وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رەتی دهکاتەوە مۆڵەتی خوێندنیان راگرتبێت
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەلال شێخ کەریم لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند، ئەوانەی ناویان لە تواناسازی دەگەرێتەوە، بۆئەوەی لەدەرەوەی وڵات بخوێنن، بەپێی ڕێنمایەکان مۆڵەتیان پێ دەدهرێ، بەڵام تەنھا ئیسمیەکە ،دەرماڵەکانی تریان لێدەبردرێت، چونکە زۆرینەی دەرماڵەی ئەوانەی لەسلکی پۆلیسن ھی مەترسی وخواردنە، ئەمەش کە دەچن بخوێندن لەدهوام نابن ئەم دەرماڵانەیان پێ نادرێ ودەبردرێت.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رونیشیکردوە، ھەر کەسێ بیەوێ بخوێنێ پێویستە لەبوارەکەی خۆی بێت ، نەک لەبوارێک بخوێنێ ولەگەڵ ئیشەکەی خۆی نەگونجێ، بۆنموونە ئەفسەرێکی لێکۆڵینەوە بچێت لە بواری کشتوکاڵ بخوێنێ ئەوکاتە بگەرێتەوە ئێمە وەکو وەزارەتی ناوخۆ ھێچ سودێکی لێ نابینین، بۆیە ئامادە نین مۆڵەتی خوێندنی پێ بدەین.
ناوبراوئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دهڵێن ئیمە رێگریان لێدهکەین بخوێنن با سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام ئێمە رێگریمان لەھیچ کەسێک نەکردوە کە رێنمایی وەزارەتی دارایی بیان گرێتەوە و لەدەسه ڵاتی ئیمەش دانییە رێگریان لێبکەین، لەبەرئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بریاری لەسەر داووە و وهزارەتی داراییش رێنمایی بۆ دەرکردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووه وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێگا نادەت ھیچ کەسێکی سەر بە وەزارەتی ئەوان بخوێنێ وئەوانەی ناویشیان لەتواناسازی دەگەرێتەوە تەنھا مۆڵەتیان پێ دهدرێ بێ مووچە.