گۆڕانكاری بەسەر بەشداری قوتابیە دەرەكیەكان لە تاقیكردنەوە وزاریەكاندا نەهاتووە

گۆڕانكاری بەسەر بەشداری قوتابیە دەرەكیەكان لە تاقیكردنەوە وزاریەكاندا نەهاتووە
5ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەرورەدەی هەرێم رایگەیاند: هەوڵدەدەن هەفتەی داهاتوو ئەنجامی تاقیكردنەوە دەرەكیەكانی قوتابیانی پۆلی دوانزەهەم رابگەیەنن و هیچ گۆڕانێكیش بەسەر بەشداری كردنیان لە تاقیكردنەوە وزاریەكان نەهاتووە.


بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان، باپیر بابەكر، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند:كاركردن لە پشكنینی دەفتەری تاقیكردنەوەكانی قوتابیە دەرەكیەكانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەردەوامە و پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتاییان تەواو ببێت و رایبگەیەنین.

باپیر بابەكر، گوتی: هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئەو قوتابیانە بەشداری تاقیكردنەوە وزاریەكان دەكەن و هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە و بەو پێیە هەر قوتابیەك لە كۆی هەشت وانە لە پێنج وانە دەربچێت و سێ‌ وانەی كەوتووی هەبێت، بەشداری تاقیكردنەوە وزاریەكان دەكات. بەڵام ئەگەر لە سێ‌ وانە زیاتر بكەوێت، ناتوانێت لە تاقیكردنەوەكانی مانگی حوزەیران بەشدار ببێت.
Top