ئێران شیعر خوێندنەوەی لە شاری سەقز قەدەغە كرد
لەمباریەوە ماڵپەڕی رۆژهەڵات نویز بڵاویكردووەتەوە كە بریار بوو رۆژی هەینی ئەنجوومەنی مەولەوی كوردی كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە بۆ شاعیری ناوداری كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان رەحیم لوقمانی ساز بكات و ناوبراو لەم كۆڕەدا چەندین پارچە شیعری كوردی پێشكەش بكات.
هەر بۆ ئەم مەبەستە ئەنجوومەنی مەولەوی كوردی دەستی بە ئامادەكاری كردبوو و ئامادەكارییەكانیشی كۆتاییان پێهاتبوو و لە كاتە ساتی دەستپێكردنی كۆڕەكەدا بەرپرسان و كارمەندانی ئیدارەی ئەرشادی ئیسلامی شاری سەقز هێرشیان كردووەتە سەر شوێنی كۆڕەكە و نەیانهێشتووە كە ئەم كۆڕە ساز بكرێت و رایانگەیاندووە كە خوێندنەوەی شیعر قەدەغەپە.