د.جه‌مال كه‌مال: كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆی نه‌ورۆز یاسایی نییه
د. جه‌مال ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، كه له چه‌ند رِۆژی رِابردوو زانكۆی نه‌ورۆز له دهۆك ده‌ستی كردووه بهرِیكلامكردن بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر به‌هاریكاری زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه له زانكۆی مسر، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنه گوایه به‌پێیی رِێكهوتنێكی نێوان زانكۆی نه‌ورۆز و زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه له مسر، كه له‌مانگی 6 و 7ی پرۆتۆكۆلیكی هاریكاری هاوبه‌شیان ئیمزا كردووه، زانكۆی نه‌ورۆز ئه‌و پرۆتۆكۆلهی رِوانهی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردووه، پرۆتۆكۆله‌كه چه‌ند لایه‌نێكی له‌خۆگرتووه، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا)یه له داهاتوودا، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌سندی پرۆتۆكۆله‌كه‌ی كردووه.
بهرِێوهبهری گشتی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: زانكۆی نه‌ورۆز په‌له‌ی كردووه له كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر، چونكه پرۆپۆزه‌ڵی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ری رِهوانهی وه‌زاره‌ت نه‌كردووه بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و ماسته‌ره بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ش دوای پێداوچونه‌وه، تێبینی ئه‌وه‌مان كرد، كه پرۆتۆكۆلیك ئیمزا كراوه‌و ناكرێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا د.جه‌مال كه‌مال داوای له قوتابی و خویندكاران ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی، كه داوایان پێشكه‌ش كردووه بۆ خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆی نه‌ورۆز داواكاریییهكانیان بكشێننه‌وه، چونكه زانكۆكه رِێوشوێنی پێویستی بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر جێبه‌جێ نه‌كردوه، كه پێویست ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆپۆزه‌ڵێك پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكات، تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا كه باڵاده‌ستترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كادیمیه له هه‌رێمی كوردستان رِهزامهندی نیشان بدات و برِیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدات، ئینجا ئه‌و كات زانكۆكه ده‌توانێت رِیوشوێنی پێویست بگریته به‌ر بۆ خویندنی ماسته‌ر له داهاتوو.
بهرِێوهبهری زانكۆ ئههیلهكان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بهرِهسمی زانكۆی نه‌ورۆزیان له شاری دهۆك ئاگادار كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خویندنی ماسته‌ر رابگرن، چونكه له كاتی ئێستادا شه‌رعیه‌تی نییه. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه دا‌واشیان له بهرِێوهبهرایهتی یه‌كسانكردنی برِوانهمهكانیش له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه، كه له داهاتوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كسانی كردن بۆ ئه‌و برِوانامانه نه‌كه‌ن له حالێكدا ئه‌گه‌ر زانكۆكه خوێندنی ماسته‌ر كرده‌وه‌و پابه‌ندی برِیارو رینماییه‌كانی وه‌زاره‌ت نه‌بوو.