چه‌ند رۆژى داهاتوو ئه‌ستێره‌ى ئه‌پوفیس له زه‌وى نزیك ده‌بێته‌وه
له راپۆرتێكدا كه كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئه‌ستێره‌ى ئه‌پوفیس له زه‌وى نزیك ده‌بێته‌وه، زانایان ئه‌و ئه‌ستێره‌یان به‌ناو یه‌كێك له ماره گه‌وره‌كانى فیرعه‌ون ناوناوه و هێمایه بۆ خراپه و زیان گه‌یاندن به خوێن و دروستكردنى كاره‌ساتى مرۆیی.
راپۆرته‌كه روونشیكردووه‌ته‌وه كه كێشى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه 20 ملیۆن تەنه و دووجار دێته ناو خولگه‌ى خولانه‌وه‌ى زه‌وى به خێرایی 5 كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى فه‌له‌كى روونه‌دات، پێشبینى ناكرێت هیچ كاره‌ساتێك به‌هۆى نزیك بوونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له زه‌وی رووبدات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه 14 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌ویه‌وه دووره.
ئه‌ستێره‌ی ئه‌پوفیس به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له بۆشایی ئاسمان له هه‌ساره‌ى زه‌وی نزیكه، له‌لایه‌ن زانایانه‌وه له رێگه‌ى دووربینى گه‌وره‌وه كه به كۆمپیۆته‌ر لكێندراوه، لێكۆلینه‌وه‌ى زۆرى له‌باره‌وه كراوه و به‌رده‌وامیش چاودێرى ده‌كرێت.