ئەركێكی زانستی لە ژێر بەستەڵەكی جەمسەری باشووردا

ئەركێكی زانستی لە ژێر بەستەڵەكی جەمسەری باشووردا
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- زانایان ئاشكرایان كرد پلانێكی بەریتانایی بۆ هەڵكۆڵین لە بەشی ژێرەوەی دەرچایەی بەستووی جەمسەری باشوور، بۆ زانینی خێرایی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە، ئەنجام دەدرێت.
ئەو چاڵانەی لە قوڵاییەكانی دەریای زوورسدا هەن كە دەكەوێتە قوڵایی سەدان مەتر لە ژێر رووی دەریا و چەندین چینی بەفر و بەستەڵەك دایپۆشیون، چەندین چینی دەریایی دروست دەكەن كە دواجار لەوانەیە نهێنی ئەوە ئاشكرا بكات كەی گۆڕانكاری بەسەر پارچە بەستەڵەكەكاندا هاتووە.

زاناكان دەڵێن، بەرگی بەستەڵەكی رۆژئاوای بازنەی جەمسەری باشوور لەسەر رووی دەریای زوورس پێكهاتەیەكی ئەستووری لە بەفر هەیە كە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی دەریاكان بە رێژەی 3 تا 5 مەتر بەسە ئەگەر ئەو بەستەڵەكە بتوێتەوە و ئەگەر ئەوە رووبدات مەترسی زۆر لەسەر ناوچەكانی وەك بەنگلادیش و فلۆریدا و بۆینس ئایرس و شانگهای دروست دەبێت.

360 دەریای بەستوو لە ژێر بەستەڵەكی ناوچەی جەمسەری باشووردا هەیە.

مارتن سیگرتی چاودێری سەرەكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێ یەكێك لە رێگاكانی ئاشكرا كردنی مەترسییەكانی رووخانی ئەو بەستەڵەكانە زانینی مێژووی نوێترین دارووخانی بەستەڵەكەكانە و ئێستا ئامادەین بۆ دۆزینەوەی ئەو مێژووە.

16 ساڵە زانایانی بەریتانی خۆیان بۆ ئەو پرۆسەیە ئامادە دەكەن.
Top