وه‌زیری په‌روه‌رده: داوا له‌ سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ین قوتابخانه‌ی خێرخوازی بكه‌نه‌وه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده: داوا له‌ سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ین قوتابخانه‌ی خێرخوازی بكه‌نه‌وه‌
30ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌ ئاماده‌بوونی د. عیسمه‌ت محه‌مه‌د وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و وه‌زیری بارزگانی و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان و قوتابیان، قوتابخانه‌ی كۆلیژی جیهان یه‌كه‌م فیستڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی انستی و هونه‌ری و فۆلكلۆری و وه‌رزشی ئه‌نجام دا.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ میانی گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ نیازه‌ له‌ بواری كه‌رتی تایبه‌تدا له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قوتابخانه‌ی ئه‌هلی بكاته‌وه‌، ئامانجیش له‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ گرنگی به‌ بواری په‌روه‌رده‌ و خوێندن بده‌ین به‌ تایبه‌تیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می بینای خوێندن و ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن.

هه‌روه‌ها گوتی: داواش له‌ سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن كۆلیژه‌كان ده‌كه‌ین پرۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌ی خێرخوازی جێبه‌جێ بكه‌ن له‌پێناو به‌شداری كردن له‌ پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ كوردستاندا.
Top