تواناكانی بیركەوتنەوە ئاشكرا دەكرێ
توێژینەوەكە روونیكردووەتەوە كە پرۆسەی بیركەوتنەوە لە مێشكدا لە رێگەی 4 كارلێكەوە ئەنجام دەدرێت كە لە بنەمادا بۆ رووداوەكان، پشت بە پلەیەكی هاندانی دەروونیی مرۆڤهوه دەبەستێت ئەگەر لەسەر رێی ئەنجامدانی كارێك بێت بۆ هاندان لە پێناو بیركەوتنەوەی ئەو رووداوانە لە مێشكدا كاردەكات و ئەمە هەمان ئەو پرۆسەیەیە كە بەسەر مرۆڤدا دێت كاتێك تووشی رووداوێكی لەناكاو دەبێت.
توێژینەوەكە، دەڵێ ئەو رێوشوێنە لە ژیانی رۆژانەدا روودەدات، بەڵام مێشك بەپێی بایەخیان ریزبەندی رووداوەكان دەكات ، چونكە مرۆڤ بیری ناكەوێتەوە بەر لە چەند رۆژێك چی خواردووە، بەڵام بۆ نموونە ئەوەی بیر دەكەوێتەوە لە بۆنەیەكدا داوەت كرابێت.
هەروەها مرۆڤ لە بیری نامێنێت كێی بینیوە، بەڵام ئەوانەی بیر دێتەوە كە بەلایەوە سەرنجڕاكێش بوون.
توێژینەوەكە هەروەها روونیدەكاتەوە كە ئەو رێوشوێنە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ دۆزینەوەی زیاتری ئەو پێكهاتە كیماییەی پەیوەندی بە پرۆسەی بیركەوتنەوەوە هەیە.
-PNA