له‌ سلێمانی پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئافره‌تانی شێوه‌كار ده‌كرێته‌وه‌

له‌ سلێمانی پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئافره‌تانی شێوه‌كار ده‌كرێته‌وه‌
6ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه‌، له‌ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریدا له‌ شاری سلێمانی، به‌رهه‌می چه‌ند شێوه‌كارێكی ئافره‌ت ده‌خرێنه‌ روو.

پێشانگاكه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاریی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌، تێیدا 20 شێوه‌كاری شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی رانیه‌ تێیدا به‌شدار ده‌بن و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ روو.

پێشانگاكه‌ به‌ ناونیشانی \"رێزلێنان له‌ ژنانی وڵات\""ـه‌ و شێوه‌كاره‌ به‌شداربووه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به‌ كارێكی هونه‌ری به‌شدار ده‌بێت.

ئه‌م چالاكییه‌ هونه‌رییه‌ كاتژمێر 3ـی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 8 ئادار/ مارس له‌ ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت."
Top