9 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى زیاتر به‌هێز كردنى ئاست و تواناكانى مامۆستایانى باخچه‌ى ساوایان له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، خولێكى بۆ مامۆستایانى باخچه‌ى ساوایان له په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێرو خه‌بات و ده‌شتى هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ سازكرد له ژێر ناونیشانى خولى باخچه‌ى ساوایانى بۆ وانه‌كانى بیركارى و زانسته گشیته‌كان، كه زیاتر له 100مامۆستاى په‌روه‌رده‌كان به‌شدارییان تێدا كردبوو رۆژانه وانه‌كانیان له‌لایه‌ن پسپۆرى بواره‌كه پێشكه‌ش ده‌كرا. له دوایین رۆژى خوله‌كه‌شدا به‌كر كه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێرسه‌ردانى هۆڵه‌كانى خوله‌كه‌ى كرد‌و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانى به‌شداربوو له خوله‌كه كۆبووه ، چه‌ندین رێنماى گرنگى به مامۆستایانى به‌شدار بوو دا.