چاكبوونەوەی كۆرپەلەیەك لە ئایدز
دیبۆرا بیرسۆد، پسپۆری ڤایرۆسەكان و زانای ئەم بوارە، گوتی: چارەسەری خێرای دژە ڤایرۆسی منداڵی تازە لە دایكبوو لە دوای چەند رۆژێكی كەم لە پاش لەدایكبوونی دەستی پێكرد و بۆ چاكبوونەوە لە نەخۆشییەكە و بەدەستهێنانی ئارامییەكی ماوە درێژ بەبێ پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری دیکە یارمەتی دا.
ئەو منداڵە ئێستا تەمەنی 2 ساڵە و كاتی خۆی لە ماوەی 30 رۆژدا بۆ چاكبوونەوە دژە ڤایرۆسی درایە.
توێژەران پێیان وایە چارەسەری خێرا بۆ كۆرپەلە كە پێشتر دایكی هەڵگری هەمان ڤایرۆس بووە، لەوانەیە لە دروستبوونی كارگەی ڤایرۆسەكان لە نێو لەشی منداڵەكەەدا رێگری.