فیستڤاڵی قوتابخانه‌ی لارا به‌رِێوه‌چوو

فیستڤاڵی قوتابخانه‌ی لارا به‌رِێوه‌چوو
6ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- دوێنێ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز، به‌ به‌شداری قوتابیانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان فیستڤاڵی قوتابخانه‌ی ئه‌هڵی لارای تایبه‌ت به‌رِێوه‌چوو، تێیدا قوتابیان ده‌یان چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری و وه‌رزشییان پێشكه‌ش كرد.

فیستڤاڵه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و به‌رِێوه‌به‌رو ستافی قوتابخانه‌كه‌و كه‌س و كاری قوتابیان له‌هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان به‌رِێوه‌چوو، قوتابیانی به‌شداربووی فیستڤاڵه‌كه‌ دابه‌شی چه‌ند گرووپێك كرا بوون و تێیدا ده‌یان تابلۆی هونه‌ری و گۆرِانی و یاری وه‌رزشی تایكۆاندۆ و چه‌ند جۆرێكی تری یارییان پێشكه‌ش كرد.
Top