ده‌رچووانی ئیسلامی دواى چوار خۆپێشاندان هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن ده‌كه‌ن
توانا یاسین یه‌كێكه له ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كان به (باس نیوز)ى گوت له ساڵی 2009 وه ده‌رچووه و تا ئێسته دانه‌مه‌زراوه، هاوكات هاوڕێكانی له ساڵی 2007 و 2008 تا ده‌رچووی ئه‌مساڵ دانه‌مه‌زراون .
توانا یاسین گوتیشی ئه‌وه بۆ جاری چواره‌مه دێینه به‌رده‌م په‌رله‌مان و داوا ده‌كه‌ین دابمه‌زرێین، هیواخوازین ئێمه‌ش وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆلێژه‌كان به‌گوێره‌ی پسپۆری خۆمان دابمه‌زرێین و كار بكرێت بۆ دامه‌زراندنمان.
توانا به نوێنه‌رایه‌تی خۆپێشانده‌ران رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن ئه‌وا ناچارین په‌نا به‌رینه به‌ر مانگرتن.
هاوكات خۆپیشانده‌ران به‌یاننامه‌یه‌كی چوارخاڵیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، به‌یانامه‌كه جه‌خت له دامه‌زراندنیان ده‌كاته‌وه تاك و ئه‌وانیش وه‌ك ده‌رچوانی كۆلێژه‌كانی تر دابمه‌زرێن.
خۆپێشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كرد ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان نه‌درێته‌وه و جێبه‌جێ نه‌كرێن ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن.