لەکەلار بەکەژاوەی ھەڵپەرکێی منداڵان و شیرینی بەخشینەوە پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن کرا

لەکەلار بەکەژاوەی ھەڵپەرکێی منداڵان و شیرینی بەخشینەوە پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن کرا
10ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە شارۆچکەی کەلار بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار و تیپی شانۆی منداڵانی گەرمیان لەھەنگاوێکی نوێدا بە گەڕانی کەژاوەی منداڵان بە شارۆچکەی کەلار و شارەدێی رزگاری پێشوازیان لە ساڵی نوێی خوێندن کرد و منداڵانی قوتابی بەشدار سەرباری ھەڵپەرکێ و گۆرانی شیرینیان بەسەر منداڵاندا بەخشیەوە.

محەمەد سابیر سەرۆکی تیپی شانۆی منداڵانی گەرمیان راگەیاند: ئێمە زۆر بەگرنگمان زانی ئەمساڵ وەک تیپی شانۆی منداڵانی گەرمیان بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بە کەنەڤاڵ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە ئۆتۆمبیلی گەورەمان ھێنا و منداڵانی تیپەکەمان بەھەڵپەرکێ و گۆرانی و شیرینی بەخشینەوە بەناوی شارۆچکەی کەلار و شارەدێی رزگاریدا گەڕان. شایەنی باسە کەژاوەکە لە بەردەم پەروەردەی کەلارەوە دەستی پێکرد و لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان بە گوڵ پێشوازی کران.
Top