محەمەدی مەلا كەریم: مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەمڕۆی نەتەوەی كوردە‌

محەمەدی مەلا كەریم: مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەمڕۆی نەتەوەی كوردە‌
9ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- نووسەر و رۆژنامەنووسی ناوداری كورد محەمەدی مەلا كەریم، زۆر بە بایەخەوە دەڕوانێتە سازدانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد و ئەو هەوڵەی سەرۆك مسعود بارزانی بەرز دەنرخێنێ‌ بۆ رێكخستنەوەی ماڵی گەورەی كوردان.

محەمەدی مەلا كەریم گوتی \"كۆنگرەیەكی نەتەوەیی ئەركێكی پیرۆز و كارێكی پێویست و بایەخدارە بۆ هەر هەموو نەتەوەی كورد كە دیارە سەرۆكی ئەمڕۆی نەتەوەی كورد مەسعود بارزانی بە رۆحێكی نەتەوەیی بەرزەوە بیری لێكردۆتەوە و خستوویەتییە بەردەم هەموو كۆڕ و كۆمەڵ و پارتەكانی كوردستان و داوای لێ كردوون لەو كۆنگرەیەدا كۆ ببنەوە بۆ گفتوگۆكردن و دیالۆگ سازكردن لە هەموو بارێكەوە كە لە سنووری دەسەڵاتی ئەواندا بێت\"".

محەمەدی مەلا كەریم، ڕوونیشیكردەوە \""ئێمە چەند ئەوەندەی سەركەوتن لەم كۆنگرەیەدا بە دەست بێنین، با كەمیش بێت لە چاو رۆژی ئەمڕۆماندا زۆرەو، گرنگ بەردەوامییە لەسەر ئەم ڕێبازە ڕاستەی تێكۆشەر و سەرۆك مسعود بارزانی.\""

گوتیشی \""هیوای سەركەوتن بۆ ئەم كۆنگرەیە دەخوازم، بە ئامانجی گەیشتن بە یەكێتی و یەكپارچەیی كوردستان، جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمم بۆ سەرۆك بارزانی و دەستپێشخەرییە نەتەوەییەكەی\""."
Top