6 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی 3 له‌سه‌ر 4 ی ئه‌م مانگه له‌رووداوێكدا به‌شی ناوخۆیى (فیرده‌وس)ى زانكى پۆلی ته‌كنیكى سلێمانى روویدا، كه به‌هۆیه‌وه دوو قوتابی و پاسه‌وانێك گیانیان له‌ده‌ستدا، وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تى پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لێژنه‌كانى دیكه‌ى ئه‌نجونه‌ى وه‌زیران و پارێزگاى سلێمانى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن و هۆكارى رووداوه‌كه‌و لایه‌نى به‌رپرس ده‌ستنیشان بكه‌ن. لێژنه‌كه‌مان به‌یاوه‌رى د.كاوه مه‌حمود شاكر وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌وه‌كاله‌ت، له ئێستادا له شارى سلێمانى به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان.
هاوكات د. عه‌لى سه‌عید وه‌زیرى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى له كاتى رووداوه‌كه تا ئێستا له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدایه، هاوكات راشیگه‌یاند: كه برِیاریاندا سه‌فه‌ره‌یان بپچرِێنن و به‌ر له ته‌واوبوونى واده‌ى دیاریكراوى سه‌فه‌ركه‌ى بگه‌رِێته‌وه هه‌رێمى كوردستان، كه ئێستا به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى رِه‌سمى وه‌زاره‌ت له ئێرله‌نداى باكوره.