له ته‌كساس چوار حاڵه‌تی نوێی زیكا تۆماركران
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكا رایانگهند چوار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به زیكا له‌و ویلایه‌ته تۆماركراون كه ئه‌گه‌ری زۆره له رێگه‌ی مێشووله‌ی خودی ویلاته‌كه گواسترابنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌ڵمانی.
تۆماركرانی ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه دوای ئه‌وه دێ كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه له ویلایه‌ته‌كه تۆماركرا، له راگه‌یێندراوی ته‌ندروستی ته‌كساسدا هاتووه كه چوار حاڵه‌ته نوێیه‌كه‌ش له شوێنێك ده‌ژین كه زۆر نزیكه له شوێنی نیشته‌جێبوونی یه‌كه‌م حاڵه‌ت.
حاڵه‌تی یه‌كه‌م خانمێك بوو له ناوچه‌ی كامیرۆنی ویلایه‌تی ته‌كساس و له نزیك سنووری مه‌كسیك ده‌ژیا.
rudaw-