وه‌زیری په‌روه‌رده پێشوازی له وه‌فدێكی ( IFC ) گرووپی بانكى نێوده‌وڵه‌تی كرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاریكاری كردنی گرووپه‌كه بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرا.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی پڕۆگرامی په‌یمانگه‌ی ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ئه‌م په‌یمانگه‌یه له رووی دیزانین و پڕۆگرامه‌وه كرا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده خۆشخاڵ بوو به بیننیان له نزیكه‌وه و گوتی له داهاتووه‌یه‌كی نزیكدا گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین.