له هه‌ولێر هێمن حه‌مه‌جه‌زا و گوڵستان وه‌لییه، شیعر ده‌خوێێنه‌وه
سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی، به ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له كۆڕی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لقه‌كه‌یان، ئێواره كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه بۆ هه‌ردوو شاعیر هێمن حه‌مه‌جه‌زا و گوڵستان وه‌لییه ساز ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته روو، له كۆڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له شاعیران، چه‌ند ده‌قێكی شیعریی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان ده‌خوێننه‌وه و هاتن بۆ هه‌مووانه.
ئه‌م چالاكییه ئه‌ده‌بییه، كاتژمێر 4:30ـی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 10 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2013، له ماڵی نووسه‌رانی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.