ئه‌مڕۆ ناوی ده‌رچووانی قۆناغی نوێی سندوقی داهێنان راده‌گه‌یێندرێت
راوێژكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی سندوقه‌كه ئازا حه‌سب قه‌رداخی، به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند، به‌بنه‌مای له‌به‌رچاوگرتنی مێژووی به‌خششی داهێنه‌ر و پاشخانی به‌رِێزیان له خزمه‌تكردنی (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، نووسین و رۆژنامه‌گه‌ری) و كایه‌كانی دیكه‌ی رۆشنبیری به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگێنراون، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوه‌كانیان له رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوی، هه‌ولێر و ئه‌ڤرۆ) راده‌گه‌ێنرێت.
قه‌ره‌داخی، داوای له و كه‌سانه كرد كه ناویان له‌م هاوكارییه‌دا هاتووه، له رۆژی 3-31 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2013 سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان بكه‌ن.