تۆمارى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێن
له هۆڵى ڤیدیۆ كۆنفرانس له دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوونى د.كه‌ریم عه‌بدول رِاوێژكارى وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى و د.محه‌مه‌د سابیر به‌رِێوه‌به‌رى پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو به‌رِێوه‌به‌رو نوێنه‌رى تۆمارى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، وۆرك شۆپێك بۆ به‌سیسته‌ماتیكردنى تۆمارى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌رِێوه‌چوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ره‌تا د.كه‌ریم عه‌بدول رِاوێژكارى وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له وته‌یه‌كدا باسى له گرنگى به‌ئه‌لكترۆنیكردنى دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى بالاَ كرد بۆ باشتر رِایكردنى كاروبارى مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و هاولاَتیان، ئه‌وه‌شى رِاگه‌یاند: ئامانجى سه‌ره‌كیمان له رِێكخستنى ئه‌و وۆرك شۆپه باشتركردنى كاروبارى تۆمارى قوتابیان و خوێندكارانه، هیواشى خواست ئه‌و وۆرك شۆپه ده‌سكه‌وتێكى دیكه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى خوێندنى بالاَ له كوردستان به‌دى بێنێت.
هه‌ر له رِێوه‌رِه‌سمى كردنه‌وه‌ى وۆرك شۆپه‌كه‌دا د.محه‌مه‌د سابیر به‌رِێوه‌به‌رى پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له وته‌یه‌كدا باسى له كاروچالاكییه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى كرد بۆ خزمه‌تگه‌یاندنى زیاتر به‌مامۆستایان و خوێندكاران، وتیشى (زانكۆ لاین) كه داهێنانێكى نوێى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ بوو، ده‌سكه‌وتى زۆرى بۆ خوێندكاران و قوتابیان به‌دیهێنا و، بووه هۆكارێك بۆ باشتر رِایكردنى كاروبارى خوێندكاران و زوتر وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانه‌گه‌كان به‌كه‌مترین ماوه‌و كه‌مترین كێشه، ئه‌وه‌شى رِاگه‌یاند: كه له رِێگه‌ى ئه‌و وۆرك شۆپه‌وه ده‌خوازن كاروبارى تۆمارى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان رِێكبخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له رِێگه‌ى پوخته‌كردن و تۆكمه‌كردنى تۆمارى گشتى له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ رِێكخستنى كاروباره زانستى و هونه‌ریی و كارگێرِییه‌كان.