له‌ نووسه‌رانی هه‌ولێر باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌كرێت

له‌ نووسه‌رانی هه‌ولێر باس له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌كرێت
16ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌ ئێواره‌ كۆڕێكدا له‌ ماڵی نووسه‌رانی هه‌ولێر، بابه‌تێك له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌ رۆشنبیری و ئه‌ده‌بییه‌كانیان دا، ئێواره‌ كۆڕێك بۆ نووسه‌ر حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامی ساز ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، هه‌ورامی له‌ ئێواره‌ كۆڕه‌كه‌دا بابه‌تێك به‌ناونیشانی \"سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی\"" پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كات.

ئه‌م چالاكییه‌ ئه‌ده‌بییه‌ كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو پێشكه‌ش ده‌كرێت."
Top