ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەستی پێکرد

ساڵی نوێی خوێندن لە سلێمانی دەستی پێکرد
10ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە پارێزگای سلێمانیش وێرای پایتەخت و شوێنەکانی دیکەی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، بەهرۆز محەممەد ساڵح، ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە هاوکات لە گەڵ لێدانی یەکەم زەنگی خوێندن لە قوتابخانەکانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، لە شاری سلێمانیش بەهرۆز محەممەدساڵح بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەرەوردەی سلێمانی و ژمارەیەک لە ماموستایان و قوتابیان یەکەم زەنگی دەسپێکردنی ساڵی خوێندنی لەم شارەدا لێدا.

ئەمساڵ لەپارێزگای سلێمانی نزیکەی نیو میلیۆن قوتابی لە قوتابخانەکانی ئەم پارێزگایەدا لە وانەکانی فێربووندا بەشدار دەبن و ٣٧هەزار ماموستاش ئەرکی فێرکاری بەڕێوە دەبەن.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی کێشەی دوو دەوامیی قوتابخانەکان بە رادەیەکی بەرچاو چارەسەر بکرێت و دوای زیادبوونی قوتابخانەکان، قوتابیان ئاستەنگی دوودەوامیان نەمێنێت.
Top