د.محه‌مه‌د شه‌ریف: فیكر خاوه‌ن هه‌قیقه‌ته و نامرێ
له‌م ئێواره كۆرِه‌دا د.محه‌مه‌د شه‌ریف، تیشكی خسته سه‌ر بۆچوون و تێرِوانینه‌كانی كۆرِبه‌نده‌كه‌یان و سه‌باره‌ت به فیكری ئیسلامی گوتی: ئێمه وه‌كو زانا و مه‌لا و مامۆستایانی ئیسلامی برِوامان به زانستی جه‌ده‌ل و قسه و گفتوگۆ هه‌یه، زۆر زانا و مه‌لای كوردی ئیسلامی كتێبی وایان نووسیوه كه له ئه‌وروپاش هیچ كه‌سێك قسه‌ی وای نه‌كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له به‌ر بارودۆخی سیاسی فه‌وتاون، یه‌كێك له كێشه و جیاوازییه فیكریانه‌ی جیهانی ئیسلامی بۆ زۆری فه‌رمووده و فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌گه‌رِێـته‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته روو، ئه‌وان وه‌كو كۆرِبه‌ندی هزری ئیسلامی برِوایان به فیكری نوێی ئیسلامی هه‌یه و هه‌میشه به نوێسازی نوێكار له‌و فیكره‌یه ده‌رِوانین، برِوایان وایه كه فیكر خاوه‌نی هه‌قیقه‌ته و نامرێ.
كۆرِبه‌ندی هزری ئیسلامی له سالی 2005 له هه‌ولێر دامه‌زراوه، تا ئێستا 12 ژماره له وه‌رزنامه‌ی \""نوێسازی\""یان ده‌ركردووه و زیاتر له 25 كتێبیان به چاپ گه‌یاندووه، كۆمه‌ڵێك سیمینار و كۆرِی هه‌مه‌چه‌شنیان سازداوه.
ئه‌م ئێواره كۆرِه، لە لایەن بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئەکادیمیا زیادر نارد بەڕصوەبردرا و به سه‌رنج و تێبینی میوانان درێژه‌ی هه‌بوو.
ئه‌م كۆڕه له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، له هۆڵی مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی، له ناو ته‌لاری ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه‌چوو.
-PNA"