پارچه‌یه‌ك له په‌ڕه‌ی كلكی دایناسۆرێك دۆزرایه‌وه، بۆ ملیۆنان ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه
زاناكان په‌ڕه‌یه‌كی بچوكی كلكی دایناسۆرێكی قه‌تیس بوویان له‌ناو بنێشته تاڵهیهكی وشكبوو دۆزیه‌وه، ئه‌وه‌ش به دۆزینه‌وه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت.
ئه‌و په‌ڕه‌یه بۆ 99 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕیته‌وه، یاخود بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌رده‌می ته‌باشیری ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و بنێشته تاڵه هه‌شت بڕبڕه‌ی دایناسۆری تێدا قه‌تیس بووه و له میانماره‌وه هاتووه، زانایان له ساڵی 1966ه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ روون بووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك له دایناسۆرانه‌ی توانای فڕینیان نه‌بووه به‌ڵام په‌ڕیان هه‌بووه، ئه‌و دۆزینه‌وه نوێیه زانیاری زۆر به زانایان ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و په‌ڕانه له‌ماوه‌ی ملیۆنه‌ها ساڵدا په‌ره‌یان سه‌ندوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌یان مكێلار، له مۆزه‌خانه‌ی ساسكاچوان له كه‌نه‌دا، وتی، ئه‌و ماده‌ی كلكه‌كه‌ی تێدا پارێزراوه، له هه‌شت بڕبڕه پێكهاتووه و به په‌ڕ داپۆشراوه.
مكێلار یه‌كێكه له‌به‌شدارانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كلكه درێژه و نه‌رمه، به شێوه‌یه‌ك توانای جوڵانی به‌هه‌ردوولادا هه‌یه.
payamner-