گەرمیی جەمسەری باكوور ئاسۆی نوێ دەكاتەوە
هەفتەی رابردوو ئاستی گەرمی لە جەمسەرەكەدا بە شێوەیەك بەرز بووەوە كە لە حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە لەو كاتەوەی چاودێری دۆخەكە دەستی پێكردووە، ناوچەكەدا پلەی گەرما بەو بەرزییە لە تۆمار نەكراوە.
توێژەرانی جیۆلۆجی، دهڵێن: پلەی گەرمای ناوچەكە بەرزترین پلەیە لە 1800 ساڵی رابردوودا.
ولیام دانداریا، سەرۆكی توێژینەوەیەك لەبارەی جەمسەری باكوورەوە، دەڵێ: لە 1987 بە بەراورد بە سەدەكانی ناوەراست پلەی گەرمای جەمسەرەكە 2.5 پلە بەرزبووەتەوە.
زانكۆی كۆڵۆمبیا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە كە زاناكانی گومانیان هەیە لەوەی تەنیا مرۆڤ هۆكاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەمسەرەكە بێت و دەڵێ گۆڕانكارییە بەردەوامەكانی كەشوهەوا پێشتر ئەو پلە گەرمیانەیان لە جەمسەرەكەدا دروستكردووە.
داندریا، گوتی پلەی گەرمی لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا بەرزترە لەوەی لە سەدەكانی ناوەڕاستدا لەو جەمسەرە هەبووە.
پسپۆرەكان دەڵێن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و توانەوەی بەفری جەمسەرەكە هۆكارێكە بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر روو لەو ناوچەیە بكات لە پێناو دۆزینەوەی كانزاكاندا و ئەوەش ئاسۆی دۆزینەوەی نوێ دێنێتە ئاراوە.