نووسه‌ری كۆله‌مبی ئالفارۆ مۆتیس كۆچی دوایی كرد

نووسه‌ری كۆله‌مبی ئالفارۆ مۆتیس كۆچی دوایی كرد
٣٠ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- نووسه‌ری كۆلۆمبی ئه‌لفارۆ مۆتیس، كه‌ له‌ وڵاتی مه‌كسیك ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

ماڵپه‌ڕی \"موحیت\""ـی عه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه‌، مۆتیس به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و سه‌ختی له‌ هه‌ناسه‌دان، ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

ئه‌لفارۆ مۆتیس له‌ ساڵی 1923 له‌ دایك بووه‌، له‌ ساڵی 1948 به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه‌، نووسه‌ری مه‌كسیكی ئۆكتاڤیۆ باز هاوكاری بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ نێو دنیای ئه‌ده‌ب.

دوای نووسینی شیعر، كاری له‌سه‌ر رۆمان كردووه‌، له‌ رێگه‌ی رۆمانه‌كانیه‌وه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی \""میدچ\""ـی فه‌ڕنسی كه‌ له‌ ساڵی 1989 له‌ رێگه‌ی رۆمانی \""به‌فری ئه‌میرال\"" وه‌رگرت."
Top