حه‌مه‌كه‌ریم عارف كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی بیانی بۆ كوردی وه‌رده‌گێڕێت

حه‌مه‌كه‌ریم عارف كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی بیانی بۆ كوردی وه‌رده‌گێڕێت
29ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- نووسه‌ر وره‌گێڕی كوررد حه‌مه‌كه‌ریم عارف، كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی بیانی بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕا و له‌ دووتوێی كتێبێكدا بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌ به‌ناونیشانی \"دیوار\""ـه‌، چیرۆكی چیرۆكنووسانی جیهانی ئێدگار ئالان پۆ، موپاسان، چیخۆف، مه‌كسیم گۆركی، پۆل سارته‌ر، ئێرنێست هه‌مه‌نگوای و چه‌ند چیرۆكنووسێكی دیكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت.

ئه‌م كتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌م له‌ شاری سلێمانی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا له‌ بازاڕی كتێب فرۆشان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

حه‌مه‌ كه‌ریم عارف له‌ ساڵی 1951 له‌ شاری كه‌ركووك له‌ دایك بووه‌، ساڵی 1975 كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی به‌غدای ته‌واو كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی چاپكراوه‌، به‌تایبه‌تیش چیرۆك، جگه‌ له‌ وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می ئه‌دبی بۆ سه‌ر زمانی كوردی و كۆی به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر له‌ 90 كتێبه‌."
Top