هەوڵدانەكانی پاراستنی زمان و ناسنامەی كوردی

هەوڵدانەكانی پاراستنی زمان و ناسنامەی كوردی
26ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بە مەبەستی پاراستنی زمان و ناسنامەی كوردی لە شاری دیاربەكر سیمینارێکی جیهانی ساز كرا بۆ پاراستنی زمان، ناسنامە و كلتووری كوردی بە بەشداری ژمارەیەك پسپۆڕ و ئاكادەمیی جیهانی لە شاری دیاربەكر سیمینارێک ساز كرا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە بە مەبەستی پاراستنی زمان، ناسنامە و كلتووری كوردی بە بەشداری ژمارەیەك زۆر لە پسپۆڕ و ئاكادەمیسیەنە جیهانییەكان سەمپۆزیومێك بەرێوەچوو و لە میانەی ئەو سیمیناره‌دا ئاكادەمیه‌کانی زانكۆی ئامستەردامی هۆڵەندا دكتۆر لەئەزەنبەرگ وتەیەكی پێشكەش كردووە و رایگەیاندووە كە زمانی كوردی زمانێكی زۆر دەوڵەمەند و پێشكەوتوو و سەردەمیانەیە و باشترین زمانی شارەستانیەتێكی زۆر دێرین و دەوڵەمەندە.

دكتۆر لەئەزەنبەرگ ئاماژەی بەوە كردووە كە چەند ساڵ لەمەوبەر سەردانی دیاربەكری كردووە، بەڵام ئەو كات مرۆڤەكان شەرمیان دەكرد بە زمانی كوردی قسە بكەن، كەچی ئەمڕۆ عه‌یبە بۆیان بە زمانی كوردی قسە نەكەن و ئەمەیش دەستكەوتێكی باشە بۆ گەلی كورد و هەنگاوێكی باشیشە بۆ پاراستنی زمانی كوردی.

ناوبراو جەختی لەوە كردووەتەوە كە بە هۆی دەوڵەمەند بوونی زمانی كوردییەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە لە سەر زمانی كوردی كردووە و دەیەوێت لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا وەكو كوردێك بتوانێت بە زمانی كوردی قسە بكات.
Top