لە عێراق هەیكەل خەڵت كرا

لە عێراق هەیكەل خەڵت كرا
4 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراقی، میدالیای زێڕینی رۆژنامه‌گه‌ری عێراقی به‌ نووسه‌ر و میدیاكاری میسری محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل، به‌خشی.

ئه‌م میدالیا رێزگرتنه‌ له‌ لایه‌ن نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق موئه‌یه‌د ئه‌للامی، له‌ نووسینگه‌ی هه‌یكه‌ل، له‌ قاهیره‌ به‌و نووسه‌ره‌ به‌خشرا.

ئه‌للامی، دڵخۆشی خۆی نیشان دا به‌ پێشكه‌شكردنی ئه‌و میدالیا عێراقییه‌ به‌و كه‌سایه‌تییه‌ میسرییه‌، كه‌ توانیوییه‌تی كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌وڵه‌مه‌نتر بكات.

له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌یكل، دڵخۆشی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵاتكردنه‌ نیشان دا و ره‌زامه‌ندی له‌ هه‌مبه‌ر داوتنامه‌یه‌كی ئه‌للامی، بۆ عێراق نیشان دا.

-PNA
Top