وەزارەتی پەروەردە داوای دەربڕینی بایەخ دەكات بۆ دروست كردنی بینای وەزارەت

وەزارەتی پەروەردە داوای دەربڕینی بایەخ دەكات بۆ دروست كردنی بینای وەزارەت
داوای دەربڕینی بایەخ
حكومەتی هەرێمی كوردستان
وەزارەتی پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بیناسازی

بەروار: ئاداری 2013
ناوی پرۆژە: دروست كردنی بینای وەزارەتی پەروەردە لە شاری هەولێر.

داوای دەربڕینی بایەخ:
خزمەتی ڕاوێژكاری بۆ ئامادەكردنی تەواوی: كاری دیزاینی ئەندازیاری ، ســــێتی نەخشەكان ، دەرخستەی بڕەكان و ئاكارە هونەریەكان و بەندەكانی سەرپەرشتی كردن لە ماوەی دروست كردنی پڕۆژەكەدا.

لایەنی تەمویلكەری سەرەوە بانگەوازی ڕاوێژكارەكان دەكات بۆ بەشداری كردنیان لەو پرۆژەیەی ناوی لە سەرەوەدا هاتووە.
لایەنی تەمویلكەری سەرەوە هەلدەستێت بە دابین كردنی گوژمەی خزمەتی ڕاوێژكاری لە بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عیراق.
هەڵبژاردنی ڕاوێژكاریەكە لەسەر بنچینەی هەڵبژاردن لە رێگای (كوالیتی-نرخ ) دەبێت.
ئەو كۆمپانیایانەی كە ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە لەو پرۆژەیە ،پێویستە تواناكانیان دەربخەن بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە و پێشكەشكردنی ئەو زانیاریانەی خوارەوە:
1. ناساندنی كۆمپانیای پێشكەشكار
2. پسپۆری لە پرۆژەی هاوشێوە.
3. توانستی هونەری .
4. شارەزایی لە پرۆژەكانی عیراق و ناوچەكە.
5. هەبوونی كادیری شارەزا لە كۆمپانیا:
• سیڤی كادیرەكان.
• هەیكەلی تەنزیمی كۆمپانیا.
6. تۆماری هەواڵی ئەندازیاری .
7. ڕاوێژكارەكان دەبێت لە ولاتانی یاسایی بن.
8. لەوانەی داوا لە ڕاوێژكار بكرێت بۆ ئامادە بوون لە روونكردنەوەی توانستەكان و توانای ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە.


لایەنی تەمویلكەر هەلدەستێت بە هەڵبژاردنی ئەو ڕاوێژكارەی كە زۆر ئامادە و زۆر شارەزاترە ، لەسەر بنچینەی ئەو داوای دەربڕینی بایەخەی كە پێشكەشی دەكەن لەگەل پێشكەشكردنی پێشنیارەكانی لە رووی هونەری و دارایی بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە.
لایەنی تەمویلكەر هەلدەستێت بە ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بنچینەی ئەو پێشنیارەی كە بۆ لایەنی هەنەری و دارایی پێشكەشی دەكرێت.

دەبێت داوای دەربڕینی بایەخ بگاتە ئەو ناونیشانەی خوارەوە لە (11/4/2013) و ئەو راوێژكارانەی كە دەیانەوێت زانیاری زیاتریان دەستكەوێت,دەتوانن سەردانی ئەو ناونیشانەی خوارەوە بكەن لە (9) ی بەیانی تاوەكو (2) ی دوای نیوەڕۆ.

وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی بیناسازی
ئەندازیار: سۆران رستم عزیز
ناونیشان: عیراق-حكومەتی هەرێمی كوردستان-هەولێر-شەقامی (60) مەتری,نزیك بینای پەرلەمان.
تەلەفۆن: 009647504521675
ئیمەیل: [email protected]

دلسۆزتان

د.عصمت محمد خالد
وەزیری پەروەردە-حكومەتی هەرێمی كوردستان
Top