رۆشنبیرێكی كورد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كه‌زاخستان ده‌ستنیشانكرا
سه‌رۆكی لقی دهۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، حه‌سه‌ن سلێڤانی، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند \"زۆر دڵخۆشین كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی \""به‌ربانك\""ـی رۆشنبیری و سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی كوردی له وڵاتی كه‌زاخستان کانیازێ ئیبراهیم، به تێكڕای ده‌نگ له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌لانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا\"".
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌مه هه‌نگاوێكی مێژووییه بۆ كورد به گشتی و بۆ كوردانی كه‌زاخستان به تایبه‌تی، گوتیشی \""ئێمه وه‌كو نووسه‌رانی دهۆك پیرۆزبایی خۆمانی ئاراسته ده‌كه‌ین، له ساڵی رابردوو ئێمه‌ی به بانگهێشتێكی فه‌ره‌می بۆ كه‌زاخستان بانگهێشت كرد و له‌وێ چه‌ند سمینارێكمان له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی كورده‌وه پێشكه‌ش كرد\"".
سلێڤانی، ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ی بۆ كورد به گرنگ نیشان دا و هیوای ئه‌وه‌شی خواست راگه‌یاندنه‌كانی كوردی گرنگی به‌م هه‌واڵه بده‌ن.
پرۆفیسۆر كنیازێ ئیبراهیم، كه‌سایه‌تییه‌كی رۆشنبیریی ناوداری كورده له كه‌زاخستان، له بواری ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه چالاكی و به‌رهه‌می هه‌یه.
تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له ساڵی 2006 له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، به فه‌ره‌می پێشوازی لێكرا و پارساڵ به‌شداری له فێستیڤاڵی رۆشنبیری سۆران كرد و سمینارێكی له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی كوردانی كه‌زاخستان پێشكێش كرد."