بۆ كردنه‌وه‌ى خولى زمانى ئینگلیزى وه‌زیرى خوێندنى بالاَ و سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین رێكه‌وتنامه‌یه‌ك ئیمزا كرد
د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین رِاگه‌یاند: وه‌ك زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوله بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رِێكه‌وتنامه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ زانكۆى ( رِیدینگ)ى به‌ریتانى ئیمزا كردووه، به‌پێى ئه‌و رِێكه‌وتنامه‌یه ئه‌و زانكۆیه مامۆستا‌و وانه‌بێژ و به‌رنامه‌ى خوێندن بۆ خوله‌كه ئاماده ده‌كه‌ن، خوله‌كه‌ش له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و رِۆژانه وانه‌كان له سه‌نته‌رى زمانى زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین به‌رِێوه‌ده‌چێت.