29ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت به ته‌كنه‌ڵۆژیای تازه‌و له‌پێناو زیادكردنی زانیاری زانستیی له بواره‌كانی سامانی ئاو، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رِێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی بواره‌كانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و به‌نداوه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ و شاره‌زایان، له هۆڵی سیمیناره‌كانی وه‌زاره‌ت، وۆرك شۆپێكی زانستی له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌خخار بۆ پرۆژه‌كان و به‌ڵێنده‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری سنوردار به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌رِێوه‌چوو، ته‌وه‌ری گشتیی وۆرك شۆپه‌كه بریتی بوو له چۆنیه‌تی چاودێری كردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و له رِووی برِو جۆره‌وه، هاوكات دانانی ئامێر‌و ده‌زگا له‌سه‌ر به‌نداوه‌كان بۆ پێوانی رێژه‌ی خوێ و پیس بوون و زیادبوونی گه‌ردو پاشماوه‌كان، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئاماژه به ئاوی ئاوه‌رِۆكان كرا كه تێكه‌ڵ به ئاوی ژێر زه‌وی ده‌بێت و چاودێری كردنی ئه‌و رێژه‌یه،هاوكات روونكرایه‌وه كه سزا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا‌و كارگانه داده‌نرێت كه ده‌بنه هۆی پیس بوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو،هه‌روه‌ها دووپاتكرایه‌وه كه ئه‌م سیسته‌مه له ولاَتانی پێشكه‌وتوو له چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌یرِه‌وكراوه‌و به سه‌نته‌ری چاودێری كۆنترۆلكراوه‌و له رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، شایانی باسه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری ئامێری پێشكه‌وتووی له بواری پێوانی ئاوی رووبار‌و به‌نداوه‌كان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی سه‌ر به وه‌زاره‌ت دابین كردووه وێرِای سیسته‌می پێشكه‌وتووی كه‌شناسیی كشتوكاڵی كه به هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه.له كۆتایی وۆرك شۆپه‌كه‌دا له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆ‌و به‌دواداچوون بۆ یه‌كه یه‌كه ته‌وه‌ره‌كانی خرایه روو.