لێكۆڵینه‌وه‌ی \"ته‌كنیكی فره‌ده‌نگی له رۆمانی كوردیدا\"" چاپ و بڵاوكرایه‌وه"
ئه‌م كتێبه به قاره‌ی گه‌وره و به تیراژی 1000 دانه، له 326 لاپه‌ڕه‌دا، له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی چاپ و بڵاوكراوته‌وه.
كاری نه‌خشه‌سازیی به‌رگ و ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه، له لایه‌ن دیزاینه‌ر په‌یام ئه‌حمه‌د، ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ئه‌ده‌بییه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی و چه‌ند به‌شێكی لاوه‌كی پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایه‌كه سه‌باره‌ت به ته‌كنیكی فره‌ده‌نگی، به‌شی دووه‌میش تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی توخمه‌كانی رۆمان به فره‌ده‌نگییه‌وه، به‌شی سێیه‌میشی ئێستاتیكای ته‌كنیكی فره‌ده‌نگی له رۆمانی كوردیدا ده‌خاته روو.
مه‌نتك، له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت \""رۆمان له چه‌ندین ره‌گه‌ز و توخم پێكهاتووه. ئه‌مه‌یش سنووری لێكۆڵینه‌وه فراوان ده‌كات. هه‌ر یه‌ك له‌و ره‌گه‌ز و ته‌كنیكانه ده‌كرێت به جیا و سه‌ربه‌خۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ان له‌باره‌وه بكرێت. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستایشدا ئه‌وه‌نده مێتۆد و تیۆرمان له‌به‌رده‌ستدایه ده‌توانین، له‌ژێر چه‌تری یه‌ك له‌و مێتۆدانه لێكۆڵینه‌وه له ته‌كنیكێك، یان توخه‌مێكی رۆمان بكه‌ین\"".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت \""هه‌موو قۆناغێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. واتا دیاریكردنی ماوه‌یه‌ك بۆ كاركردن له‌سه‌ر رۆمانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه، بێگومان ده‌بێت خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ماوه‌كانی پێشووتر. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ره‌سه‌یه‌ی ئێمه بۆ باسه‌كه‌مان هه‌ڵمانبژاردووه، ورووژێنه‌ری چه‌ندین پرسیاره\"".
حه‌مه مه‌نتك، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له بواری ئه‌ده‌بدا، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری ئه‌ده‌بی كوردیدا، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی له بڵاوكراوه ئه‌ده‌بییه كوردییه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه، ئێستا مامۆستای په‌یمانگایه.
"