دووه‌م كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
له‌رێوره‌سمی به‌رِێوه‌چوونی كۆنگره‌كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی خوێنجنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك زانكۆ و به‌رپرسانى بوارى پزیشكى ئاماده‌ى بوون چه‌ندین لێكۆلینه‌وه و بابه‌تى تایبه‌ت به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه پێشكه‌ش ده‌كرێت كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند: ئامانج له به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه ئاشنابوونى زیاتره به‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌بوارى نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان و جیهان به‌دی هاتووه ، هه‌روه‌ها بۆ ئاشنا بوون پزیشكانى كوردستان به پێشكه‌وتنه‌كانى زانستی ئه‌و نه‌خۆشییه له جیهانیش، هاوكات له‌و كۆنگره‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاماده‌بووانه و ژماره‌یه‌ك له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش ده‌كرێن.
به گوته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی له ئێستادا 8 هه‌زار كه‌س كه دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه له كوردستان و له‌گه‌ڵ 4 هه‌زار هاووڵاتی تر كه هه‌مان نه‌خۆشییان هه‌یه و خه‌ڵكی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌رِاستی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.