پەردە لە سەر پەیكەری رۆبۆسكی لە ئامەد لا درا
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانیانی كۆمەڵكۆژیەكەی رۆبۆسكی، نوێنەر و لایەنگرانی پارت و لایەنە سیاسییەكان و خەڵكێكی زۆر لە گەڕەكی قایاپناری ئامەد پەردە لە سەر پەیكەری رۆبۆسكی لا درا.
ئەو پەیكەرە لە لایەن شارەوانی ناوچەی قایاپنارەوە دروست كراوە و لە رێوەڕەسمەكەدا دایكانی قوربانیانی كۆمەڵكۆژیەكەی رۆبۆسكی رایانگەیاند كە ئەوان تەنیا دایك 34 گەنجی كورد نین كە لەلایەن حكوومەتی توركیاوە كوژراون بەڵكو دایكی هەموو شەهیدانی كورد و كوردستانن.