کۆمەڵە شیعرێکی نوێی سەیدعەلی ساڵحی چاپ کرا

کۆمەڵە شیعرێکی نوێی سەیدعەلی ساڵحی چاپ کرا
8ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- کۆمەڵە شیعرێکی نوێی شاعیری ناودار سەیدعەلی ساڵحی، لە ئێران چاپ و بڵاوکرایەوە.

هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی سەیدعەلی ساڵحی بە ناونیشانی \"ئاماژە بۆ دەریا بەر لە تێکچوونی گەورە\"" کە بریتییە لە کۆمەڵە شیعرەکانی ئەو ساڵانەی دوایی ئەم شاعیرە لەم رۆژانە لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی زاوش چاپ و بڵاو کرایەوە.

کتێبی شیعری \""ئاماژە بۆ دەریا بەر لە تێکچوونی گەورە\"" ناونیشانێکی لاوەکیشی بۆ دیاری کراوە، ئەویش \""هەڵبژاردەی شیعر و گەشت و سەیرانی ئەو ساڵانە\"" و پێکهاتووە لە شیعرەکانی ١٠ کۆمەڵەشیعری ساڵحی و هەروەها بیرەوەرییەکانی ئەو شاعیرەی لە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ شاعیرانی ناوداری ئێران لەوانە: ئەحمەد شاملوو، مەنووچێهر ئاتەشی، سۆهراب سپێهری، سیمین بێهبەهانی، مێهدی ئەخەوان سالیس، ئیسماعیل خۆیی، نوسرەت رەحمانی و چەندانی دیکە.

سەیدعەلی ساڵحی خاوەنی چەندین کۆمەڵە شیعری چاپ کراوە کە بریتین لە: \""ئەنیس لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دێت\""، \""ئێمە نابێت بمرین، خەونەکان بێ دایک دەبن\""، \""لە ئاوازەکانی قەرەچە ئەهوازییەکان\""، \""هەڵبەستراوەکان\""، \""شەونامەکان\""، \""عاشق بوون لە بەفرانباردا، مردن بە کاتی خەرمانان\""، \""درەنگ هاتی رەی را\""، \""نامەکان\""، \""چنینی دڵدارەکانی شەو\""، \""دۆعای ژنێک لە رێگادا کە بە تەنیا دەڕۆیی\""، \""یومائانادا\"" و \""قومری خەمخۆر لە ئێوارەی خەزانیدا\"".

لەم ماوەی ساڵی رابردوودا چەندین کتێبی سەیدعەلی ساڵحی چاپ و بڵاوکرایەوە کە بریتی بوون لە: \""چەند خەون ماوە بۆ هەڵاتنی کۆلکەزێڕینە\"" ، \""شوێن پێێ بەفر، تا پێگەیشتنی تەواوی گوڵی سوور\"" و \""زیارەت نامەی مورغی سەحەر و هاوخوانیی کچانی مانگی جۆزەردان\""."
Top