خواردنه‌وه‌ى كوپێك چا له رۆژدا دڵنیایی سه‌ڵامه‌تى دڵ دةدات
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانایانى ئه‌مه‌ریكى پیشانى داوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رۆژانه‌ى كوپێك چا ده‌خۆنه‌وه به رێژه‌ى 35 له‌سه‌دا كه‌متر له تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان له ماوه‌ى ژیانى خۆیان ده‌بنه‌وه .دكتۆر ئه‌لیوت میله‌ر و تیمه‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى هاپكینز له بالتیمۆر له ئه‌مه‌ریكا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى چا ده‌توانێت پارێزگارى له دڵ بكات . خواردنه‌وه‌ى ته‌نیا كوپێك چا له ماوه‌ى رۆژدا " چ سهوزیا رٍهش بێت " ده‌توانێت سوودێكى زۆرى بۆ ته‌ندروستى هه‌بێت .
توێژه‌ران له ماوه‌ى لێكۆلینه‌وه زانستیهكانى خۆیاندا كه له سه‌ر 600 ژن و پیاو كه ته‌ندروستییان زۆر باش بوو بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ خسته ژێر چاودێرییه‌وه . له ماوه‌ى توێژینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشانه‌ى كه تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك و ئێش و ئازارى سینگ بوونه‌وه به هۆى نه‌خۆشیی دڵه‌وه كۆچى دوایی بوونه‌وه،دیار كرد و هۆكارى پاشماوه‌ى كالسیۆم له نێو خوێنبه‌ره‌كانى خۆبه‌خشه‌كان له ماوه‌ى 5 ساڵ پێوهرا و به‌راوه‌رد كرد .
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان پیشانى دا، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه چاى ده‌خۆنه‌وه به رێژه‌ى یه‌ك تا سێ كوپ له رۆژێكدا ، ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ كه‌متر بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه خوێنبه‌ره‌كانیان كه‌متر تووشى گیران به هۆى گیرهى كالسیۆن ببۆوه . ئه‌و بارودۆخه ده‌توانێت له رێگه‌ى فلاونۆئید نێو چا ده‌توانێت جۆره دژه ئۆكسیدان دڵ له ده‌پارێزێت .
KURDISTAN-