بەرهەمی یەک رۆژی فۆتۆگرافەرانی کوردستان لەپێشانگایەکدا نمایش کران

بەرهەمی یەک رۆژی فۆتۆگرافەرانی کوردستان لەپێشانگایەکدا نمایش کران
16ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- سەنتەری ڕۆشنبیری ئەکادیۆمس لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک لە فۆتۆگرافەران کردەوە.

خاوەنی بیرۆکەی پێشانگاکە بیساران تۆفیق، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا رۆژێکیان تەرخان کردبوو بۆئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە فۆتۆگرافەرانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە لە یەککاتتدا سەرجەمیان وێنەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرن و بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر کۆبونەوەیان ساز کردبوو.

گوتیشی \"18 فۆتۆگرافەری شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان لەم پێشانگایەدا کرد، تێیدا سەد وێنە خراوەتە روو، زۆربەیان لە شێوەی چیرۆکدان و چەند وێنەیەکن و پێکەوە مانای تەواو دەدەن\"".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەم کارە هەوڵێکی نوێیە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئەو بزووتنەوە فۆتۆگرافەرییەی لە هەرێمی کوردستان دروست بووە، هیوادارین لە داهاتوودا چەندین پێشانگای دیکەی لەم شێوەیە لەلایەن ناوەندە رۆشنبیرییەکانی دیکەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە\""."
Top