ برینۆ)شدا دەیبینین.
چ شتێك بناغەی رەسەنایەتیی قووڵ بۆ سپینۆزا دادەمەزرێنێت؟ چ شتێك تین و تاقەت بەو رێبازە سروشتییەی چاخی رێنیسانس دەدات، كە لەو شێوانە سۆفیانەی دەربچێت كە شانی لێ داداوەتەوە، كە وای لێ كرد ببێتە جێ رەخنەی دیكارت؟ ئەوە دروشمی وێنا بۆچوونی بیركارانەیە. ئەو شتەی وا لە سپینۆزا دەكات، واتایەكی دروست و عەقڵی بە چالاكیی رۆحی ببەخشێت، هەروەها ئەو شتەی بواری پێ دەدات، بیر لە سروشت بكاتەوە بە دوور خستنەوەی هەموو تەم مەبەستێك لێی، تەنیا میتۆدی بیركارییە و بەس.
سپینۆزا ئەمەی لە پاشكۆی یەكەمین كتێبی ئیتیكای خۆیدا بە ئاشكرا راگەیاندووە، كە بۆ كۆتایی هێنان بەم وانەیە قسەتان لەبارەیەوە بۆ دەكەم. ئەم پاشكۆیە دەقێكی سەرەكییە، ئەو بە یەكێك لەو دەقانە دادەندرێت، كە زۆر چاك گوزارشت لە مەبەستی قوولی سپینۆزا دەكات. سپینۆزا لەم دەقەدا ئەوە دەگرێتە ئەستۆی كە بنەچەی هەموو حوكمەكانی پێشووی گەڵاڵە بكات، بەوەی رێ لە خەڵك دەگرن بە هەقیەت و بە رەفتاری رەوشتانە بگەن. هەڵبەت نابێ لە بیرمان بچێت كە ئیتیكا، بە واتای فراوانی، بریتییە لە كتێبێك لەبارەی رەوشتەوە، ئەویش بەر لە هەر شتێك هانمان دەدات رەفتاری خۆمان بگۆڕین و ئاڵوگۆڕی بە سەردا بهێنین.
سپینۆزا رای دەگەیەنێت، كە هەموو ئەو پێشینە حوكمانە: "بەندن بە یەك حوكمی پێشینەوە، ئەویش: خەڵك وا باوە كە گریمانە دەكەن هەموو شتانی سروشت، هەرچون ئەوان، لە پێناو مەبەستێك لە گەڕدان، بەڵكوو لەوەش زیاتر دەشی سەلمێنن كە خوداوەندیش بۆ خۆی هەموو شتێك لە پێناو مەبەستێكدا هەڵدەسووڕێنێت". بەر لە ماوەیەك لە لای دیكارتیش نموونەیەكی لەم جۆرەمان بینی.
هەڵبەت ئەم حوكمانە سەرچاوەی هەموو هەڵەكانن، بۆیە پێمان وایە چاكە هەیە و خراپەش هەیە، لە پێناوی ئەوەشدا لامان وایە كە خودا بە بوومەلەرزە، تەقینەوەی گڕكان. هتد، سزای خەڵك دەدات. ئیدی دەست بە سوپاسگوزاریی خودا دەكەین، ستایشی كرداری دەكەین، كە خۆری بۆ گەرم كردنەوەی ئێمە تەرخان كردووە، میوەشی بۆ خۆراكی ئێمە داناوە. پاشان، بە پێچەوانەی ئەوەوە، كاتێك نەخۆشی و لافاومان بۆ رەوانە دەكات، ئیدی لەو حاڵەتەدا بە لامانەوە زەحمەت دەبێت، كە سوپاسی پێشكەش بكەین. دواجار، پێمان وایە، بۆیە ئەوە رووی داوە چونكە ئێمە هەڵە بووین، خوداش بەوانە سزای داوین.
باوەڕ هێنان بەوەی شتان بەم شێوەیەن، سەبارەت بە سپینۆزا، بریتییە لە وڕێنەیەكی رووت و رەوان. چۆن دەتوانین لەم وڕێنەیە رزگارمان بێت؟ چ شتێك خەڵك لەم وڕێنەیە رزگار دەكات؟
سپنۆزا دەڵێ، كارەكە پەیوەستە بە پەسنی گشتیی سروشتەوە، كە زادەی ئەو هەڵەیەیە: "بە سەراوبن كردنی ئەو بینا شلۆقە". من قسەی سپینۆزا بە گەواهی دەهێنمەوە، ئەو پەیڤەی لێرەشدا بەكار دێت ئەو پەڕی بایەخی هەیە. كارەكە پەیوەستە بە "سەراوبن كردنی تێكڕای بینا شلۆقەكە، ئنجا بیر كردنەوە لە دانانی بینایەكی نوێ."
سەرەنجام، سپینۆزا شتێكی دیكەی ناوێ بێ لە سەراوبن كردنی تێكڕای وێنا و بۆچوونەكانی پێشوو، ئەم ئارەزووی سەراوبن كردنەش، دەكرێ بەو خاڵە راستەقینەیە دابندرێ، كە سپینۆزا لەوەوە دەستی پێ كرد. ئێمە دەزانین سپینۆزا، هەر لە منداڵییەوە، لە (قوتابخانەی حاخامان)دا دەستی بە خوێندن كرد، زۆر بە رەقیش مشتومڕی لەگەڵ مامۆستایانیدا دەكرد، هەروەها زۆر بە توندی بەرهەڵستیی ئەو لێكدانەوەیەی دەكرد، كە لە بەردەمی ئەودا بۆ كتێبەیلی پیرۆز (تەورات و ئینجیل و تەلموود) دەكرا، وەك كە پێشی دەگوترایەوە.
پاشان ئەو دەیەوێ هەموو ئەوە سەراوبن بكات. من جارێكی دی بە سپینۆزا گەواهی دەدەم: "(رەنگە وا بمێنێنەوە) كە هەقیقەت بۆ هەتا هەتایە لە بەرەی مرڤایەتی شاراوە دەبێت، ئەگەر بیركاری كە بایەخ بە مەبەستان نادات، بەڵكوو تەنیا بایەخ بە ماهیەت و خەسڵەتی شتان دەدات، رێسایەكی دیكەی لە هەقیقەت بۆ خەڵك روون نەكردەوە."
سپینۆزا كە هەر لە سەرەتاوە، بۆچوونی وا بوو، كە دروست بوونی سروشت بە گوێرەی خۆهەڵسووڕاندنی خۆبەخۆوە، هەروەها ئەگەر بۆم هەبێ بڵێم، سەرقاڵە بەو مەبەستەی داوا دەكات هەموو مەبەستخوازییەكی نێو سروشت رەت بكرێتەوە، پاشان رەت كردنەوەی هەموو وێنای خوداوەندێكی جوداش، هەموو خوداوەندێكی سەرووی سروشتەوە، (سپینۆزا) ددانی پێدا دەنێت، كە ئەو بیرمەندانەی شتی لێ وەرگرتوون، تەنیا بە وێنایەكی نوێی سروشتی و عەقڵانییەوە رووبەڕووی وێنای مەبەستخوازانە و كریستیانانە بۆ سروشت نەبوونە، تەنیا بە وێنایەكی شڵەژاوی دینامیكیانە نەبێت. ئەوە بیركارییە كە رێ بە دامەزراندنی وێنایەكی نوێی سروشتیانە و عەقڵانی دەدات، چونكە هەر ئەوە روونی دەكاتەوە كە چۆن زەین دەتوانێت، بە تاكە هێزی خۆی، بە بێ هیچ رەهەندێكی نەرێنی، بە بێ ئەوەی ئاراستە بە هیچ شتێكی دەرەوەی خۆی بكات، دەتوانێ ئازادانە بیرۆكەی خۆی بینا بكات.
ئەمەیە، وەك دەشبینن، مەبەستی سپینۆزا. ئەمەشە بابەتی ئەم وانەیە. دەبێ ئێستا بكەوینە لێكۆڵینەوە، كە ئاخۆ ئەم مەبەستە چۆن هاتە دی؟ ئەدی سپینۆزا رووبەڕووی چ زەحمەتییەك بووەوە لە پێناو بەدی هێنان سەركەوتن لە دامەزراندنی رێڕەوەكەی؟ هەروەها ئەگەر بكرێ بڵێین، لە پێناو بەخشینی رەهەندێكی بیركارانە بۆ سەر یەكەمین مەبەستی خۆی، كە لەوەوە دەستی پێ كرد. ئەمەش بابەتی وانەكانی داهاتوومانە.
(1)، (2): ئەم دوو پەیڤە بە لاتینین.

Top