رادیۆی نه‌ورۆز یادی 20 ساڵه‌ی خۆی كرده‌وه‌

رادیۆی نه‌ورۆز یادی 20 ساڵه‌ی خۆی كرده‌وه‌
10ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، رادیۆی نه‌ورۆز 20 ساڵ ته‌مه‌نی تێپه‌رِاند و له‌ مه‌راسیمێكدا ئه‌م یاده‌ كرایه‌وه‌.

رِادیۆی نه‌ورۆز كه‌ رادیۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی په‌خشی هه‌یه‌.

له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری رادیۆكه‌ موخلیس خۆشناو، گوتی: مایه‌ی شانازیمانه‌ رادیۆی نه‌ورۆز كه‌ پێشتر به‌ناوی رادیۆی هه‌رێم دامه‌زراوه‌، ماوه‌ی 20 ساڵه‌ خزمه‌تی راگه‌یاندنی كوردی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ نه‌ورۆز رادیۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ڵام ده‌بینرێت به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ په‌راوێزخراوه‌ و كاری ئه‌وتۆی بۆ نه‌كراوه‌ تاوه‌كو پێش بكه‌وێت.

رادیۆی نه‌ورۆز به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی چالاكییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 1993دا مه‌زراوه‌ و له‌ ئێستادا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه‌ و په‌خشیان لۆكاڵییه‌.
Top