له هه‌ولێر به‌ڕۆژ ئاكره‌یی شیعره‌كانی شاملۆ ده‌خوێنێته‌وه
به‌ڕێوبه‌ری چالاكیی وێژه‌یی هه‌ولێر، زانا خه‌لیل، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان له درێژه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی له بواری ئه‌ده‌بیدا ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مجاره‌یان ئێواره كۆڕێك به ناونیشانی \"ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاملۆ\"" بۆ نووسه‌ر و شاعیر به‌ڕۆژ ئاكره‌یی ساز ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته روو، له‌م ئێواره كۆڕه‌دا به‌ڕۆژ ئاكره‌یی، چه‌ند ده‌قێكی شاعیری ناسراوی فارس ئه‌حمه‌دی شاملۆ به زمانی كوردی ده‌خوێنێته‌وه، كه پێشتر له فارسییه‌وه بۆ كوردی وه‌ریگێڕاون.
ئاماه‌ژی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر له‌م كۆڕه‌دا ئاكره‌یی باس له كه‌سایه‌تی شاملۆ ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانیی.
ئه‌م چالاكییه ئه‌ده‌بییه كاتژمێر 6ـی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 22 حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2013، له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له نووسه‌رانی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی چالاكیی وێژه‌یی- هه‌ولێر، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كی نوێی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له كۆتایی ساڵی 2012 دامه‌زراوه، پێشتر له رێوره‌سمێكدا ژماره‌یه‌ك شاعیری به ئه‌زموون و لاوی خه‌ڵاتكردووه، جگه له سازكردنی كۆڕێكی هاوبه‌شی شیعریی بۆ زیاتر له 20 شاعیری لاو."