لە وۆرکشۆپێکدا ڕاھێنان بە مامۆستایان دەکرێ

لە وۆرکشۆپێکدا ڕاھێنان بە مامۆستایان  دەکرێ
21ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ڕیکخراوی نێودەوڵەتی یونسکۆ لە چوار چێوەی بایەخدان بە سیستمی دڵنیایی جۆری لە بواری پەروەردە، وۆرک شۆپێکی ٥ ڕۆژەی بۆ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری لە ھەردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم رێکخت.
پڕۆژەکە دەربارەی ڕاھێنانی مامۆستایان بەر لە خزمەت و لە کاتی خزمەت دەکات ئەمەو لە لایەن چەند شارەزایەکی نێودەوڵەتی وانەکان دەگوترێتەوە و چەندین نموونەی دڵنیایی جۆری وڵاتانی پێشکەوتوو پێشکەشی دەکرێت. ھەر لەم وۆرکشۆپەدا باس لە بەڕێوەبردنی سیستمی ڕێکخستنی دڵنیایی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دیاری دەکرێت.
Top