له پاریس دۆكیۆمێنتی ئه‌نفالكراوانی بادینان نمایش ده‌كرێت
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا خه‌مان زرار، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی زیاتر نزیكبوونه‌وه له ره‌وه‌ندی كورد، زیاتر ناسین و ناساندنیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌دان كورده‌ی رزگاربوو له پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی بادینان و گه‌یشتنیان بۆ فه‌ره‌نسا له ساڵی 1989، ژیانی ئێستای رۆژانه‌یان، نه‌وه‌ی تازه‌یان، چاره‌نووسیان، هیوای گه‌رانه‌وه‌یان بۆ وڵات، هه‌موو ئه‌و پرسیارانه له پیشانگایه‌كی تایبه‌تدا له باره‌گای شاره‌وانی پاریس وه‌ك چالاكییه‌كی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان له 25ـه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌خرێنه روو.
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌مه به‌شێكه له كاركردنیان له لێكۆڵینه‌وه و به ئه‌رشیفكردنی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی كوردی له فه‌ره‌نسا، كاركردنیشه له‌سه‌ر ناساندنی جینۆسایدی دژ به نه‌ته‌وه‌كان.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وابرِیاره وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له 18 ئه‌م مانگه بۆ كردنه‌وه‌ی پیشانگاكه له شاره‌وانی پاریس ئاماده بێت.
روونیشی كرده‌وه، پێشانگاكه ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ چاوپێكه‌وتنی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون به خانه‌واده و قوربانیانی خێزانه شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تیشه بۆ بینین و سه‌ردانی چه‌ندین دام و ده‌زگای فه‌ره‌نسی وه‌ك په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پیران.
وابرِیاره پێشانگای دۆكیۆمێنتی ئه‌نفالی كوردانی بادینان له 18 ئه‌م مانگه بكرێته‌وه و تا 27 هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بێت، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌مان پێشانگه له چه‌ندین شاری دیكه‌ی فه‌ره‌نسی ده‌كرێته‌وه. نوێنه‌رایه‌تی كورد له فه‌ره‌نسا هیواخوازیشه هه‌مان پێشانگا له هه‌رێمی كوردستانیش به هاوكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵك سوودمه‌ند بێت له ناسینی به‌سه‌رهات و چاره‌نووسی قوربانیانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال و جینوسایدی گه‌لی كورد كه هه‌موو كوردستانی گرتبۆوه.